تازه له یه که م چاوبرکینی ئیواریکی پاییزی ساردی ده رنگ وه‌ختی نیو کۆڵانه به رته سکه کانی گه ره کی جوه‌کانی خوار قه ڵای سه رداروه هه ڵده‌گه را به‌ره و ژۆر
،
وه‌ك بای خه‌یاڵ لامه‌وه دێیت و ده‌چیت، كه‌ی بوو، چۆن بوو، دوو ساڵ، نا چه‌ند مانگێكه یان چه‌ند رۆژ، چه‌ند ساتێكی كورته، تۆیان له سێداره داوه،
هێشتا بۆنی خوێن و دوایین هه‌ناسه‌ت هه‌موو له‌شم ئه‌هه‌ژێنێت، ئێستاش له خه‌یاڵا،
له ئاویه‌ره‌وه چاوم بڕیوه‌ته به‌ندیخانه‌ی سنه، چاو له تۆ ده‌گێڕم ئه‌ی هێمای خۆڕاگری و وه‌فا.
بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه ئایا ئه‌م شوێنه رۆژێك ده‌بێته زانكۆ یان په‌روه‌رشگا،
دڵنیا به، به‌دوای تۆ، ناوت ده‌چێته ناونامه‌ی شۆڕش و هه‌موو تێكۆشه‌ران و خه‌باتكارانی رێگای رزگاری كوردستان، له سه‌ر ده‌رگای زانكۆ و له تابڵۆی شه‌قامه‌كان ناوت ده‌بینن و هاوڕێیانت به‌بینینی ناوی ئیحسان فه‌تاحیان بیره‌وه‌ریه شیرینه‌كانت وێنا ده‌كه‌ن.

ئه‌و شه‌وانه‌ی خه‌یالی یادت به‌ره‌و پیرت ئه‌فڕن، وێنای دوایین ساته‌كانی ژینت ده‌كه‌م، ترس و خۆف هه‌موو گیانم داده‌گرێ، له چركه ساتێك ئه‌مانه له‌مێشكم دێن و ده‌چن.
شوێنی تاریك، میله‌ی زیندان، ژووری تاكه كه‌سی،
تۆ و ئه‌و هاوڕێیانه‌ت دێنه‌وه خه‌یاڵم، ئه‌و هاوڕێیانه‌ت كه شه‌وانی درێژ و تاریكی زوڵم، كاتیان ئه‌ژمارد، به‌ره‌به‌یان هیوا له دڵی هاوڕێیانت زیندوو ده‌بوونه‌وه، ئیحسان جارێكی تر كۆڕمان گه‌رم ده‌كاته‌وه.
بیره‌وه‌ری ئه‌و شه‌وانه‌م دێته‌وه یادم،
ئه‌و شه‌وانه‌ی كرماشان و كامیاران و له‌ك ده‌بوونه هه‌وێنی بیرهوهرییهكانت و ئازایه‌تی و جوامێری خه‌ڵكی كرماشان ده‌بوونه گوڵه مێلاقه‌ی زمانی شیرینت.
تۆش گوێ بیستی رۆژمێری پێشمه‌رگه بووی له‌م دهوهرانه.
له بیرته چه‌نده تامه‌زرۆی بیستنی چیرۆكی ئازایه‌تی فه‌رامه‌رز و مه‌نوچێهر و كاك سه‌دیق و هاوڕیێانی تر بووی،
له یادم ناچێت كه تۆش به‌لێنت دا درێژه‌ده‌ری رێی ئه‌وان بی، به‌ڵی ئه‌وه‌ت سه‌لماند ئه‌ی خۆڕاگری زیندان، ئه‌ی پێشمه‌رگه ئازا و فیداكارهكهی كۆمه‌ڵه.
تۆ به‌م خۆڕاگریهت كرماشانت به سۆماو برادۆسهوه گرێدا، ناوت ئیتر ته‌نیا له كرماشان نه‌ما، چووه ئیلام، ده‌شتی شنۆ، موكریان، هه‌وشار و قاڵقاڵی وقهمهری و خوڕخوڕه و تیلهكۆ، سه‌رشیو و خاومیراوا، كۆماسی و ساراڵ و له‌یلاخ، و چه‌م شار و ده‌شتی كاك به كاكی بێڵه‌وار و سوورسوور و كولیاییهوه،
به بیری تیژت به هه‌نگاوه‌كانت، ئێمه‌ت به‌ره‌و پێشه‌وه هانده‌دا، ئافه‌رین بۆ تۆ ئه‌ی رۆڵه سه‌ربه‌ست و گیان له‌سه‌ر ده‌ست و ئازاكه‌ی كۆمه‌ڵه.
تۆ ئێمه‌ت سوورتر كردله خۆڕاگری و به‌رخۆدان،
تۆ سنووری مه‌رگت به‌زاند، جارێكی تر نیقابت له رووی زاڵم هه‌ڵماڵی، چۆكت به‌مه‌رگ و دوژمن دادا،
ئێستاش په‌یكه‌ری تۆ له هه‌موو كوردستانه له ده‌شته، له شاخه له شاره‌كانه، تۆ ئێستا له سنه و مه‌ریوان و كامیارانی تو له موكوریانی تو ئستا له هه‌موو شه‌قامه‌كانی له هه‌ر كوی چاو لێده‌كه‌م تۆی تێیا ئه‌بینم.
تۆ دره‌ختێكی ئه‌فسوناوی كه‌ڵه‌گه‌تی وا په‌لوپۆت كێشاوه به‌سه‌ر هه‌موو نیشتماندا
تۆ خۆشه‌ویستی هه‌موو ماڵه هه‌ژاره‌كانی وڵاته‌كه‌می، تۆ خۆشه‌ویستی هه‌موو باخه‌كانی، چون تهورت لێیان دوور ده‌خسته‌وه، تۆ هی خۆت نه‌بوویت.
ئه‌ی دوژمنی جه‌لاده‌كان ، عهمامهكان
گه‌ر له لوتكه‌ی شاخه‌كان، گژو گیا بكه‌ونه ژێر به‌فر، لهداوێنیا گیا‌و گوڵی تازه سه‌ر وهدهردێنن، ئیحسان گیان خه‌مت نه‌بێ، ئارام بگره، له وڵاتی ئێمه‌شا رۆژانه ئیحسانهكان له‌دایك ده‌بن،
بارام ره زایی
2011/11/12
• نوسه‌ر:بارام ره زایی