بۆ برای به‌ڕێزم جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
رۆژی یه‌كشه‌ممه 26/6/2011 دووهه‌مین رۆژی كۆنفڕانسی نه‌یارانی كۆماری ئیسلامی به لێكدانه‌وه‌ی چۆنییه‌تی پێكهاته‌ی سیاسیی داهاتووی ئێران له‌سیسته‌می دێمۆكراتیكهوه هه‌تا فێدڕلیزم كۆتایی پێهات.
له‌م كۆنفرانسه‌دا كه پێكهاتبوو له‌نوێنه‌رانی حیزب، گروپ‌و كه‌سایه‌تییه نه‌یاره‌كانی كۆماری ئیسلامی، شكڵ‌و قه‌باره‌ی سیستمی سیاسی داهاتووی ئێرانیان تاوتوێ كرد.
ئه‌و كۆنفرانسه كه له‌لایه‌ن "سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌كانی ئێران‌و ئه‌عراب" له‌ماوه‌ی رۆژه‌كانی 26و 25ی مانگی ژۆئه‌ن به‌ڕێوه‌چوو، بۆ یه‌كه‌مینجار زۆربه‌ی گروپه نه‌یاره‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ وێنه نوێنه‌ری میلله‌ته‌كانی ئێران، كۆماریخوازان، راستهكانو چه‌پگه‌راكان، لیبێڕاڵ، ریفۆرمخوازان‌و لاینگرانی سیسته‌می پاشایهتیو هه‌روه‌ها رێبه‌رانی زۆرێك له حیزبه‌كانی له‌خۆ گرتبوو.
پێویست به ئاماژه‌كردنه كه رێكخراوی موجاهیدنی خه‌ڵقی ئێران‌و گروپه چه‌كداره‌كانی دیكه‌ی ئێران له‌و كۆنفرانسه‌دا به‌شدارییان نه‌كردبوو.
نوێنه‌ری نه‌ته‌وكانی ئێران به‌تایبه‌ت "كه‌ریم به‌نی سه‌عید عه‌بدییان" نوێنه‌ری عه‌ره‌به‌كان، "عه‌بدوڵڵا موهته‌دی" سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه، "ناهید به‌هه‌مه‌نی" نوێنه‌ری رێكخراوی ژنانی كوردستان‌و زۆربه‌ی نوێنه‌ری میلله‌ته‌كان، خوازیاری پێكهاتنی سیستمی فێدڕالیزم پاش رژیمی ئێستای ئێران بوون.
فێدڕالیزمو هه‌رێمگه‌لی جیاواز:
له‌م كۆنفڕانسه‌دا لایه‌نگرانی فێدڕالیزم جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له قۆناغگه‌لێكی جیاوازی مێژوویی‌دا نه‌ته‌وه‌كانی نیشته‌جێی ئێران، ههرێمگهلێكی جیاواز له‌چوارچێوه‌ی ئیمپراتوورێیهكی یه‌كگرتووییان پێك هێنابوو.
"زیائه‌دین سه‌دری ئه‌شرافی" توێژه‌ری تورك له‌م كۆنفرانسه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه به له‌به‌رچاوگرتنی گه‌شه‌كردنی ئاستی زانیاریی نه‌ته‌وه‌یی له‌نێوان كه‌مایه‌تییه‌كانی ئێران، دامه‌زراندنی فێدڕالیزم به‌ر به پارچه پارچه‌بوونی ئێران ده‌گرێت.
لاینگرانی فێدرالیزم جه‌ختیان كرده‌وه كه ئه‌م قه‌باره لهحكومهتدارییه به‌ر به دووپاتبوونه‌وه‌ی ئه‌و زوڵم‌و سته‌مه ده‌گرێت كه داوێنی میلله‌ته غه‌یره‌فارسه‌كانی له‌ماوه‌ی ساڵیانی رابردوودا گرتووه.
"حه‌سه‌ن شه‌ریعه‌تمه‌داری" كوڕی ئایه‌توڵڵا "كازم شه‌ریعه‌تمه‌داری" یه‌كێك مه‌رجه‌عه گه‌وره‌كانی دوای پێكهاتنی كۆماری ئیسلامی ئێران كه به هه‌وڵدان بۆ تیرۆری "خومه‌ینی" مه‌حكوم كرابوو، خوازیاری پێكهاتنی سیستمی فێدڕاڵ له‌ئێراندا بوو.
به‌ڵام نه‌یارانی فێدڕالیزم به‌دانی هوشداری ئه‌گه‌ری پارچه‌پارچه‌بوونی ئێران‌و دابه‌شبوونی به ناوچه‌گه‌لێكی بچوك‌و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕو ئاژاوه له‌سه‌ر سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ فێدڕالیزم ده‌ربڕی.
شایانی باسه له‌م كۆنفرانسه‌دا كه به‌رێزان "شاهۆ حسێنی" نوێنه‌ری حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران و "خالید عه‌زیزی" سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان تێدا به‌شدار بوون، له‌لایه‌ن "خالید عه‌زیزی"یه‌وه ره‌خنه لهبانگهێشت نه‌كردنی حیزب‌و گروپه چه‌كداره و جیاییخوازهكانی ئێران بۆ ئه‌م كۆنفرانسه گیرا.
به‌شداربووانی ئه‌م كۆنفرانسه به دوو به‌ش دابه‌ش كرابوون: به‌شداربووان و چاودێران. له‌نێو به‌شداربووانیشدا ژماره‌یه‌ك پانێلیست هه‌بوون كه له چه‌ند پانێلی جۆراوجۆردا وتاریان پێشكه‌ش كرد.
پانێله‌كان بریتی بوون له:
1- به‌هاری ئازادی له ناوچه‌ی رۆژههلاَتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا:
به‌رێوه‌به‌ر: علیره‌زا نوریزاده، هاوكاران: كریم عبدیان له حیزبی هه‌مبه‌سته‌گی ئه‌هواز و سه‌عید قاسمی نژاد له خوێندكارانی لیبراڵ
2- پێگه‌ی ئێستای بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی خه‌ڵكی ئێران:
به‌ڕێوه‌به‌ر: موحسن سازگارا (له‌جیاتی رامین ئه‌حمه‌دی كه نه‌یتوانیبوو بێت)، هاوكاران فواد پاشایی له حیزبی مهشروتهخواهان و ...
3- تاوتووێ كردنی رۆڵی كه‌مینه قه‌ومی و نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان له بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێران:
به‌ڕێوه‌به‌ر: عهبدوڵلاَ موهته‌دی، هاوكاران: شاهۆ حسێنی له حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران، زیائودین سهدرولاشرافی ئازه‌ربایجانی، دوكتور محه‌ممه‌د ره‌زا حسێنبوڕ( به‌لووچ)
4- تاووتوێ كردنی رۆڵی كه‌لێنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێران: (كه‌لێنی ئیتنیكی، نه‌سڵی، جنسییه‌تی، چینایه‌تی و .....)
به‌ڕێوه‌به‌ر: حسن شریعتمداری له جمهوریخوازانی میللی و كوڕی ئایه‌توڵڵا شهریعهتمدهاری ، هاوكاران خانمی "مهرانگیز كار" و "ناهید به‌منی"
5- تاووتێ كردنی پێوه‌ندنی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازایی ئێران له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه، ولاَتانی رۆژئاوایی، چین و روسیه:
به‌ڕێوه‌به‌ر شهریار ئاهی (دوكتزرای زانستی سیاسی له هارواردی ئه‌مریكا و چالاكی سیاسی خه‌تی لیبرال)، هاوكاران: خالید عه‌زیزی (سكرتێری حیزبی دێمۆكراتی كوردستان) و ره‌زا به‌راهنی (نووسه‌ر و شاعیری ئازه‌ربایجانی فارسی نووس و سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومی قه‌ڵه‌م له وڵاتی كانادا)
6- ئاسۆگه‌ی ئابووری ئێران و داهاتووی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێران:
به‌ڕێوه‌به‌ر: ئه‌میرحسێن گه‌نج به‌خش (دانشمه‌ندی فیزیكی لهیزێڕی و ئه‌ندامی جمهوریخوازانی میللی)، هاوكاران: دوكتور فه‌ریدونی خاوه‌ند ئابوریناس و مامۆستای زانستگا، دوكتور حه‌سن مه‌نسور ئابوریناس و مامۆستای زانستگا، دوكتور جه‌مشید ئه‌سه‌دی ئابووریناس و مامۆستای زانستگای و ئه‌ندامی جمهوریخوازانی میللی.
شایانی باسه چوار پانێلی كۆنفرانسه‌كه له یه‌كه‌م رۆژی 25 و دوو پانێلی دووهه‌م له رۆژی دوایی به‌ڕێوه چوون.
به‌شداربووان بۆیان هه‌بوو كه له‌دوای پانێله‌كان له‌باسه‌كاندا به‌شداری بكه‌ن و له نێو كورده‌كاندا، به‌ڕێزان عه‌بدوڵڵا موهته‌دی، خالید عه‌زیزی و شاهۆ حسێنی، هه‌ركامه بێجگه پانێلی خۆیان له ده‌رفه‌تی دیكه‌شدا به‌شداری و قسه‌و باسی خۆیان پێشكه‌ش به كۆنفرانس كرد. هه‌روه‌ها ته‌له‌فیزیۆنی "العربیه" زۆر به باشی هه‌موو لایه‌نه‌كانی كۆنفرانسه‌كه‌ی له رووی راگه‌یاندنییه‌وه رووماڵ كرد و له‌وانه له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌یش وتووێژی تایبه‌تی له‌مباره‌وه سازدا.
به‌دوای ئه‌وانه‌دا، چاودێران له پانێلێكدا قسه‌وباسی خۆیان كرد كه زۆربه‌یان رۆژنامه‌نووس بوون و تێگه‌یشتنی خۆیان له كۆنفرانسه‌كه و ره‌خنه و تێبینییه‌كانیان باس كرد. له‌م پانێله‌ی چاودێراندا، ئه‌حمه‌د ره‌ئفه‌ت رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگ، هوشه‌نگ ئه‌سه‌دی رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ری كتێبی "نامههایی به شكنجهگرم" كه براوه‌ی خه‌ڵاتی مافی مرۆڤی ئوتریش بوو، نوشابه ئه‌میری رۆژنامه‌نووس له روزئانلاین و "موحسن خاته‌می" چالاكی سیاسی به‌شدارییان كرد
له خواره‌وه ناوی ژماره‌یه‌ك له به‌شداربووان بریتی بوون له:
جه‌مشید ئه‌سدی، ره‌زا به‌راهه‌نی، فواد پاشایی، محه‌ممه‌د عه‌لی تۆفیقی، جه‌مال بزورگزاده، غوڵامڕه‌زا حسین بوڕ، شه‌هریار ئاهی، فه‌ریدون خاوه‌ند، موحسن سازگارا، حه‌سه‌ن شه‌ریعه‌تمه‌داری، زیا سهدرولاشرافی، كاوه ئاهنهگری (نوێنه‌ری حدك له بروكسێل)، كه‌ریم عه‌بدیان، خالید عزیزی، ناسر بولیدهای، مێهرئه‌نگیز كار، ئه‌میرحه‌سه‌ن گه‌نج به‌خش، حه‌سن مه‌نسور، ناهید به‌منی، عهبدوڵلاَ موهته‌دی، شاهۆ حسینی، هه‌مزه بایزیدی، عه‌لیڕه‌زا نوریزاده، جوما بورش (تركمن)، سه‌عید قاسمی نژاد، مه‌نوچێهر سابتان (وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی به‌هاییان)، و...
هه‌روه‌ها ناوی ژماره‌یه‌ك له چاودێران بریتی بوون له: ره‌زا ئهغنهمی، نوشابه ئه‌میری، جه‌مشید چالهنگی، موحسن خاته‌می، ئه‌حمه‌د ره‌ئفه‌ت، شه‌هران ته‌به‌ری، مه‌ولوود سواره، ره‌حیم به‌ندوئی (حزب مردم بلوچستان)، محه‌ممه‌د عه‌لی نجاح (العربیه)، ناسر محه‌ممدی جێگری سه‌رنووسه‌ری كه‌یهانی له‌نده‌ن، موراد وه‌یسی، ئازاد قوبادیپور، ئیسماعیل بایزیدی.




