بۆ برای به‌ڕێزم جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
بۆ ئێمه رۆژی كۆمه‌ڵه له هه‌مان كاتدا كه رۆژی چالاكی ئاشكرای كۆمه‌ڵه‌یه، ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ی رێز بگرین له هاوڕێ حه‌مه حسێنی كه‌ریمی، یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه كه له كاتی خۆپێشاندانی گه‌وره‌ی خه‌ڵكی سه‌قز و هه‌وڵدان بۆ چه‌ككردنی شاره‌بانی ئه‌و شاره، بریندار بوو و دوای چه‌ند رۆژ واته له ٢٦ی رێبه‌ندانی ١٣٥٧، له نه‌خۆشخانه‌ی شاری سه‌قز گیانی ئازیزی به‌خت كرد.
ئه‌مساڵ له هه‌لومه‌رجێكی زۆر تایبه‌ت به پێشوازی ئاهه‌نگه‌كانی رۆژی كۆمه‌ڵه ده‌چین. كۆماری ئیسلامی تووشی یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین قه‌یرانه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆی بووه. گه‌وره‌ترین شه‌پۆلی بایكۆتی سیاسی و ئابووری له دوای رژیمی سه‌دام حوسین كه نزیك به ته‌واوی سیستمی بانكی، به بانكه‌كانی میللی و ناوه‌ندیشه‌وه، بایكۆتی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ربازی‌و حكوومی‌و سه‌رئه‌نجام بایكۆتی كڕینی نه‌وت له لایه‌ن گشت وڵاتانی یه‌كییه‌تی ئوروپا، وڵاته یه‌كگرتووه‌كان‌و هاوپه‌یمانه‌كانیان، به سه‌ر كۆماری ئیسلامی داسه‌پاوه و بۆته هۆی به تاق مانه‌وه‌یه‌كی بێ وێنه كه ئه‌مڕۆ ئیتر بۆته پێناسه‌ی رژیمی كۆماری ئیسلامی.
دیاره هۆكاری ره‌سمی‌و سه‌ره‌كی ئه‌م هه‌وڵانه كه له دژی كۆماری ئیسلامی كراوه، مه‌ترسی دروست كردنی چه‌كی ئه‌تۆمیه له لایه‌ن ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا لایه‌نی مافی مروڤی‌و ئه‌و پێشێلكارییه‌ی له لایه‌ن ئه‌م رژیمه له دژی شارۆمه‌ندانی ئێران كراوه، زۆرتر له جاران زه‌ق بۆته‌وه و له‌و باره‌شه‌وه رواڵه‌تی كۆماری ئیسلامی له هه‌موو كاتێك ناوزڕاوتر‌و ریسواتر بۆوه.
بزووتنه‌وه‌ی ئیعترازی‌و دێمۆكراسیخوازی كه به ئیعتراز به ساخته‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ده‌ستی پێكرد‌و زۆر زوو سنووره‌كانی رێفۆرمخوازی رابه‌رانی بزووتنه‌وه‌كه‌ی تێپه‌ڕاند، به شێوه‌یه‌كی زۆر بێبه‌زه‌یانه سه‌ركوت كرا، به‌ڵام ئاسه‌واری خۆی له قوڵایی كۆمه‌ڵگای ئێران به جێی هێشت به جۆرێك كه كۆمه‌ڵگای ئێران و شانۆی سیاسی ئه‌و وڵاته‌ی بردۆته جێگایه‌ك كه گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ پێش خۆی تازه مه‌حاڵه. له به‌رچاوی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری نوخبه‌و جه‌ماوه‌ری ئێران چیتر پرسیاره‌كه ئه‌وه نیه كه گۆیا شۆڕشی ئیسلامی له ئاراسته‌ی سه‌ره‌كی خۆی به‌لاڕێدا بردراوه، ئه‌وه‌ی له گومانه‌وه وه‌ك پرسیار ده‌ستی پێكرد و ورده ورده بوو به یه‌قین، ئه‌وه‌یه كه هه‌ر له هه‌وه‌ڵه‌وه ئه‌و شته‌ی به ناوی شۆڕشی ئیسلامی كرا و ئه‌نجامدرا، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بوو. جه‌ماوه‌رێكی به‌رین له خه‌ڵكی ئێران به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتوون كه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ڵێنی به‌هشتێكیان له سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌دا، له ئاكامدا جه‌حه‌نه‌مێكیان دروست كرد.
ئیستاكه‌ش كه له به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی خولی نۆهوومی مه‌جلیسی شۆڕای ئیسلامیداین، ده‌بینین كه سێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیعترازی چۆن باڵی به سه‌ر كه‌ش‌و هه‌وای سیاسی ئێران كێشاوه. خامنه‌یی پێی وایه ته‌نانه‌ت هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م جاره‌ش كه جگه له شانۆگه‌رێیه‌ك شتێك نیه، ده‌توانێ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بێت بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی. به مه‌به‌ستی لابردنی ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه، ده‌بینین كه كه‌ش‌و هه‌وای سیاسی تا له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كان نزیكتر ده‌بینه‌وه، داخراوتر ده‌بێ.
له باره‌ی كوردستان له پێشدا ئه‌وه بڵێن كه بزووتنه‌وه‌ی كوردستان هه‌ڵسوكه‌وتێكی جیاواز‌و له ئاكامی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته جیاوازه، ئه‌زمونێكی جیاوازیشیان له به‌راورد له‌گه‌ڵ باقی خه‌ڵكی ئێران له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی و ئه‌و نیزامه سیاسییه كه ئه‌و نوێنه‌رایه‌تی ده‌كا هه‌یه. لێره‌دا پێویسته له سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه واته ئه‌زموونی جیاواز‌و پڕبایه‌خی كوردستان له سه‌ر ماهییه‌ت‌و ناوه‌رۆكی ئیسلامی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی كوماری ئیسلامی، و له هه‌مان كاتدا پشت ئه‌ستوور به لێكدانه‌وه‌یه‌كی بابه‌تی له دۆخی سیاسی ئیستای ئێران، گرینگ‌ترین خاڵه‌كانی سیاسه‌تی خۆمان دیاری بكه‌ین. بریارنامه‌كانی سێزده‌هه‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه‌و دوا به دوای ئه‌و هه‌وه‌ڵین پلێنۆمی دوای كۆنگره هه‌وڵیكه بۆ دیاری كردنی ئه‌م سیاسه‌تانه‌و خۆته‌یار كردنی زۆرتر بۆ داهاتوو.
لێره‌دا و جارێكی دیكه به بۆنه‌ی ٢٦ی رێبه‌ندان، ساڵڕۆژی چالاكی ئاشكرای كۆمه‌ڵه، سه‌رخه‌ته‌كانی سیاسه‌تی كۆمه‌ڵه وه‌ك به‌شێك له ئاماده‌كاری بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه له گه‌ڵ بارودۆخی سیاسی پێشكه‌شی رای گشتی كوردستان ده‌كه‌ین.
• خۆ ته‌یاركردن‌و ئاماده‌بوون بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كی تووند‌و خێرا له كه‌شی سیاسی ئێران، پێویستییه‌كی هه‌نووكه‌ییه‌یه. خوێندنه‌وه‌یه‌كی بابه‌تی بۆ ئه‌گه‌ره‌كانی هاتنه ئارای بارودۆخی جیاواز له هه‌ركام له حاڵه‌ته‌كان، و پێداویستی روبه‌روو بوونه‌وه له گه‌ڵ ئه‌و كێشانه‌ی دێنه پێشێ، به ئه‌ركێكی گرینگی حیزبی خۆمانی ده‌زانین. خۆرێكخستنی تایبه‌ت‌و تووندوتۆڵ كردنی رێكخستنه‌كان، بۆ وڵامدانه‌وه‌انه‌وه به‌و بارودۆخه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێكرد، ئه‌ركی هه‌نووكه‌یی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی كوردستانی ئێرانه. پێویسته لێره‌دا ئه‌وه وه‌بیرخه‌ینه‌وه كه ئه‌و ئه‌ركه راسته له پله‌ی هه‌وه‌ل ده‌گه‌رێته‌وه سه‌رشانی ریبه‌رایه‌تی و كادره باڵاكانی كۆمه‌ڵه به‌ڵام ته‌نیا به‌وان كۆتایی نایه‌و سه‌رجه‌م لاینگران‌و دڵسۆزانی كۆمه‌ڵه له هه‌ر شار‌وشارۆچكه‌و لادێیه‌ك، ئه‌ركی سه‌رشانیانه كه له هه‌میشه وریاتر‌و گوێ قولاختر بن بۆ نیشانه‌كانی ده‌ركه‌وتنی هه‌ر روداوێك كه كاردانه‌وه‌ی تایبه‌ت‌و خێرا له ئێمه‌ی كۆمه‌ڵه ده‌خوازێ.
• كۆمه‌ڵه له هه‌ر مه‌جالێك بۆی ره‌خسابێ پرسی به‌ره‌یه‌كی فراوانی كوردستانی هێناوه‌ته گۆڕی و ته‌ئكیدێكی دووباره و چه‌ند باره‌ی له سه‌ر كردۆته‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌وكات كه‌سانێك ئه‌وه‌یان به نیشانه‌یه‌كی لاوازی داناوه‌و به‌و بۆنه‌وه تانه‌وته‌شه‌ریان له كۆمه‌ڵه‌داوه، یان له شتی دیكه‌ی له‌و نه‌وعه سڵی نه‌كردووه‌و له سه‌ر پێویستی به‌ره‌یه‌كی كوردستانی یان هاوپه‌یمانییه‌ك یا هه‌ر جۆره‌ی ئیتلافێكی ئوسولی پێداگری كردووه. ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ راشكاوانه قسه بكه‌ین، پێكهێنانی وه‌ها دامه‌زراوه‌یه‌ك كه نه‌ته‌وه‌ی كورد له سه‌روی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و پارتی سیاسی نوێنه‌رایه‌تی بكا، مه‌رجێكی هه‌ره گرینگی سه‌ركه‌وتنی كورده بو هه‌نگاونانی گه‌وره به‌ره‌و ده‌سته‌به‌ر كردنی مافه‌كانی، مه‌رجێكی گه‌وره‌یشه بۆ خۆش كردنی به‌ستێنێكی له‌بار كه كورد و بزووتنه‌وه‌كه‌ی به حیزبه سیاسییه‌كانییه‌وه، ده‌ور و رۆڵی شیاوی خۆیان بگێڕن له ناو ئوپوزیسیونی ئێرانی. له‌وانه‌ش به‌ده‌ر مه‌رجێكی زۆر گرینگه بۆ ره‌چاوكردن‌و دابینكردنی سیاسه‌تێكی ده‌ره‌كی كاریگه‌ر به نوێنه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی كوردستانی رۆژهه‌ڵات چ له به‌ر چاوی ده‌وڵه‌تان و یان له ته‌عامول كردن له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه نێونه‌ته‌وییه‌كاندا. سه‌رجه‌م به‌ره یانخود یه‌كگرتن یان هاوپه‌یمانییه‌كی گه‌وره بۆ ئێمه‌ی گه‌لی كورد له كوردستانی رۆژهه‌ڵات، ده‌توانێ ببێته پێوانه‌یه‌ك كه پێگه‌یشتوویی و تێگه‌یشتوویی ئێمه‌ی وه‌ك میلله‌تێك پێی هه‌ڵسه‌نگێنن.
O بزووتنه‌وه‌ی كوردستان ده‌بێ ئه‌م هه‌له كه تێیدا ده‌نگی كورد له هه‌موو كات به به‌راورد له‌گه‌ڵ رابردوو زۆرتر ده‌بیسترێ بقۆزێته‌وه،
هه‌بوون و ئاماده‌بوونی كورد له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه‌كانی ئوپۆزیسیونی ئێرانی پێویستییه‌كی هه‌نووكه‌یی گرینگه. ئه‌وه‌ی ده‌نگی كورد زۆرتر ده‌بیسترێ و داخوازییه‌كان‌و مافه‌كانی زۆرتر به جیددی ده‌گیرێ، خۆی خوڵقاوی دوو هۆكاری سه‌ره‌كین: یه‌كیان خه‌بات و تێكۆشانی بێ‌وچانی زۆرتر له سێ ده‌یه‌و گشت ئه‌و فیداكاری و قوربانیانه‌یه كه له پێناو ئه‌وه‌دا پێشكه‌شی كردووه. هۆكاری دووهه‌م ئه‌وه‌یه كه بزووتنه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستكاریی و دێموكراسیخوازی ئێران له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو، شه‌پۆڵیكی له وشیاری سیاسی و به تایبه‌ت له سه‌رمێژووی ئه‌م سی‌ودوو ساڵه‌ی رابردووی خسته ناو نه‌وه‌ی تازه‌ی ئێرانی. ئه‌مه‌ش خۆی وایكردوه كه كێشه‌ی كورد چیتر له روانگه كۆماری ئیسلامییه‌وه ته‌ماشا نه‌كرێت. هه‌ربۆیه سیاسه‌تی ته‌ریكه‌وتنه‌وه و خۆ به‌تاق خستنه‌وه بۆ بزووتنه‌وه‌ی كورد، شتێكی باش و له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا نییه.
O ئاشكرایه كه خه‌باتی گه‌لی كورد و یه‌كگرتوویی ریزه‌كانی، گه‌وره‌ترین زامنی سه‌ركه‌وتنیه‌تی، به‌ڵام ئه‌و راستییه، گرینگی سیاسه‌تی دروست له هه‌مبه‌ر بزووتنه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری و هه‌ڵسوكه‌وت له گه‌ڵ ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه نابێ كاڵ بكاته‌وه. رووخان‌و هه‌ڵپێچانی داموده‌زگای كۆماری ئیسلامی جگه له رێبه‌رێكی ساغ و به ئیراده، پێویستی به ئیتلاف یان خود به‌ره‌یه‌كی به‌رفراوانی دێموكراسیخوازی هه‌یه. ده‌ور و رۆڵی كورد‌و حیزبه سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كانی، نابێ ده‌ستیكه‌م بگیردرێت. هه‌وڵدان بۆ ئه‌م ئامانجه، له راستیدا هه‌م ئاماده‌كاری و هه‌م راهێنانێكی خۆمانه بۆ گێڕانی ده‌وری شیاوی هه‌موومان له داهاتووی پێكهاته‌ی سیاسی و ده‌وڵه‌تی دوای كۆماری ئیسلامی له ئێرانی پێویسته. ئێمه خوازیاری پێكهاته‌یه‌كی فیدراڵین له ئێران و به‌شێكی گرینگی ئه‌م سیسته‌مه حوكمرانیه بریتیه له به‌شداری هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ئێران له داڕشتنی سیاسه‌تی كه‌ڵان له ناوه‌نددا.
• گۆمان له‌وه‌دا نیه كه هه‌ر خه‌ڵكێك كه ده‌ستی كردووه به خه‌بات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی، ده‌بێ له پله‌ی یه‌كه‌مدا پشت ببه‌ستێ به هێزی خۆی، تا ئه‌و جێگایه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ گه‌لی كورد، نابێ گومانێك له‌وه‌داهه‌بێ كه كورد هه‌روایكردووه و هه‌رواش ده‌كا. مێژووی خه‌باتی خه‌ڵكی كورد باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راستییه. له هه‌مان كاتدا گه‌لی كورد ده‌بێ به‌و په‌ری باوه‌ر به خۆوه، مه‌یدانی دیپڵۆماسی و سیاسه‌تێكی چالاكی ده‌ره‌كی وه‌ك به‌شێك له خه‌باتی خوی سه‌یر بكات. میلله‌تی كورد خوازیاری ئه‌وه نیه كه هێزی ده‌ره‌كی هێرشی سه‌ربازی بكه‌نه سه‌ر خاكی ئێران. كوردستان كه به درێژایی مێژوو گۆره‌پانی شه‌ڕی ئیمپراتۆرییه‌كان بووه و كاتێكیش بۆ مافی خۆی هه‌ستاوه، كه‌وتۆته به‌ر شاڵاوی هێرش و داپڵۆسین، له هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك باشتر ناحه‌زییه‌كان، نه‌هامه‌تییه‌كان و خه‌ساره‌كانی گه‌وره‌ی شه‌ر ده‌زانێ. به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی كورد خوازیاری سیاسه‌تێكی چالاكانه‌ی ده‌وڵه‌تان و دامه‌زراوه نێونه‌ته‌وییه‌كانه بۆ خستنی گه‌مارۆی ئابووری و سیاسی بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی و له هه‌مان كاتدا خوازیاری ئه‌وه‌یه كه له ئۆپۆزیسیونی كۆماری ئیسلامی پشتیوانێكی راشكاوانه‌تر بكرێت. به تایبه‌تی بزوونته‌وه‌ی كورد ده‌بێ هه‌وڵ بدات بۆ دابین كردنی پشتیوانی ده‌ره‌كی له مافه ره‌واكان و مێژوییه‌كانی كورد.
• پێناسه‌كردنی خه‌ڵكی كورد به نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئاشتیخواز، سێكۆلار و باوه‌رمه‌ند به ژیانی هاوبه‌شی هه‌موو پێكهاته ئایینییه‌كان‌و نه‌ته‌وییه‌كان، به مه‌به‌ستی راكێشانی سه‌مپاتی و پشتگیری له ناو ڕای گشتی جیهان‌و له ناو دامه‌زراوه نێونه‌ته‌وییه‌كان، ئه‌ركی گرینگی بزووتنه‌وه‌ی كورده.
کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
٢٦ی ڕیبەندانی ٢٠١٢
• نوسه‌ر:کۆمیتەی ناوەندی کۆمەلە