0
هۆکاری خۆپیشاندانەکەی ئاوارەکانی کەمپی ئەڵتاش لە وڵاتی دانیمارک
Tuesday, 31 January 2012 11:43
هۆکاری خۆپیشاندانەکەی ئاوارەکانی کەمپی ئەڵتاش لە وڵاتی دانیمارک
 
ئێمە وەکوو ئاوارەکانی کەمپی ئەڵتاش ئەمڕۆ دووشەمە ڕێکەوتی/٣٠/١/٢٠١٢/ لە وڵاتی دانیمارک خۆپێشاندانێکمان ئەنجام دا وە

هەروەها خۆپێشاندانەکەشمان بۆ ٧حەوت ڕۆژ بەردەوام ئەبێت

هۆکاری خۆپیشاندانەکەی ئێمە چی بو ؟ ئێمە وەکوو ئاوارەکانی کامپی ئەڵتاش دوای ئەوەی زیاتر لە ٣٣ ساڵە ئەکرێینە قوربانی بەرژەوەندیەکانی وڵاتە زلهێزەکان بە تای بەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە عیراق وەهەروەها دوای ئەوەی زیاتر لە ٣٣ ساڵە لە کەمپ نیشتە جێین لە عیراق بەهیچ حەقو مافێکی خۆمان نەگەیشتین چوەکوو مافی پەنابەرێتی سیاسی چوەکوو مافی کورد بونمان چ وەکوو مافی هاوڵاتێکی عیراقی ئەمانە بە گشتی هۆکاربون بۆ ئەوەی بەدەیان١٠ کەس لەو ئاوارەنەی کامپی ئەڵتاش عیراق بە جێ بێلن ڕو لە وڵاتی سێ٣هەم بکەن ئەویش وڵاتی دانیمارک بۆ ورگرتنی مافی پەنابەرێتی سیاسی

بەڵام زۆر بەداخەوە لە ڕێکوتی مانگی ٦/٢٠١١ دوای ئەوەی وەڤدێک لە لایان دانیمارکەوە سەردانی کامپەکانی ئەم ئاوارانەی کامپی ئەڵتاش یان کرد لە کوردستانی باشور بۆ ئەوەی باشتر تێ بگەن لە ئێ شو ئازارەکانی ئەم ئاوارانە بەداخەوە حکومەتی هەڕیمی کوردستان هەستاوە بە ئیمزاکردنی ڕێکەوتنامێک لە گەڵ وڤدی دانمارکی دا بۆ ئەوەی مافی پە نابەرێتی سیاسی بە ئێمە نەدرێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وەڤدی دانیمارکی ڕاگەیاندوە ئەو حەقو مافەی بەم ئاوارانەی کامپی ئەڵتاشی دەدەن لە ئەرۆپا لە کوردستانیش بە هەمان شێوە بۆمان دابین کردون لە حاڵێکدا دورە لە ڕاستیەوە

 

مەبەست لەم خۆ پێشاندانەی ئێمە یەکێک لە داواکاریە کانمان ئەوەیە چیدی ڕێگا نادەین بکرێینە قوربانی بەرژەوەندیەکان

بەهمەن ژاوەرۆی وتەبێژی ئاوارەکانی کامپی ئەڵتاش لە وڵاتی دانیمارک

‌ • نوسه‌ر:بەهمەن ژاوەرۆی وتەبێژی ئاوارەکانی کامپی ئەڵتاش لە وڵاتی دانیمارک
391جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:566
Share/Save/Bookmark