بۆ برای به‌ڕێزم جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
گه‌لانى سته‌م لیكراوى ئێران!
حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانى كوردستان و ئیران!
سی و سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ئاكامى راپه‌رین و خرۆشانى گه‌لانى ئێران، رژیمى دیكتاتۆرى په‌هله‌وى به ده‌ستى جه‌ماوه‌رى وه‌زاڵه‌هاتووى ئێران رووخێندرا و كۆتایی به ده‌سه‌لاتى سه‌ره‌رۆیانه و نادیموكراتیك و دژه مرۆڤى پاشایه‌تى هات. رووخانى نیزامى شاهه‌نشاهى به ده‌ستى به هێزى جه‌ماوه‌ر، رووداوێكى مێژوویی و له‌ئاكامى خوێن و قوربانى سه‌رجه‌م گه‌لانى ئیران وه‌دى هات و بوو به مایه‌ى خۆشحاڵى سه‌رجه‌م خه‌ڵكى ئێران و به‌تایبه‌تى خه‌ڵكى كوردستان كه وه‌ك هه‌میشه زۆرترین پشكى ناعه‌داڵه‌تى و سته‌مى رژیمه ....
دیكتاتۆره‌كانیان به‌ركه‌وتووه، ده‌رگاى خۆشی و ئومێدواریان به‌روو دا كرایه‌وه.
به‌لام به‌داخه‌وه ئه‌و مه‌ودایه زۆرى نه‌خایاند و ئاخوند جێگه‌ى پاشاى هه‌لاتووى گرته‌وه و سه‌ر له‌نوێ ده‌رگاكانى كرانه‌وه و هیوا به‌رووى خه‌ڵكى كوردستان به‌تایبه‌تى و خه‌ڵكى ئێران به گشتى داخرایه‌وه. ئاخوندانى فریوكار له ئاكامى به هێز نه‌بوونى هێزه دیموكراتیك و پێشكه‌وتنخوازه‌كان، توانیان ره‌وشه‌كه به قازانجى خۆیان بگۆرِن و به‌رى هه‌ڵسوورانى نه‌هێنى چه‌ندین ساڵه‌یان به بلاوكردنه‌وه‌ى بیرى ئایینى و به كه‌مترین تێچوو له‌ده‌رفه‌تى هه‌ڵكه‌وتوو بقۆزنه‌وه و بێنه مه‌یدانى سیاسیى ئێرانه‌وه. كاره‌ساته‌كه به‌وه‌نده‌ش نه‌وێستا و له‌دواى هاتنه مه‌یدانیان له‌سه‌ره‌تاى ده‌سپێكى كاریان ده‌ستیان كرد به كپ كردنى ده‌نگه‌كانى دیكه و سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌كانى دیكه‌یان له‌رێگه‌ى سه‌ركووت و به‌كارهێنانى زه‌بروزه‌نگ و توقاندن له‌مه‌یدان ده‌ركرد و به‌ته‌واوى ره‌گه‌كانى ده‌سه‌لاته دیكتاتۆرانه‌كه‌یان داكووتا و به به‌رچاوى خه‌ڵكه‌وه به هۆى سه‌رمه‌ست بوون له خۆشی سه‌ركه‌وتنى یه‌كه‌میان پایه‌كانى رژیمى به‌ناو كۆمارى ئیسلامى ئێران قایم كرا.
كۆمه‌لانى خۆشه‌ویستى كوردستان!
گه‌لانى ژێر ده‌ستى ئێران!
ئاكامى ده‌سه‌لاتداریه‌تى ٣٣ ساڵه‌ى رژیمى ئاخوندى ته‌نیا چاره‌رِه‌شی و نه‌هامه‌تى و كاره‌ساتى زیاتر بووه و ئه‌مرۆ وه‌لاتى ئێرَان له ریزى ته‌ریك كه‌وتووترین وه‌لاتانى جیهانه كه ده‌رگاى به رووى جیهانى پێشكه‌وتوو داخستووه و خه‌ڵك له زیندانێكى گه‌وره به ناوى ئێران به ده‌ستى ئاخوندانى دیكتاتۆر كۆت و به‌ند كراون و بچووكترین ده‌رووى هه‌ناسه‌ى ئازادیان لێ گیراوه. دۆخى ئابوورى ئێران هه‌نووكه له خه‌راپترین هه‌ل و مه‌رج دایه و ئه‌گه‌رى دارووخانى ئابوورى زۆر به هێزه. خه‌ڵك رۆژانه ده‌رئه‌نجامه‌كانى گرانى له‌راده‌به‌رده‌ر و هه‌لاوسان و بێكارى و نه‌بوونى ده‌رفه‌تى كار و داخرانى كارگه و شوێنه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان و هه‌لاتنى سه‌رمایه و نه‌بوونى ئه‌منیه‌تى پیشه‌یی به گوشت و خوێنى خۆیان هه‌ست پێده‌كه‌ن و له ئاكامى سیاسه‌تى هه‌ڵه و نه‌بوونى به‌رێوه‌به‌ریه‌تى و رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاى جیهانى و سه‌پاندنى ئابلۆقه‌ى كه‌مه‌رشكێن و هه‌مه‌لایه‌نه فشارێكى له‌راده‌به‌ده‌رى ئابوورى له‌سه‌ر شانى خه‌ڵكى چه‌وساوه و بێ ده‌رتان قورسایی ده‌كا. له‌بوارى كۆمه‌لایه‌تى هیچ گه‌شه سه‌ندنێك و پێشكه‌وتنێك نه‌ته‌نیا وه‌دى نه‌هات به‌ڵكوو خه‌ساره كۆمه‌لایه‌تیه‌كانى وه‌ك ئیعتیاد و فه‌حشا و ژیانى سه‌رشه‌قام و ته‌لاق سه‌رژمێرییه‌كانیان سه‌ر له ئاسمان ده‌ده‌ن و هیچ گریمانه‌یێك بۆ باش كردنى دۆخه‌كه به بوونى ئه‌و ده‌سه‌لاته به دى ناكرێ. له‌بوارى فه‌رهه‌نگیش رژیمى ووشك و دوگماتیزمى ئاخوندى هه‌موو ره‌نگاوره‌نگى و ده‌وله‌مه‌ندییه‌كانى كلتوورى گه‌لانى پێكهێنه‌رى ئێرانى كپ كردووه و پێناسه‌ێكى ناراستى توندئاژۆیانه و شه‌رئه‌نگێزانه‌ى له لاى جیهانیان خه‌مڵاندووه.
خه‌ڵكى نیشتمانپه‌روه‌رى كوردستان!
له‌دیرۆكى نه‌ته‌وه‌یمان دا سته‌م و بێ عه‌داڵه‌تیه‌كانى ئه‌و رژیمه نگریسه نه‌خشی به‌ستووه و ئه‌و سته‌م و دواكه‌وتن و بێ به‌ش كردنانه‌ى ده‌سه‌لاتدارانمان له‌بیر ناچێ. سیاسه‌تى پشتگوێ خستن و حاشاكردن له مافه ره‌واكانى خه‌ڵكى كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى هاتنه سه‌ركارى ئه‌و رژیمه په‌یره‌وكراوه و ئه‌مرۆ كوردستانى ده‌وڵه‌مه‌ند به سه‌رچاوه سروشتی و كانزاكان و به بوونى خه‌ڵكێكى كراوه و تێكۆشه‌ر و خوڵقێنه‌ر و كلتوورێكى ره‌سه‌ن و ده‌وڵه‌مه‌ند له‌سه‌رتاییترین مافه‌كانى خۆى بێ به‌شه و ئه‌وپه‌رى ناعه‌داڵه‌تى و زوڵم و سه‌ركووتى له راست په‌یره‌و ده‌كرێ. به‌رزبوونى رێژه‌ى ئیعتیاد و بلاوبوونه‌وه‌ى ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و دواكه‌وتوویی ئابوورى و نه‌بوونى ده‌رفه‌تى كار و بێكارى خوێنده‌واران و كپ كردنى هه‌ر جۆره ده‌نگێكى جیاواز و ووشك كردنى بیرى زیندوو و نه‌ته‌وه‌یی و بێ به‌ش كردن له هه‌ر جۆره ئازادى ومافێكى سیاسی ئاكامى حوكمى ناشه‌رعى ئه‌و ده‌سه‌لاته نه‌ویست و ناوبانگ زرِاوه بووه بۆ گه‌له‌كه‌مان. هه‌رچه‌ند به خۆشحالیه‌وه سه‌ره‌رِاى هه‌موو ئه‌و بێ مافى و فشارانه، خاوه‌ن خه‌ڵكێكى وریا و زیندووین و شاهیدین كه جولانه‌وه‌ى رزگاریخوازانه و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى زوڵم و سته‌م له كوردستان له‌چاو باقى شوێنه‌كانى دیكه‌ى ئێران له پێگه‌یێكى شیاو و دڵخۆشكه‌ر دایه و كوردستان وه‌ك هه‌میشه ناوه‌ندى بردنه‌پێشه‌وه‌ى خه‌باتى حه‌قخوازانه له به‌رانبه‌ر ناعه‌داڵه‌تیه‌كانى داگیركه‌رانه و له‌ماوه‌ى ئه‌و ساڵیانه به بوونى هێز و جه‌ریانه سیاسیه تێكۆشه‌ره‌كان و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى كۆمه‌لانى خه‌ڵكى كوردستان ئه‌و راستیه سه‌لماوه.
ئازادیخوازانى ئێران و كوردستان!
بێگومان سه‌ره‌رِاى هه‌موو زیان و نه‌هامه‌تیه‌كانى ئه‌و ٣٣ ساڵه‌ى ده‌سه‌لاتى ئاخوندان، ئه‌مرۆ ئاسۆ له‌به‌رده‌م هه‌موو ئازادیخوازان و نه‌یارانى رژیمى ئاخوندى یه‌كجار روونه و به خۆشیه‌وه به رووخانى رژیمه دیكتاتۆره‌كان شاهیدى وه‌رچه‌رخانى گرینگى ناوچه‌یین و به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و ته‌وژمى راپه‌رینه له‌ماوه‌ێكى نزیك وه‌لاتى ئێرانیش ده‌گرێته‌وه و ئاڵوگۆرى قووڵ و بنه‌رِه‌تى وه‌دى دێ. له‌ماوه‌ى یه‌ك ساڵ و نیوى رابردوو شاهیدى چه‌ندین راپه‌رینى هه‌ژێنه‌ر له‌لایه‌ن خه‌ڵكى وه‌لاتانى عه‌ره‌بی و باكوورى ئه‌فریقا بووین و چه‌ندین دیكتاتۆرى وه‌ك بێن عه‌لى دیكتاتۆرى تونیس و موباره‌ك دیكتاتۆرى میسر و قه‌زافى دیكتاتۆرى لیبى بارگه و بنه‌یان پێچایه‌وه وهه‌نووكه‌ش ئه‌و ته‌وژمه له هێندێك له‌وه‌لاتانى ناوچه‌كه كه گرینگ‌ترینیان وه‌لاتى سوریه‌یه له جووڵه دایه. به‌له‌به‌رچاو گرتنى فشاره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و كێشه ناوخۆییه‌كانى رژیم و قه‌یرانه‌كانى ئابوورى و سیاسی و له‌هه‌موویان گرینگتر سارێژ بوونى تاقه‌ت و خۆراگرى خه‌ڵكى وه‌زاڵه‌هاتووى ئێران رِه‌وتى گۆرِانى سیسته‌مى ده‌سه‌لاتدارى له ئێران خێراتر و به هێزتر كردووه. ئه‌و هه‌ل ومه‌رجه‌ى ئێستا زیاتر له هه‌موو شتێك پێویستى به هاوده‌نگى و هاوفكریی ئۆپۆزسیۆنى سه‌رانسه‌رى و ئۆپۆزسیۆنى كوردستانیه، تا له رێگه‌ى ئه‌و هاوده‌نگیه ریزه‌كانى ناوخۆى ئێرانیش به هه‌مان شێوه رێكبخرێت و پێش ئه‌وه‌ى شاهیدى زیانه‌كانى به‌ره‌ورووبوونه‌وه‌ێكى نیزامى وه‌لاتانى زلهیزى جیهان له‌گه‌ڵ رژیمى ئاخوندى بین، ده‌سه‌لات له‌رێگه‌ى خه‌ڵك و راپه‌رِینى جه‌ماوه‌ریی به‌ره‌و زبڵدانى مێژوو به‌رێ بكه‌ین و بناغه‌ى حكوومه‌تیكى دیموكراتیك و پارله‌مانى كه مافى سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان و گه‌لانى تێدا ده‌ستبه‌ر بێ، دابمه‌زرێنین.
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران له یادى ٢٢ى رێبه‌ندان ریز ده‌گرێ له ئیراده‌ى هه‌ڵته‌كێنه‌رى گه‌لانى ئێران كه بوو به هۆى له‌بنده‌رهێنانى ریشه‌كانى ده‌سه‌لاتى پاشایه‌تى و هیوا ده‌خوازێ به زووترین كات به هه‌مان ئیراده‌ى قایمه‌وه گه‌لانى ئێران بۆ رووخان و هه‌ڵگرتنى سێبه‌رى ئاخوندان له وه‌لاتى ئێران تێهه‌ڵچنه‌وه و مێژووى شۆرِش دژى دیكتاتۆر جارێكى دیكه ، به‌لام ئه‌مجار به لێكدانه‌وه‌ى دروست و تێگه‌یشتن و به زاڵبوونى روحى یه‌كترقه‌بووڵكردن و پێوانه‌گرتنى دیموكراسی و مافه‌كانى مرۆڤ و هاوكارى یه‌كدى دووباره بكه‌نه‌وه و هه‌موو گه‌لانى ئێران و به‌تایبه‌تى گه‌لى كورد به سه‌رجه‌م مافه ره‌واكانیان بگه‌ن.
بروخێ رژیمى دیكتاتۆرى ئاخوندى
سه‌ركه‌وێ ئیراده‌ى پۆلایینى گه‌لانى ئێران
ئازاد و ئاوه‌دان بێ كوردستان
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران
كومیته‌ى ناوه‌ندى
٢٢ى رێبه‌ندانى
• نوسه‌ر:سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران