بۆ برای به‌ڕێزم جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
له‌ومه‌راسیمه‌دا تاجه گولینه له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له نۆینه‌ری به‌شداران له گردی سه‌یوان له سه‌رمه‌زاری مه‌رحومی ماموستا دانراوورۆڵ وهه‌ڵوێستی ئه‌و كه‌سایه‌تیه گه‌وره‌یه له خه‌باتی نیشتیمانی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان به‌رزراگیرا.
ماموستاشێخ عیزه‌دین حوسێنی پێشكه‌وتنخوازێكی ئایینی وكۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رده‌م، وبیرمه‌ندێكی نۆێخواز و له ماوه‌ی 70ساڵ خه‌بات، باوه‌ری به مافی سه‌ربه خۆیی گه‌ڵی كوردستان بوو.
شیخ عیزه‌دین حوسێنی ئێوارێ جومعه بۆشه‌مبه 29 ی ره‌مه‌زانی ساڵی 1340 كۆچی مانگی (29. 08. 1340 ك.م.) كه ده‌بێته 4ی جۆزه‌ردانی 1301خۆری(4. 03. 1301ك.خ.)ئه‌وه‌ش ده‌كاته 26ی مایی 1922 زایینی(26. 05. 1922ز.)له شاری بانه له ناو بنه ماڵه‌یه‌كی ئایینی وكۆمه‌ڵایه‌تی به‌وه‌له‌د بۆوه.
ماموه‌ستاشێخ عیزه‌دین له ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا زۆرسه‌ربه‌رزانه له ناو میله‌ته‌كه‌ی داژیاو ئه‌ومه‌زنه پیاوه هه‌رله ته‌مه‌نی مێرمنداڵێ‌وه خاوه‌نی زۆر ئاكار وئه‌خلاق وكاری باش بوو، تاكێكی خه‌باتكاروئاشتیخواز، موحته‌رم وخۆشه‌ویست، راست بێژووه‌فادار. هه‌ڵكه‌وته‌یه‌كی كه‌م وێنه بوو له كوردستان. تاوای لێ هات به هۆی هه‌ڵوێستی به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی، بوو به یه‌كێك له خۆشه‌ویسترین كه‌سایه‌تی كورد‌و له ناو كۆمه‌ڵانی شار‌و ودێهات وشه‌قامه‌كانی كوردستان پێشوازی لێكراو وبه ره‌وپیلی ده‌چون وگه‌وره ترین رێزیان لێ ده گرت، هه‌رئه‌وكاته‌ش خۆی به تاكێك له‌وخه‌ڵكه ده‌زانی.
ماموستاشێخ عیزه‌دین رۆژی پێنج شه‌مبه له سه‌رجومعه رۆژی 1 ی رێبه‌ندانی 1389 خۆری (10. 02. 2011ز.) له شاری ستۆكهۆلم له سوییدماڵئاوی له ژیان كرد وته‌رمی پیرۆزی به‌ره‌و شاری سوله‌یمانی وله گردی سه‌یوان ئه‌سپه‌رده كرا.
مه‌نسوور بلوری 10. 02. 2012
• نوسه‌ر:مه‌نسوور بلوری