بۆ برای به‌ڕێزم جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
: له درێژه‌ی کێشه‌و ناکۆکییه‌کانی نێو ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان شه‌پۆلی سه‌رکوتی باڵی ریفۆرم و گۆڕانخوازی نێو ریزه‌کانی ئه‌و حیزبه هه‌ر وا درێژه‌ی هه‌یه هه‌ر وا که پێشتر ڕامان گه‌یاند باڵی ده‌سه‌ڵاتداری عومه‌ر ئیلخانیزاده له رۆژی رابردو نه‌یهێشتوه که بنه‌ماڵه‌و کادرو ئه‌ندامانی نارازی به باڵی دهسهڵاتدارله سلف سرویسی حیزب خواردن بخۆن زۆرێک له کادرو ئه‌ندامانی ناڕازی به‌و هه‌ل ومه‌رجه له رۆژی رابردوةوة ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن له خواردن و تا گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه ئه‌و مانگرتنه هه‌ر وا درێژه‌ی هه‌یه و جێگةی ئاماژه‌یه که ده‌یان که‌س له رۆژنامه‌نوسان و که‌ناڵه راگه‌یه‌نه‌ره‌کان له‌وانه که‌ناڵی نالیا به مه‌به‌ستی ئاگادار بوون له هه‌لومه‌رجی مانگرتووان و بنه‌ماڵه‌کانیان سه‌ردانی بنکه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان -کەمپی ئیلخانیزادەیان کرد به‌ڵام له لایه‌ن بالی پاوانخوازی عومه‌ر ئیلخانیزاده‌وه پێشیان پێ دهگیرێتو ده‌یانه‌وێت ده‌نگی ناڕازیان به دونیای ده‌ره‌وه‌ی ئۆردوگاکانیان نه‌گات جێگای ئاماژه‌یه که ناوی به‌شێک له ئه‌و که‌سانه‌ی وا مانیان له خواردن گرتوه بریتین له1: ئه‌حمه‌د باب ناسراو به ملا 2:مه‌نسوور راوه‌ند3:ره‌فیق حوسه‌ینپه‌ناهی4:ئامانج سه‌ڵواتی5:هه‌ژیر به‌له‌دی6:مه‌ولوود یوسفی7:عه‌لی شه‌یدا8:لوتفوڵلا لوتفوڵلاپوور9:جه‌لال ساعدپه‌ناه10ئاراس مینووی و کۆمه‌ڵێکی دیکه له کادرو پێشمه‌رگه‌کانی ئەم حیزبە
.