بۆ برای به‌ڕێزم جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
پاش راپۆرتێک له لایه‌ن به‌ڕێز هێنک نه‌یهۆف رێبه‌ری پێشوی پاڕتی ناوبراو له سه‌ر سیاسه‌ت و هه‌ڵسووڕانی حیزبه‌که‌ی له شه‌ش ساڵی رابردوودا، چه‌ند ته‌وه‌ره‌ی دیاریکراو له پێناو کار و باری داهاتوویاندا له لایه‌ن به‌شداربوانه‌وه هاتنه به‌ر باس و لێدوان که گرینگ‌ترینیان هه‌ڵبژاردنی رێبه‌ری نوێ وه ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ده‌وره‌ی داهاتوو بوو، هه‌روه‌ها باس و لێدوان له سه‌ر سیاسه‌تی داهاتوو له گه‌ڵ به‌رپرسانی فڕاکسیۆنی پاڕته‌که‌یه‌ن له پاڕڵمان، وه‌ک هه‌ڵسه‌نگاندنی مانه‌وه‌ی هێزی راهێنه‌ری هۆڵه‌ند له ئه‌فغانستان و ره‌خنه گرتن له سیاسه‌تی کابینه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری ئێستا و چه‌ندین بابه‌تی تری ناوخۆیی، به‌شێکی تری کاری کۆنگره‌ی له خۆ گرتبوو.
له کاتی کۆنگره‌دا چه‌ندین چاوپێکه‌وتن له له گه‌ڵ به‌شداربوان وه‌ک میوانان و به‌رپرسانی حیزبی ئه‌نجام درا.
شایانی باسە پاش کۆنگرە، پەیامی پیرۆزبایی کۆمه‌ڵه ئاراستەی رێبەری نوێی پارتی سه‌وز خاتو هێله‌ین وه‌ینینگ، کرا.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران،
کۆمیتەی هۆڵەند
12ی فێبرواری 2012


• نوسه‌ر:کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، کۆمیتەی هۆڵەند