بۆ برای به‌ڕێزم جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
چالاکانی سیاسی و مەدەنی بووە. سه‌رۆکی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه ، سه‌دیق که‌بوودوه‌ند له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی زیندانی کراوه و حوکمی قورسی بەسەردا داسەپاوە. بەرێز کەبودوەند که‌سێکی دیکه له چالاکانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ی به ناوی ئیجلال قه‌وامی به وته‌بێژی ڕێکخراوه‌که دیاری کردبوو ، ناوبراو ماوەیەک لەلایەن رژیمەوە زیندانی کرا و ئیستا به دانانی بارمته‌ی ماڵی له زیندان ده‌رکه‌وتووه . ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ر گۆڤاری ئالتهرناتتیو که زمان حاڵی پژاکه ،ئیجلال قەوامی وێڕای جه‌ند حیزبێکی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵات به هاوکار و پیلانگێر به دژی پژاک ناسێندرابوون و به توندی هێرشیان کرابووه سه‌ر بە جۆریک هەرەشەی کوشتن و تێرۆرکردنیان لە ئیجلال قەوامی کردبو. پاش ئەو هیرش و هەرەشانە ئیجلال قه‌وامی و کۆمه‌ڵێک له چالاکانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه ولامی پەژاکیان دایەوە وسکالانامەیەکیان لەسەر مەترسی تیرۆرکردنی ئیجلال قەوامی بلاو کردەوە .
پاش نزیکەی دوو حەوتو لەم روداوانە پەژاک له ڕێگای چه‌ند چالاکی میدیاکانی خۆیه‌وه به شێوه کووده‌تایه‌ک له نووسراوه‌یه‌ک دا ڕایان گه‌یاند که ئیجلال قه‌وامی مافی به سه‌ر ڕێکخراوی مافی مرۆڤه‌وه نه‌ماوه و ئه‌و چه‌ند که‌سه که هیندێکیان له ئه‌ندامان و میدیاکارانی پژاک له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن ، وه‌ک کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ڕێکخراوه‌که ناساندوونی، هەرچەند کاوەی قاسمی کرماشانی کە ناوی لە ریزی کودتاچیەکاندا بوو بە یەکێک لە سایتە کوردیەکانی راگەیاندوە کە ناوبراو ئاگای لەو راگەیاندنە نییە و ئەو ئیمزای چتی وای نەکردوە و بە بێئیجازە و ئاگاداری ناوبراو ناویان لەژێر ئەو راگەیاندنەدا نوسیوە .پێویستە ئاماژە بەوە بکەین کە ئەم بەیاننیە تەنها لە سایتیکی کوردی بلاو کراوەتەو کە ماوەیەکە دەستی داوەتە بلاوکراوەکانی ئیدارەی ئەمنیەت و ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی و بە بی ناو و نیشان لە دژی ریکخراوە خەبات کار و شۆرشگێرەکان بلاوی دەکاتەوە کە خۆی جێگای گومانە .
لە راگەیاندنی ئەو چەندکەسە کە دەستیان بەسەر ریکخراوەکەدا گرتوە باسی ئه‌وه کراوه که ، سه‌دیق که‌بوودوه‌ند له زیندان دایه و ناتوانێ سه‌رۆکایه‌تیی ڕێکخراوه‌که بکات ئەمە لە کاتێکدایە کە خودی سه‌رۆکی پەژاک بەرێز ئوجا‌لان زیاتر له 11 ساڵە به داخه‌وه له زیندان دایه و هه‌ر سه‌رۆکی پارتهکهشه ؟؟؟
• نوسه‌ر:ناوەندی هەوال