بۆ برای بهڕێزم جهنابی كاك مهسعود بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان
ئەم هەواڵانە چ لە دەرەوە و چ لە ناوخۆی وڵات رەنگە نیگەرانی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، بنەماڵەی شەهیدان، بنەماڵەی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە و هەروەها دۆستانی کۆمەڵە پێک هێنابێ. ئەو نیگەرانیانە بە تایبەتی کاتێ بڵاو بووەوە کە تەلەفزیونی NRT ئەو کێشە و ئاڵۆزییانەى بە ناوی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕەوە بڵاو کردەوە. ئێمە سەبارەت بەو هەواڵە ناڕاستە چەندین جار پەیوەندیمان بە تەلەفزیونی NRT وە گرتووە و داواى راستکردنەوەى هەواڵەکەمان کردووە بەڵام بە داخەوە تا ئێستا نەیانکردووە.
هەر بۆیە بە پێویستى دەزانین بەم جۆرە هەموو خەڵکی کوردستان بە گشتی و دۆستان ودڵسۆزانی کۆمەڵەش بەتایبەتى دڵنیا کەینەوە کە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە دوورە لە هەموو کێشە و ئاڵۆزیەک چ لە ناوخۆی خۆیدا و چ لە گەڵ هیچ لایەنێکی دیکە و پەیوەندییەکى بە کێشە و گرفتى ناو رێکخراو و لایەنەکانى ترەوە نییە.
سکرتاریەتی
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
17/9/2011
• نوسهر:کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران