بۆ برای به‌ڕێزم جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
هه‌مووان ده‌زانن زۆر جار كه‌سانێك له ژێر ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له سایته‌كان بڵاو ده‌كرێنه‌وه له به‌شی راوبۆچوونه‌كان خه‌ڵكانێك راوبۆچوونی خۆیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. له سه‌ر ئه‌و نوسراوه‌یه‌ش كه‌سانێك راو بۆچوونی خۆیان بڵاوكردوه‌ته‌وه،به‌ڵام به مه‌به‌ستی تایبه‌تی وچه‌واشه‌كارانه چه‌ند كۆمێنتێك یان به ناوی به‌ڕێز كاك عه‌بدوڵڵای موهته‌دی سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه و دوو كه‌سی دیكه له هاوڕێیانی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه داناوه. له لایه‌ن سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه‌وه به هه‌موو خوێنه‌رانی ئه‌و سایته‌و رای گشتی رایده‌گه‌یه‌نین ئه‌و بۆچوونانه له لایه‌ن كه‌سانی ناحه‌زی كۆمه‌ڵه‌و هاوڕێیانی ئێمه‌وه نێردراوه بۆ سایتی به‌یان و دورو نزیك په‌یوه‌ندیی به‌هاوڕێیانی ئێمه‌وه نیه و به تووندی ئه‌و جۆره نووسینانه مه‌حكووم ده‌كه‌ین.
هه‌ر لێره‌دا روو له به‌ڕێوه‌به‌رانی سایتی به‌یان ده‌كه‌ین كه چۆن رێگه‌یان به خۆیان داوه كۆمینتی وا نزم به ناوی كه‌سانی دیار و ناسراوی وه‌ك ئه‌و هاوڕێیانه‌ی ئێمه بڵاو بكه‌نه‌وه؟پێویسته ده‌سبه‌جێ ئه‌و كۆمینته سووك و نزمانه‌ی به ناوی كه‌سانی ناسراوی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورده‌وه نوسراوه هه‌ڵگرن و هیوادارین به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م سایته جارێكی‌تر هه‌ڵه‌ی وا نه‌كه‌ن و تا دڵنیا نه‌بن كه ئه‌و كۆمینته خاوه‌نه‌كه‌ی كێیه بڵاوی نه‌كه‌نه‌وه .
داواكاریشین سایتی "به‌یان" ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه‌ی سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه له سه‌ر سایته‌كه‌یان بلاو بكه‌نه‌وه‌و ئه‌ركی رۆژنامه‌گه‌ری خۆیان به‌جێ بێنن.
سكرتارییه‌تی
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
٢٠١٢-٢-٩
١٣٩٠-١١-٢٠
• نوسه‌ر:سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران