وه‌فدێکی یه‌کێتیی و سکرتێری کۆمه‌ڵه سه‌ردانی کۆمیته‌ی رێکخستنی هۆڵه‌ندا ده‌که‌ن
Monday, 30 January 2012 02:33
كامه‌ران ئه‌حمه‌د - هۆڵه‌ندا
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌ی وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ وڵاتی هۆڵه‌ندا که پێکهاتوون له‌نه‌رمین عوسمان ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
و عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیی، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریکردنیان له‌کۆنگره‌ی پارتی کاری هۆڵه‌ندی که به‌ختیار به‌کر نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌هۆڵه‌ندا یاوه‌ریان ده‌کات، عه‌بدوڵڵای موهته‌دی سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان که هاوکات له‌هۆڵه‌ندایه به‌سه‌ردانێکی ره‌سمی رۆژی 20-1 سه‌ردانی باره‌گای کۆمیه‌ی رێکخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان کرد‌و له‌لایه‌ن نوێنه‌ری یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان و ده‌سته‌ی کارگێڕی کۆمیته‌ی رێکخستن و هه‌ڤاڵانی رێکخراوه دیموکراتییه‌کان و پێشمه‌رگه دێرینه‌کان پێشوازیانلێکرا.
له‌میانه‌ی ئه‌و به‌سه‌رکردنه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ‌و بیروڕا له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک بابه‌تی هه‌نوکه‌یی و دوا گۆڕانکاری و پێشهاته‌کانی عیراق و کوردستان و ناوچه‌که و جیهان کرا که هه‌ریه‌که له عه‌بدوڵڵای موهته‌دی و عه‌بدوڵره‌زاق فه‌یلی و نه‌رمین عوسمان، کورته باسێکیان له‌سه‌ر دوا گۆڕانکاری و پێشهاته سیاسییه‌کان باسکردو ئاماده‌بووانیش به‌پرسیارو سه‌رنج و تێبینییه‌کانیان گفتوگۆ‌و دانیشتنه‌که‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر کرد.
له‌کۆتایدا ئاماده‌بووانی سنوری کۆمیته‌ی هۆڵه‌ندا سوپاس و پێزانینیان ئاڕاسته‌ی میوانه‌كان کرد بۆ ئه‌و سه‌ردان و به‌سه‌رکردنه‌وه‌یه.



• نوسه‌ر:pukmedia
• سه‌رچاوه:
pukmedia
239جار بینراوه
◊ کۆدی هه‌واڵ:564
دوائین سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌کان
زۆربینراوترین سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌کان