بۆ رێزگرتن لە ٣٣هەمین سالرۆژی ئاشکرابوونی تێکۆشانی کۆمەڵە لە شاری ڤانکوڤەری کانەدا رێورەسمێکی شکۆدار
دایه عایشه له ناو پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا وه‌ک یه‌کێک له دایکانی خه‌باتکار و تێکۆشه‌ری بزوتنه‌وه‌ی عه‌داله‌تخوازی وئازادیخوازی کوردستان ده‌ناسرێته‌وه، له تولی 33 سال حاکمیه‌تی زالمانه و سته‌مکارانه‌ی کۆماری ئیسلامی‌دا، گه‌لێک ره‌نج و ئازاری به ده‌س ده‌سه‌لاتدارانی ئیسلامیه‌وه کێشا، به هۆێ جینایات و کرده‌وه‌ی جینایه‌تکارانی ئه‌م رژیمه دژی ئینسانیه،15 که‌س له ئه‌ندامانی خانه‌واده‌که‌ی و دۆستان و که‌سوکاری نزیکی له‌وانه دوو برای: هاوڕیانی گیان به‌خت کردوو که‌ریم و ته‌یب حاجی میرزایی، دوو ئامۆزای: که‌ماڵ و حه‌میدی حاجی میرزایی، و چه‌ندین که‌سی تر له ئه‌ندامانی خانه‌واده‌که‌ی له ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا و به ده‌ستی جه‌لادانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان به‌خت کردوه. هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکاری رژێمی کۆماری ئیسلامیه‌وه له بواره جۆراوجۆره‌کانی خه‌بات له دژی کۆماری ئیسلامی به‌شداری کردوه و یارو و یاوه‌ری هه‌میشه‌یی پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه بوو. به بێ هیچ ترس و دڵه‌ڕاوکه‌یه‌ک دیفاعی له کۆمه‌ڵه و خه‌باتی هه‌قخوازانه‌ی خه‌ڵکی کورد له کوردستانی ئێران کردوه و به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه به به‌رده‌وامی له ژێر فشاری هه‌میشه‌یی رژێمدا بووه. ساڵی 1365 کاتێک که رۆزای کچی ته‌نها 10 رۆژ بوو چاوی به ژیان هه‌ڵێنابوو به تۆمه‌تی هاوکاری کردنی کۆمه‌ڵه ماوه‌ی 4 مانگ زیندانی کرا.
دایه عایشه جگه له‌وه‌ی که خۆی خه‌باتکارێکی بوێر و نه‌ترس بوو، به هۆی ئه‌وه‌ی به به‌رده‌وامی یه‌کێک له ئه‌ندامانی خانه‌واده‌که‌ی له زینداندا بوون په‌یوه‌ندیه‌کی نزیکی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی شاری سنه هه‌بوو. ئێمه به بۆنه‌ی کۆچی دوایی ئه‌و دایکه تێکۆشه‌ره‌وه، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی هه‌مو ئه‌ندامانی بنه‌ماله و سه‌رجه‌م که‌س و کار و دۆستان و خه‌ڵکی ئاوایی باوه‌رێز ده‌که‌ین و خۆمان به شه‌ریکی خه‌م و په‌ژاره‌یان ده‌زانین.
یادی به‌رز و به‌ڕێز بێت
هه‌یئه‌تی هه‌ماهه‌نگی ره‌وتی سوسیالیستی کۆمه‌ڵه
30 به‌فرانباری 1390
• نوسه‌ر:هه‌یئه‌تی هه‌ماهه‌نگی ره‌وتی سوسیالیستی کۆمه‌ڵه