1
داواکاری ئاوارەکانی کەمپی ئەلتاش لە ولاتیدانیمارک
Friday, 27 January 2012 02:44
داواکاری ئاوارەکانی کەمپی ئەلتاش لە ولاتیدانیمارک
 
ئێمە وە کوو ئاوارەکانی کامپی ئەلتاس لە وڵاتی دانیمارک ئاگاداری سەرجەم ڕاگەیاندنە کوردیە کان دەکەینەوە چ ئەوانەی لە دانیمارک

کارو چالاکیان هەیە وەهەر وەها چ ئەوانەی کە بتوانن لە ڕێگای هێڵی تەلەفۆنەوە پەیوەندیمان پێوە بگرن داوای ئەوەیان لێ دەکەین چ وەکوو هاوکارێکی مرۆڤ دۆستانە چ وەکوو کارو چالاکیە کانی خۆیان بتوانن هاوکاریمان بکەن بۆ ئەوەی دەنگمان زیاتر بگێنە لەیانە پەیوەندیدارەکان چ ئەو ڕاگەیاندنانە کە دەتوانن لە نزیکەوە بەژدار بن لە ڕۆژی خۆپێشاندانەکەماندا لە بەردەم پەرلەمانی دانیمارک وە هەروەها چ وەکوو ئەو ڕاگەیاندنانە کە بتوانن لە ڕێگای هێلی تەلەفۆنەوە پەیوەندیمان پێ وە بگرن بۆ ئەوەی زیاتر دەنگی ئێشوو ئازارەکانمان بگێنە لایانە پەیوەندیدارەکان

 

ئێمە وەکوو ئاوارەکانی کامپی ئەڵتاش دوای هەوڵوو تێکۆشانێکی زۆر بۆ دیفاع کردن لە مافە ڕەواکانی خۆمان لە وڵاتی دانیمارک بەوو نەتیجە گەیشتین کە لە ئایەندێکی نزیکدا خۆپێشاندانێک ساز بکەین لە بەردەم پەرلە مانی دانیمارک بۆ ئەوەی وەزارەتی کۆچ وو کۆچ بەرانی دانیمارک باشتر گوێ بگرێت لە کێشەوو گرفتەکانمان ڕۆژی خۆپێشاندانەکەمان ڕێکەووتی/٣٠/١/٢٠١٢/ کە دەکاتە رۆژی دوشەمە کات ژمێر ١٠ی سەر لە بەیانی لە بەردەم پەرلەمانی دانیمارک لە شاری کۆپن هاگن دەست پێ دەکات خۆ پێشاندانە کەشمان بۆ کاتێکی دیاری نەکراوو کۆتای پێ دێنین جەخت لەسەر ئەوەش ئەکەینەوە خۆ پێشاندانەکەمان بری تیە لە دەر بڕینی هەڵوێستێکی گشتی بۆ ئەوەی چی دیکە زیاتر لە ٣٣ ساڵە نە کڕێنە قوربانی بەر ژەوەندیەکان

لێرەوە داوا لە سەرجەم ڕاگەیاندنە کوردیە کان دەکەین چ ئەوانەی کارو چالاکیان لە دانیمارک هەیە لە نزیکەوە وە هەر وەها چ ئەوانەی کە بەشی ڕاگەیاندنیان لە دانیمارک نیە داوامان لە سەرجەم ڕاگەیاندنە کوردیەکان ئەوەیە هاوکاریمان بکەن بۆ ئەوەی کە بتوانن هاوکاریمان بکەن پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفۆنەوە ٠٠٤٥٧١٥٨٥٦٩٢بەهمەن ژاوەرۆی وتەبێژی ئاوارەکانی کامپی ئەڵتاش لە وڵاتی دانیمارک

بەهمەن ژاوەرۆی وتەبێژی ئاوارەکانی کامی ئەلتاش لە وڵاتی دانیمارک

‌ • نوسه‌ر:بەهمەن ژاوەرۆی
166جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:561
Share/Save/Bookmark

ئه حمه د
Friday, 27 January 2012 03:13
ئێوه نوسیوتانه (ڕێکەووتی/٣٠/١/٢٠١٢/ کە دەکاتە رۆژی شەمە ) به لام رۆژی شه ممه ده کاته 28/١/٢٠١٢ تکایه ئه م هه ڵه یه راست که نه وه
ئه جار نوسیوتانه (داواکاری ئاوارەکانی کەمپی ئەلتاش لە ولاتی فینلاند ) به لام داواکاری ئاواره کانی که مپی ئه لتاش له ولاتی دانیمارکه ئه وه ش هه ڵه یه