بۆ برای بهڕێزم جهنابی كاك مهسعود بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان
لەم ماڵپەڕە بابەتێک لە ژێر ناوی کاک حەسەن رەستگار ماندوو نەبێ بەڵاوبوەتەوە منیش وەک هەموو کەس بە مافی خۆم زانی بۆچوونی خۆم لە سەر ئەم بابەتە بۆیان بنێرم من زیاتر لە 5 جار بۆچوونەکەی خۆم بۆیان نارد بەڵام بەڵاویان نەکردەووە.
وریا
06-06-2011
ئەمەش لە خوارەوە ئەو بۆچوونەیە کە بۆم ناردوون:
شۆڕشگێڕ بە کەسێک دەگوترێ کە پاک وخاوێن بێ تەنیا بەرژەوەندی گەل و نیشمان و حیزبەکەی بۆ ئەو هەموو شت بێ، بەڵام بەڕێزان زۆر کەس لە نێو شۆڕش دا بووە خەیانەتی کردووە بە شۆڕش زۆر کەس بووە زەربەی کورچوبڕیان لە شۆڕش داوە بۆ بەرژەوەندی خۆیان مەلا حەسەن رستگار و مەلا عەبدوڵا حەسەنزادە چیان بەر سەر حیزبی دیمۆکرات نەهاورد ئەوەی ئەوان چەند جار دڵی خەڵکیان بریندار کرد ئەوەی ئەوان ئەو زەربەیان لە حیزبی دیمۆکرات داوە لە ماوەی 66 ساڵ تەمەنی ئەم حیزبە دوژمن و نیاری ئەم حیزبە نەیتوانیوە و نەیان دەتوانی ئاوا زەربەیەک لەم حیزبە بدەن دوژمن توانیوە سێ ڕێبەری ئەم حێزبە شەهید و ترور بکا بەڵام لەو هەموو ئەو کارساتە قورس و دڵتەزێنانە خەڵکو پێشمەرگە و ئەندام و لایەنگر دڵ گەرمتر و یەکگرتووتر دەبوون بۆ خەبات و شۆڕش پێم وایە ئەمجارە ئیتر ( تیری خەلاسیان وەشاند لە حیزبی دیمۆکرات) و خۆشیان باش دەزانن ئیتر ناتوانن بگەرێنەوە و جاریکیتر جیابوونەوە و دووەم رێگر لە بەر دەمیان تەمەنە ئەوەی پیان کرا بە حیزبی دیمۆکراتیان کرد و هەر چی زەحمەت و ڕابووردی خۆیان لەکەدار و دایان بە ئاوا و من ئەو خۆ کاندید نەکردنەیان بە تاکتیک دەزانم بۆ لاواز کردنی حدکا چونکە ئەوان ئەوەندە رقیانە لە حدکا لە ڕێبوارانی ڕێگای د. قاسملوو و د. شەرەفکەندی لە بەر ئەوە ئەوان ئەو دوو ڕێبەرە بە دوژمنی خۆیان دەزانن هەر چەن لە ترسی خەلک وێنەکانیان لە پشت سریان هەڵوەسیوە ئەمانە کۆنگرەی 13 یان ژێر پی کردووە کۆنگرە کۆڵەکەی دیمۆکراسیە ئەگەر ئەمڕۆ لە حیزبێک هەلبژاردنت قەبووڵ نیە بەیانی لە کوردستان هەڵبژاردن چۆن قەبول دەکەی ئێوە کە لەو بۆشایە یاساییە کەڵتان وەرگردووە ناوی حیزبێکتان بە نایاسایی داوڕ کردووە باوڕتان بە ج جۆرە یاسا و ئازادیو دیمۆکراسی هەیە ئەمە هەرجو مەرجێکی یاسایو سیاییە کە ئێوە جیابووەکان بە هەلتان زانیوە. با باش بزانن ئەمڕۆ خەڵک لاپەرەی سپی دەخوێنێتەوە ئیستاش هەر ئەو دوو کەسە ڕێبەری جیابووەکاننن.( د. قاسملوو دەفەرمووی خودا یەکە نابێ بە دوو، حیزبی دیمۆکراتیش یەکە نابێ بە دوو )
بۆ من هیچ فەرق ناکا پیر یان جوان ڕێبەر بێ! بۆ من فەرق ناکا جوان یان پیر پێشمەرگە بێ بۆ من ئەوە گرنگە کێ دڵ سۆزە کێ بەرژەوەندی تەسکی خۆی دەکاتە قوربانی بەرژەوەندی گەل و نیشتمان و حیزبکەی کێ دڵی خەڵک بریندار ناکا کێ دڵی دوژمن خۆش ناکا، کێ رۆحی پاکی شەهیدان ئازار نادا ..........
وریا
02-06-2011
• نوسهر:وریا