بۆ برای به‌ڕێزم جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
پێشه‌كی
به بووژانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه له ساڵی 1379ی هه‌تاوی و جیا بوونه‌وه له حیزبی كومونیستی ئێران كۆمه‌ڵه تووانی بۆ جارێكی دیكه جێگه و پێگه‌ی شیاوی خۆی له كۆمه‌ڵگای كوردستان و له ئێران و له ناوچه‌دا بسه‌ڵمێنێت و نواندی حیزبی پێشكه‌وتنخواز و پێشره‌وی كوردستانه. توانی وڵامی داخوازییه سیاسی و تێئۆری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌مو تهیفهكانی كۆمه‌ڵگا بداته‌وه، هه‌ر بۆیه به به‌رینی جوگرافیای كوردستانی رۆژهه‌ڵات به كه‌سانی كۆن و پێشووی كۆمه‌ڵه و به نا كۆمهڵهوهشی له‌گه‌ڵ كه‌وت و كه‌وته‌وه.
وڵامێك بۆ راگه‌یه‌ندراوی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كه‌مینه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان رێكه‌وتی 02/10/2011 برابهر له‌گه‌ڵ 10ی ره‌زبه‌ری 1390ی هه‌تاوی
كامه كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ؟؟ كامه كه‌س و كامه پێشمه‌رگه ؟؟ له 23 ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی 12تاندا یه‌ك سوهمتان كه‌متر ماوه‌ته‌وه و ماباقی زووتر هه‌ستیان به‌وه كرد، كه وه شوێن كاك عومه‌ری ئیلخانیزاده كه‌وتن، شوێن كڵاوی لاڕ كه‌وتنه. هه‌ر وه‌ك ئێمه‌ش كه وه‌ك ئه‌وان بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌و دروشمانه‌ی كاك عومه‌ری ئیلخانیزاده له رهئسدا وه‌ك تاكتیك به كه‌ڵك وه‌رگرتن له مهوقهعییهتی خۆی له نێو كۆمه‌ڵه‌دا و به نێوی چاكسازی و رێفۆرم گرتییه ده‌ست، چارشێو و حهشارێكه بۆ شاردنه‌وه‌ی نه‌فسی ئامانجه شه‌خسییه‌كانی خۆی بۆ گه‌یشتن به مالیخولیای نێوی سكرتێر بوونی حیزب . هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه به چه‌واشه‌كاری بێ نهایه‌ت و به كه‌ڵك وه‌ر گرتن له هه‌موو شێوازێكی ناشیرین ، كاك عومه‌ری ئیلخانیزاده و ... به‌و په‌ڕی بێ پره‌نسیپی و دوور له یاساكانی په‌یره‌وی ناوخۆی ئه‌وكاتی حیزبه‌كه‌ی له كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران جیا بوونه‌وه و به هه‌موو تواناوه زهربهیێكی قورسمان له كۆمه‌ڵه و له بزوتنه‌وه‌ی حه‌قخوازانه‌ی گه‌ڵی كوورد دا.
دوای جیا بوونه‌وه له كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێر ، له كۆمه‌ڵه‌ی زهحمهتكێشانیشدا له ئاستی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و خوارێوهشدا له هه‌مو به‌شه‌كانی ته‌شكیڵات به دره‌نگی و به زووییهوه هه‌ر وه‌ك خه‌ڵكی كوردستان كه ئێستا بۆیان روون بووه‌ته‌وه، ناوه‌رۆكی نامه‌شروعی داستانی " چاكسازی " ده‌ركه‌وت و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه قه‌یرانی ناوخۆیی ده‌ستی پێكرد و ناراستییه‌كان یه‌ك به دوای یه‌كدا ده‌ركه‌وت و ئه‌م ریكخراوه له‌ق و لۆقه ده‌ستی به وه‌رین كرد. ناره‌زایه‌تییه‌كان به داواكاری یه‌ك ماڵ كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه، روو به كاك عومه‌ر و شێوه‌ی كاره‌كانی له مانگی رابردودا گه‌یشته ئه‌و په‌ڕی خۆیه‌وه و زۆرینه‌ی ته‌شكیڵات نامهشروعییهت بوونی ئه‌م رێبهرایهتییهیان راگه‌یاند و چیدی كاك عومه‌ر به كه‌ڵك وه‌رگرتن له تهرفهندهكانی نه‌یده‌توانی ئیعترازه‌كان بشارێته‌وه و رازییان بكات.
له به‌رامبه‌ردا كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێر له‌وپه‌ری ژیری و لێبوردویی و راوهستاوییدا تووانی له هه‌موو بوارێكدا خۆی بگرێته‌وه و قه‌ره‌بووی قه‌یرانه‌كه بكات و هه‌ستێته‌وه.
ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندی كه‌مینه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان تكایه بفه‌رمون ئه‌م كه‌سانه‌ی ئێستا پێیان ده‌ڵێن لۆمپه‌نیزم و ئاژاوه گێر و حیزب شكێن مه‌گه‌ر كاتی جیا بوونه‌وه له كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشان له باشترین هاورێكانی ئیوه نه‌بوون و قهسهمتان پێ نهدهخوواردن، ئه‌سڵه‌ن به بێ بوونی ئه‌وان جیا بوونه‌وه‌تان ئاكامی ده‌بوو؟ یان ئه‌وه‌یكه هه‌ر كه‌س ببێته رهخنهگرتان و داوای پێداچوونه‌وه‌ی به كردهوهكانتاندا كرد و داوای راسته‌قینه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی ماڵی كۆمه‌ڵه‌ی لێ‌كردن و رایگه‌یاند كه پرۆسه‌ی به نێو و به روو چاكسازی شكه‌ستی هێناوه و دژ به ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه كه‌وتووه‌ته‌وه، ئه‌وه حزب شێوێن ، لات ، ئاژاوه‌گێر و كوده‌تاچییه؟
كاك عومه‌ر شاراوه نییه هیچ تیمێكی پێشمه‌رگه به بێ ئاگاداری جه‌نابتان و كومیته‌ی ناوه‌ندی بۆ جه‌وڵه و جم و جۆڵی نیزامی نایێته‌وه مه‌نته‌قه . یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی جه‌نابیشت بۆ جیا بوونه‌وه له كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێر كه درووست كردنی ئه‌م جه‌وله نیزامیانه و چوون بۆ قه‌ندیل بوو . به‌م شێوه‌یه نییه كه ئێوه ئێستا كاسه و كووزه نا سه‌ركه‌وتنه‌كانتان به سه‌ر ئه‌م و ئه‌ودا و به سه‌ر ئۆپۆزسیۆنهكانتاندا بشكێنن و به بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌یی ناوی لێ ببه‌ن. هاتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ مه‌نته‌قه به ئاگاداری ئێوه بووه و گیانبه‌خت بوونیشیان له به‌رپرسیارییه‌تی ئێوه‌دایه . ئه‌گه‌ر بۆخۆتان له بیرتان چووه‌ته‌وه پێتان وانه‌بێت هه‌موو خه‌ڵكیش له بیریان نه‌ماوه كه كاك عومه‌ری ئیلخانیزاده وه‌ك سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان به دوای ئێعدامی گیانبه‌خت كردوو ئێحسانی فه‌تاحیان له گه‌ڵ رادیۆ كوردانه به زمانی فارسی موساحبه‌ی كرد و له‌وێدا ئه‌و ده‌رگیری و پێكدادانه‌ی له نێوان تیمێكی چه‌ند كه‌سی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان و هێزی ئینتزامی كۆماری ئیسلامی كه له ئاكامیدا چه‌ند كه‌س له هێزه‌كانی ئینتزامی تێدا كوژرانی پشت راست كرده‌وه و به سه‌ركه‌وتوویی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان و به تۆڵه‌ی ئێعدامی گیانبه‌ختكردوو ئێحسان فه‌تاحیان ناو لێبرد. ئه‌وه سه‌ڵمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه ئێوه له چوونه‌وه‌ی هه‌مو تیمه چه‌كداره‌كانتان بۆ جه‌وڵه‌ی نیزامی له مه‌نته‌قه‌دا ئاگادارن و ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتووانه و به سڵامه‌ت گه‌رانه‌وه ئوردوگاكهتان، ئه‌وه شانازی پێوه ده‌كه‌ن و به پێچه‌وانه‌شدا ئه‌گه‌ر شه‌هید بوون و به سڵامه‌ت نه‌گه‌رانه‌وه ئه‌وه ئێوه نه‌تانزانیوه و ئاگادار نه‌بوون و سه‌ره‌رۆیانه هاتنه‌وه‌یان ئه‌نجامی گرتووه. ئه‌وه‌یه رێز و مه‌شروعییه‌تی ئێوه له به‌رپرسارییه‌تی گیانی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه!!.
له راگه‌یاندراوی ئاخرتاندا كوتوتانه هاورێیهكیش به هۆی كه‌م و كورتی له ره‌فتار و هه‌ڵس و كه‌وتیدا، نامه‌ی ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی له كۆمیته‌ی ناوه‌ندی قبووڵ كرا و له كوردستان به‌رپرسیارییه‌تی لێوه‌رگیراوه. تكایه بفرمون ئه‌م هاورێیه كه ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی بوو و هه‌روه‌ها ماباقی ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندی كه ئیستعفا و ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌یان راگه‌یاندووه هۆكاره‌كه‌ی ده‌بێت چی بوبێت؟ نه‌وه‌كو كه هه‌ر كه‌سێك به خواستی خۆی ده‌ستی له شێوه و هه‌ڵه‌كاری ئێوه كێشاوه جۆرێك بنوێنن كه ئێوه ویستوتانه و ئه‌و هه‌ڵه كار بووه.
باسی كۆموسیونی ماڵی ده‌كه‌ن كه گۆیا ده‌بێت شه‌فافییه‌تێكی ماڵی بوونی بوبێت و هه‌بێت!! كه به پێچه‌وانه‌وه له ره‌ئسی به‌شی ماڵی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان كاك عومه‌ری ئیلخانیزاده بوونی هه‌یه كه به ئیعتباری خوێن و گیانبه‌ختكردنی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له هه‌موو شوێنێك په‌ڵی به سه‌ر هه‌مو ئه‌مواڵی كۆمه‌ڵه‌دا كێشاوه . له كاناڵی ئاسۆساتهوه هه‌تا ماڵه‌كانی شاری سلێمانی .... به شێوه‌یێك كه له ئه‌مواڵی په‌یوه‌ندیدار به ته‌شكیڵات جگه له شه‌خسی كاك عومه‌ر تاپۆیان به نێوی كه‌سی دیكه‌وه نیه، كاك عومه‌ریش له‌و ئهمواڵه به ناشیرین‌ترین شێوه‌كان و دوور له فه‌رهه‌نگ و پره‌نسیپی كۆمه‌ڵه‌وه مه‌به‌سته شه‌خسییه‌كانی خۆی له‌نێو تهشكیڵاتدا پێدهپێكێت. یارگیری پێده‌كات و كه‌سی پێدهنێرێت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ....
له‌م راگه‌یاندراوه‌دا كه‌مینه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان حه‌وڵی داوه به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر وه‌ك ئێمه ئاگادارین كه نه له كوردستانی رۆژهه‌ڵات ونه له باشوور و نه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه‌س پشتیوانیان نه‌ماوه ، به چه‌واشه‌كاری و شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كان له فازی هێز و سه‌ركه‌وتنێك به سه‌ر زۆریینه و ئۆپۆزسیۆندا خۆی نیشان بدات و واده‌نوێنن كه كۆنترۆڵی هه‌مو بارودۆخه‌كه به ده‌ست ئه‌وانه و گۆیا ده‌بێت كه‌سیان له‌گه‌ڵ مابێت!!!
ئێمه دوای ئه‌وه‌یكه نه‌مانتوانی له حه‌ول و تێكۆشانهكانماندا له‌گه‌ڵ كاك عومه‌ر بۆ كۆتایی هاتنی شێوه‌كاره‌كانی، كه هیچكامی له به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵه‌دا نه‌بوون، به ئاكام بگه‌ین و هه‌روه‌ها به ئاگاداری له ئه‌م شیوه هه‌ڵس و كه‌وته نادیموكراتیك و دیكتاتۆرمنشانه كه له‌گه‌ڵ هاورێیانی زۆرینه‌ی نارازی به ئه‌نجامیان گه‌یاند، سكرتێر و كومیته‌ی ناوه‌ندی كهمیینهی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان به ره‌سمییه‌ت ناناسین و به پێویستمان زانی له‌م رێگایه‌وه پشتیوانی خۆمان له زۆریینه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان رابگه‌یێنین و داوامان له هه‌موو دۆستان ، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مه‌كته‌بی سیاسی یێكییهتی نیشتمانی كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌یه كه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵه به هه‌موو شێوازێك یارمه‌تیده‌ری هاورێیانی زۆریینه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان بن . هه‌روه‌ها ئێمه ئاماده بوونی خۆمان راده‌گه‌یێنین نوێنه‌ری خۆمان بۆ گفتوگۆ و روون بوونه‌وه‌ی ئه‌م گرفتانه له‌گه‌ڵ به‌رێزان و به‌رپرسانی مه‌كته‌بی سیاسی یێكییهتی نیشتمانی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بنێرین. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تكایه به‌م ئادره‌س ئییمهیلهوه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بگرن This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it
به سپاسه‌وه
كادر و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له كومیته‌كانی 1و3 ، له شاری سه‌قز و بۆكانه‌وه
رێكه‌وتی 8ی ئۆكتۆبری 2011ی زایینی به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ 16ی ره‌زبه‌ری 1390ی هه‌تاوی
• نوسه‌ر:له كۆمیته‌ی (1ی) تهشكیڵاتی نهێنی كۆمه‌ڵه له شاری بۆكان دامه‌زراوه‌ی ساڵی 2001 و كومیته‌ی 3ی شاری سه‌قز پێكهاتوو له كادر و ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه