تازه له یه که م چاوبرکینی ئیواریکی پاییزی ساردی ده رنگ وه‌ختی نیو کۆڵانه به رته سکه کانی گه ره کی جوه‌کانی خوار قه ڵای سه رداروه هه ڵده‌گه را به‌ره و ژۆر
بەرێ بکات

. ئەم ئەرکە بە گوردانی چیا سەر بە ناوچەی دیواندەرە سپێردرا و کاک قادری بەهرامی وەک فەرماندەی ئەم گوردانە دیاری کرا و هاوریانی گوردانی چیا بەوپەری ورەی بەرزەوە بنکەی ناوچەی دیواندەرەیان کە لە ئاوائی سرمۆسی لە سەرشیوی سەقز بو بەرەو هەوشار بەجێهێشت . پێشمەرگەکان پاش چەند رۆژ رێپێوان خۆیان دەگەیەننە ناوچەکە و هەرچەندە ئەم ناوچە بۆیان نامۆ دەبێت بەلام زۆر زوو بە هاوکاری خەلکی ناوچەکە خۆیان لەگەل شەرایەتی نوێ دەگونجێنن و دەست دەکەن بە گەران و جەولە لە ناو گوندەکانی ئەم دەڤەرە . لە هەمانکاتیشدا دەستەی شاناسائی گوردان بێکار دانانیشێت و دەست دەکەن بە شناسائی لە بارەگاو پایەگاکانی هێزە داگیرکەرەکانی رژیم لە ناوچەکە و بە تایبەتی لە ناو شاری تیکاب . پاش تێپەربونی دوو حەوتو گوردانی چیا لە ئاوائی تورکانبلاخ لە نزیکی تیکاب لە گەل هێزەکانی رژیم
توشی شەر دەبن و زەربەیەکی باشیان لێدەدەن . پاش دو روژ روو دەکەنە ئاوائی کانی چەرمو . هێزە داگیرکەرەکانی کوردستان کە تەحەمولی حزوری هێزی پەشمەرگەی کۆمەڵەیان لەم دەڤەرە نەدەکرد دوای شەری تورکان بلاخ دەستیان دایە کۆ کردنەوەی هێز و هێزێکی زۆریان لە شارەکانی بیجار ، تیکاب ،دیواندەرە و سەقز کۆکردەوە رویان کردە ئاوائی کانی چەرمو کە پێشمەرگەکانی گوردانی حیای لێ بوو . بەرە بەیانی رۆژی 7ی سەرماوەز شەر لەنێوان پێشمەرگەکانی کۆمەلە گوردانی چیا لە لایەک و هێزی زۆر و زەبەلاحی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی لەلایەکی ترەوە دەستی پێ‌کرد . هەتا روناکی زیاتر دەبوو شەر گەرمتر دەبوو و پەلاماری بەکرێگیراونی کۆماری ئیسلامی بۆ گرتنی تەپۆلکەکانی زال بەسەر گوندەکەدا پەیتا پەیتا لە لایەن پێشمەرگەکانەوە بەرپەرچ
ئەدرایەوە و تێک دەشکا و بە دەیان جەنازەیان لێ دەکەوت . ئەم شەرە قارەمانانە و حەماسیە تا تاریکایی هەوا درێژەی کێشا و پێشمەرگەکانی گوردانی چیا لەو کاتەدا گەمارۆی دوژمنیان شکاند و ئە شۆنەیان بەجێهێشت .لەم شەرە دا زیاتر لە 150 کەس لە بەکرێگیراوانی رژیم کوژران و ژمارەیەکی زۆریشیان لێ بریندار بو. بەلام ئەم شەرە قارەمانانە و حەماسیە بە بێ قربانی کۆتائی نەهات و کۆمەلە و بزوتنەوەی گەلی کورد 6 روڵەی قارەمان ، 6 تێکۆشەری فیداکار و یار و یاوەری چەوساوەکانیان لەدەست دا ، هاوریان کاک قادری بەهرامی فەرماندەی گوردانی چیا ، جه‌عفه‌ر که مانگه‌ر(جه‌عفه‌ر که‌وانه‌ئی فه‌رمانده‌ی ده‌سته) ، حه‌بیب الله ئه‌مجه‌دیان(فه‌رمانده‌ی په‌ل ) ، سابری محمه‌دی (سابرحه‌سار چه‌رمو) جه‌عفه‌ر کرماشان ، و شه‌ریفی خودامرادپور لەم شەرە گیانی ئازیزیان به‌خت کرد و چونە ناو رێزی
گیانبەختکردوانی کۆمەلەوە .
لێرەدا کورتەیەک لە ژیان و تێکۆشانی کاک قادری بەهرامیتان پێشکەش دەکەم .
؛؛ سه‌ختی رێگای خه‌بات نابی ببێته هۆی دودلی و رارائی ، ده‌بێ به‌رانبه‌ر به سه‌ختیه‌کان کۆل نه‌ده‌ین و به‌ره‌وپێش برۆێن " له وته به‌نرخه‌کانی کاک قادر به‌هرامی ؛؛
به‌رز و به‌رێز بێت یادی هاوری قادری به‌هرامی ئه‌ندامی کۆمه‌له و فه‌رمانده‌ی گوردانی چیا
کاک قادر له ساڵی 1337ی هه‌تاوی له ئاوائی قه‌لاریانه‌ی ناوچه‌ی دیوانده‌ره له دایک بوو . خۆیندنی سه‌ره‌تایی هه‌ر له‌ۆی ته‌واوکرد و خۆیندنی ناوه‌ندی له شاری دیواندره درێژه پێدا . کاک قادر بو درێژه‌ی خۆیندن چ وه شاری سنه و له‌وێی ساله‌کانی ده‌بیرستانی ته‌واوکرد . کاک قادر له ساله‌کانی 57 و ده‌وروبه‌ری شۆرش دژی رژیمی پاشایه‌تی له گه‌ل خه‌باتی سیاسی ئاشنا بوو و له راپه‌رینه‌کانی خه‌ڵک له شاری سنه ده‌ورێکی به‌رچاوی هه‌بو . هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا و دوای ئاشکرا بونی خه‌باتی سیاسی و رێکخراوه‌یی کۆمه‌ڵه ، کاک قادر له گه‌ل کۆمه‌له ئاشنا بو و وه‌ک خه‌باتکارێکی ئه‌م رێکخراوه ده‌ستی دایه چه‌ک و له ناوچه‌ی دیوانده‌ره‌دا ده‌وریکی چالاکانه‌ی هه‌بو دژ به ئاغا و ده‌ره‌به‌گه‌کان و له دابه‌شکردنی زه‌وی به سه‌ر جوتیاراندا هه‌لسوراوانه به شدار بو . هاوری قادر زۆر زوو توانی جێی متمانه‌ی هاوریانی به‌ده‌ست بێنێت و به‌رپرسایه‌تی چالاکی پیشمه‌رگانه‌ی له زۆر شوێن له ناوچه‌ی دیوانده‌ره‌ی پێدرا .
کاک قادر له‌وپه‌ری دڵسۆزی بو زه‌حمه‌تکێشان و خه‌لکی زولم لێکراوی کورد دا ۆێرای چالاکی پێشمه‌رگانه یاریده‌ری ئه‌وان بو له بواره جۆراوجۆره‌کانی ژیانیاندا و له‌و جێگانه‌ی که مه‌قه‌ری کۆمه‌له‌ی لێ بو به منداله‌کانیان ده‌رسی ده‌وته‌وه تا له خۆیندن به‌جێ نه‌مێنن .
کاک قادر به به‌رپرسی فێرگه‌ی کۆمه‌له له ناوچه‌ی دیوانده‌ره ، فه‌رمانده‌هی هێزی کاوه له‌م ناوچه‌و و ماوه‌یه‌ک ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوچه‌ی دیوانده‌ره و له ئاخه‌رین ماموریتیشدا فه‌رمانده‌ی گوردانی چیای به‌ئه‌ستۆ گرت . کاک قادر له ته‌مه‌نی پێشمه‌رگایه‌تیدا ده‌یان شه‌ری حیماسی و پر له‌شانازی بو کۆمه‌ڵه تۆمار کرد . له چه‌ک کردنی سوپای رزگاری بگره تا شه‌ری جبهه ئی له چه‌ک کردنی پایه‌گا و سزادانی به‌کرێگیراونی رژیم ده‌ورو نەخشی تایبه‌تی هه‌بو . کاک قادر فه‌رمانده‌هی شه‌ره قاره‌مانانه کانی کۆمه له‌ی له ئاوایه‌کانی ینگیرخ ، هه‌زارکانیان ، جافراوا ، خۆشمقام ، قالۆجه ، ناوشاری دیوانده‌ره، کاقولی ، ده‌واخ ، برایماوا ، کانی چه‌رمو ،که‌ڵکۆژ ، بس و شاقه‌لاو و ده‌یان و سه‌دان شه‌ری دیکه‌ی به‌ئه‌ستۆ بو و تێدا زه‌ربه‌ی کاریگ ه‌ر و گورچکبریان له هیزه داگیرکه‌ر و به‌کرێگیراوه‌کانی رژیمی کۆماری ئیسلامی دا .
هاوریانی کاک قادر ده‌گێرنه‌وه که له‌هه‌ر مه‌موریه‌تێکدا که کاک قادر مان له گه‌ل ببوایه‌ت ئیحساس مان ده‌کرد ته‌واوی گوردانه‌که‌مان له‌گه‌له ، کاک قادر له ئاخرین کاته‌کانی ژیانیدا له ئاوائی کانی چه‌رمو له و په‌ری خۆینساردیدا له گه‌ل خه‌لکی دێیه‌که که که‌وتبونه به‌ر تۆپ بارانی رژیم قسه‌ی ده‌کرد و دڵخۆشیانی ده‌داوه ، به‌لام به‌داخه‌وه مه‌رگ مه‌ودای به کاک قادر نه‌دا و له سه‌عاتی 5ی ئێواره‌ی 7ی سه‌ماوه‌زی 1362ی هه‌تاوی دا که‌وته به‌ر گوله‌ی به‌کرێگیراوانی رژیم و گیانی له‌ده‌ست دا و
بو هه‌میشه به جێێ هێشتین، به‌لام یاد و بیره‌وه‌ریه‌کانی کاک قادر بو هه‌میشه له دڵی ئیمه و هاوریانی و خه‌لکی ناوچه‌ی دیوانده‌ره دایه .
به‌رز و به‌رێزبێت یاد و بیره‌وریه‌کانی کاک قادری به‌هرامی
حمید به‌هرامی
7ی سه‌رماوه‌زی1385

بۆ 7/9/1362 ساڵرۆژی گیانبه‌ختکردنی هاوڕێ قادر به‌هرامی
پيشکه‌شه به یادی به‌رزی شه‌هید قادر و هه‌موو شه‌هیده‌کانی کوردستان .
هه‌موو ئێواره‌یه‌ک
له ڕسکانی یادێکته‌وه خه‌مێک کڵپه ئه‌سێنێ و
له بێده‌نگی کۆڵانێکی نووته‌ک دا ئه‌بێ به شینگێری ڕازێکی ژاناوی
هه‌موو ئێواره‌یه‌ک
چرایه‌ک باڵ ئه‌گرێته‌وه به ره‌و نسرمه‌کانی وون بوون و
به خه‌یاڵی شه‌قامێکی چاوه‌ڕێداگوزه‌ر ئه‌کات .
باڵنده کان کۆچیان له بیر ئه‌چێته‌وه
پرسیار _ پرسیار هه واڵی ناوه‌ختی سه‌فه‌ر
له سووچی سه‌نگه‌ر ئه‌پرسن
ئه‌م ته‌رمه به‌ره‌و کوێ ئه‌به‌ن ؟
به‌ره‌و کام لاپه‌ڕه‌ی سووری ئه‌م نیشتمانه ڕه‌نگینه به‌ڕێ ئه‌که‌ن ؟
شینی پرچی هه‌ڵوه‌ریوی کامه دایکی بۆ ئه‌گێڕن ؟
به‌کامه کانی و دڵۆپێک شه‌که‌تی ڕێگای ده‌رئه‌که‌ن ؟ ئ
ه‌م ته‌رمه به‌ره‌و کوێ ئه‌به‌ن؟
گه‌ڵای سه‌رماوه‌زی تۆخه‌و هه‌لئه‌وه‌رێ؟!
ده‌نگی داگیرکه‌ری ئاخه و ڕێچکه ئه‌کا؟!
ڕه‌وه‌زی سه‌رلێشێواوه ڕێگا ئه‌بڕێ!
کزه کزی پیره دایکی نیشتمانه ئۆقره ناگڕێ!
چنگی خاکه‌و له یه‌خه‌ی مردن به‌ر ئه‌بێ!
کانیله کان بۆ کۆچیان کرد ؟
گولله بۆ له چه‌ک ڕاپه‌ڕی؟
ووشه‌ی شێعره‌کان بۆ ڕۆ چوون ؟
لاپه‌ڕه‌کان بۆ کوێ فڕین ؟
باوه‌ش باوه‌ش زامی خه‌سته‌و پرچی ڕێگا په‌لکه ده‌که‌ن ئه ته‌رمه به‌ره‌و کوێی ئه‌به‌ن ؟! ڕووبار ده‌یزانی شه‌پۆله و له باوه‌شی شۆرشێکی گڕ هه‌ڵگرتوو دووری ده‌خه‌ن
چاو ده‌یزانی گلێنه‌یه‌و سۆمای چاوانی خاک ئه‌به‌ن
زریکه‌ی مردنیان ته‌نی و تاڵی سه‌فه‌ریان گرته به‌ر
بوون به پێشه‌نگی کاروان و کراسی رقیان کرده به‌ر !
...................................
بۆتۆئه‌ی هه‌ناسه‌ی شه‌خته‌لێدراوی شه‌وێکی شه‌که‌ت و
شنه‌ی باهۆزی ڕفێندراوی ووڵاتێک له ئاخ و ئاگر
بۆ تۆ که ده نگت به بیانووی بێ ووچانی باران ده‌چێت و
نیگات به دووایین هه‌ڵوه‌رینی خاک له سه‌مای ساردوسڕی ئێواره‌یه‌کی تۆخ !
په‌نجه‌ت ئاگردانی هیواکانی نه‌زۆکی سه‌رده‌مه‌و
باڵات ته‌لاری هه‌ڵچووی زامێکی دێرین ! له‌چیرۆکی داڕژانی پاییز و سینگی ڕووتی دارستانێکی بێ باڵنده ،
گڤه‌ی خه‌مێکی سه‌ماکه‌رو
زریکه‌ی ڕچه به‌ستووی هاوارێکی سوتێنه‌ر
ته‌نیا نیشانه‌ی مانه‌وه‌ت
تفه‌نگێک و
جانتایه‌ک و
نامه‌یه‌کی نه خوێندراوه له درزی ده‌قی جامانه و
سروودێکی تازه پشکوتوی سه‌ر لێوت و
ئاڵایه‌ک به به‌رزی باڵات ،
نا ئه‌م وه‌رزه قه‌د ناتوانێ سه‌رماوه‌ز بێ و تۆی له لانکی سه‌نگه‌ره‌وه هه‌ڵگرتبێ !
که چی وه‌رزه هه‌رله تۆوه ده‌ست پيئه‌کاو
هه‌موو ئێواره‌یه‌ک که دێ یادێکت ئه‌گه‌شێته‌وه
هه‌ناسه‌یه‌کت هه‌ڵئه‌فڕێ و
خه‌نده‌یه‌کت گوڵ ده‌رئه‌کات
باران له مردن ناترسێ و
پڕبه شنه‌ی یادی به‌رزت
هه‌موو ئێواره‌یه‌ک که دێت و
لێوی ئه‌م خاکه ته‌ڕ ئه‌کا !
ڕۆژین ـ ب
• نوسه‌ر:حەمید بەهرامی