ژنانی کورد له درێژایی مێژوودا که‌م و زۆر له کۆمه‌ڵگای کورده‌واری و خه‌باتی گه‌لی کوردا رۆڵی خۆی هه‌بوه، ئاخۆ ئه‌مرۆ له ناو پارت و رێکخراوه کوردیه‌کاندا چ رۆڵێکیان هه‌یه؟
باس یه‌كگرتنه‌وه‌ی ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌و دواین بریاره‌كانی پلینۆمی حیزبه‌كه‌ی ده‌كات ، هه‌روه‌ها پرسی پێكهێنانی به‌ره‌ی كوردستانی به وردی شی ده‌كاته‌وه‌و پێی وایه مه‌سه‌له‌ی دابڕانه‌كان له نێو ئه‌حزابی رۆژهه‌لاَتی كوردستاندا یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی پێكنه‌هێنانی به‌ره‌یه.جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه كۆمه‌ڵه له هه‌وڵه‌كانی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت تا موژده‌ی پێكهێنانی ئه‌م به‌ره‌یه ده‌دات به خه‌ڵكی كوردستان.
سازدانی : فازڵ محه‌ممه‌د
كلیل:كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ به‌شێكی زۆر له كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان یه‌كیان گرته‌وه، ئه‌مه چ كاردانه‌وه‌یه‌كی بووه ؟
پاشایی: بێشك ئینشعابات له چه‌ن ساڵی رابردوودا كاریگه‌ریی نگه‌تیڤی بووه له نێو ریزه‌كانی ئه‌حزابی رۆژهه‌ڵاتی و له نێو بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد به‌گشتی وه ته‌نانه‌ت له نێو ئوَپوَزسیونی ئێرانیشدا، له چه‌ن رۆژی رابردوودا به‌شێكی به‌رچاو له‌و هاوڕێیانه‌ی چوارساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ئێمه دابڕابوون، په‌یوه‌ست بوونه‌وه و یه‌كیان گرته‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، ئه‌مه خۆی وه‌كوو رووداوێكی گرینگ هه‌م بۆ چاره‌نووسی كۆمه‌ڵه و باروو دۆخی ئێستای كه چالاكی ته‌شكیلاتی و سیاسی كۆمه‌ڵه‌ی تێدایه و هه‌م روو به كوردستانی رۆژهه‌ڵات و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد گرینگی تایبه‌تی هه‌یه و هه‌م له ناو ئوپوزوسیۆنی ئێرانیشدا واتا له نێو كۆمه‌ڵگادا ئێمه بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ خه‌ڵك گرینگی به ورده‌كاری ناده‌ن، خه‌ڵك به‌گشتی پرسی یه‌كگرتنه‌وه و ئیتتحاد و یه‌كڕیزی ئه‌حزابی رۆژهه‌ڵات به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی دابڕانیان تێدا به‌دی هاتووه له لایان گرینگه، ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆر باشی بووه و له رووی سایكۆلۆجییه‌وه زۆر په‌سه‌ندكراو بووه بۆ خه‌ڵك وه ئه‌و په‌یامی پیرۆزباییانه‌ی رۆژانی دوایی به ده‌سمان گه‌یشتووه نیشانده‌ری ئه‌و راستیه‌یه، ئه‌گه‌رچی كاری راگه‌یاندنی گه‌وره و ئه‌وتۆی بۆ نه‌كرا به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له ته‌له‌فزیۆن و سایته‌كان و رۆژنامه‌كانه‌وه بڵاو بووه‌ته‌وه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆر باشی بووه و خه‌ڵك زۆریان پێ خۆش بووه، هیوادارین ئه‌مه رچه‌شكێنی یه‌كگرتنه‌وه‌كانی دیكه بێ له ناو ئه‌و لایه‌نانه‌ی به ناوی كۆمه‌ڵه‌وه كار ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها له نێوان ئه‌حزابی دیكه‌ش به شێوه‌یه‌َك هانده‌ر بێت و ئه‌وانیش كار له سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی وه‌ها بكه‌ن وه ئاسۆگه‌یه‌كی به‌رزتر بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌یێكی گه‌وره‌تر له نێو هه‌موو هێزه سیاسیه‌كان و به‌گشتی له ناو كورددا یه‌كێتیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێز بكا و رێكی بخا،
كلیل: ئیشاره‌ت به‌وه كرد له كوردستاندا خه‌ڵك پێی خۆشه و ئاواتیان ئه‌وه‌یه كه به‌ره‌یه‌كی كوردستانی پێك بێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئاواتی خه‌ڵك ئه‌حزابی رۆژهه‌ڵاتی به شێوه‌یه‌ك تووشی دابڕان و له‌ت له‌تبوون بوون، هۆكاری ئه‌م كێشه‌یانه چی بوو؟
پاشایی: راسته هه‌ندێ كێشه هه‌یه حاڵه‌تی پێكهاته‌یی هه‌یه له ناو ئه‌حزابدا كه ورده‌كاریه‌كانی زۆر زۆره، واتا له رووی چاكسازی پێكهاته‌یی له‌وانه‌یه تۆ بتوانی له‌به‌شی ئیجرایی و كونترۆڵی بێ نه‌زمی یا چاودێری ئه‌و بۆشاییانه‌ی كه له نێو حزبێكی سیاسی له‌وانه‌یه به‌دی بكرێت، حیزبه‌كه به‌و كارانه تا راده‌یه‌ك به‌هێزتر بكه‌ی وه پێویستی به چاكسازی ببێت بۆ پێداچوونه‌وه‌ی پێكهاته حزبیه‌كه‌تدا، ئه‌مه لایه‌نێكی بابه‌ته‌كه‌یه، به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌وه گرووپێك یا لایه‌نێك له‌ناو ئێمه‌دا بۆ نموونه له ناو ئه‌حزابی دایكی... با بڵێین ئه‌حزابی ئه‌سڵی و سه‌ره‌كی كوردستانی ئێران‌دا ئاڵای ریفۆرم و چاكسازییان هه‌ڵ كرد كه له‌راستیدا كێشه‌كان نه هیچی موحته‌وایه‌كی فكری بوو و نه هیچی بنه‌مایێكی سیاسی بوو وه نه هیچی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێویستی بوو له ناو كۆمه‌ڵگای كوردستاندا، ئه‌مه هیچ رێكخراوێك له بنه‌ماڵه‌یێكی بچو‌وكیش وه‌كوو نه‌هادێكی چكۆله‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی یا سیاسی بێ كێشه و بێ كه‌مو كۆڕی نیه وه ئه‌مه شتێكی ئاساییه به‌ڵام ئایا دابڕان چاره‌سه‌ره؟ ئه‌زموون سه‌لماندی بێگومان ئه‌و كێشانه‌ی كه ناوه‌ڕۆكێكی ئیدئولۆژیكی نه‌بووه و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێویستیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌زموونێكی سیاسی نه‌بوون .به‌لاَم یه‌كگرتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه له‌م قۆناغه ده‌توانێ موژده‌به‌خشی ئه‌زموونێكی تازه‌تر بێ له خه‌باتی سیاسی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
كلیل: پرسی به‌ره‌ی كوردستانی، ئێوه وه‌كوو كۆمه‌ڵه هێناتانه ئاراوه‌و چه‌ندین ساڵه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن قازانج و ده‌سكه‌وته‌كانی ده‌توانێ چ بێ بۆ بزووتنه‌وه‌ی كورد؟
پاشایی: به‌ره‌ی كوردستانی ئه‌گه‌ر وه‌كوو پرۆژه‌یه‌كی جیددی و كه‌لانی سیاسی چاوی لێ بكرێ من پێم وایه له ناو كوردستانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا كاریگه‌ریی ئێجگار گه‌وره‌ی ده‌بێ و ملیۆنان خه‌ڵكی پێ شاد ده‌بێ و نه‌ته‌نیا كوردی كوردستانی ئێران به‌ڵكوو به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش پێی شاد ده‌بن و بنه‌مایه‌كه بۆ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ی كورد و یه‌كڕیزی خه‌ڵك.
دووهه‌م ده‌نگی خه‌ڵك و ده‌نگی هێزه سیاسیه‌كان یه‌ك ده‌خا و جیاوازیه‌ك ناهێڵێ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی و دوژمنانی ده‌ره‌كی بۆ خستنه‌به‌رباسی خواسته‌كانی گه‌لی كورد وه ناساندنی داخوازیه‌كانی له ئاستێكی جیهانی و له نێو كۆڕ و كۆمه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا و بۆ نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌تانی به‌هێزی جیهان ئه‌گه‌ر نوێنه‌رانی به‌ره‌ی كوردستانی بتوانن ئامانجه‌كان و خواسته‌كانی كورد بخه‌نه به‌رباس و فورمووله‌ی بكه‌ن و ده‌رفه‌تێكی وه‌ها بێته دی و راكێشانی پشتیوانی جیهانی بۆ كۆ بكه‌نه‌وه ئه‌مه به‌م شێوه باشه ببێ، و له لایه‌كی تره‌وه من پێم وایه هاوكات دۆخی كورد له نێو ئوپوزوسیونی ئێرانی باشتر و ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌هێزتر ده‌كات و ئیدی ناتوانن ره‌خنه و بێڕێزی به بزووتنه‌وه‌ی كوردستانی بكه‌ن وه ناتوانن به قازانجی خۆیان كورد بهێننه كاره‌وه به‌ڵكوو كورد بۆ خۆی له نێو یاری سیاسیه‌كه ده‌توانێ به‌شداری بكات وه به‌م شێوه‌یه‌ش كورد باشتر ده‌توانێ به‌شداری له به‌ره‌ی رزگاریخوازی و دیموكراسیخوازی ئێرانی به باشترین شێوه و به به‌هێزترین فۆرم به‌شداری بكات.
به‌گشتی كورد له ئاستی كوردستانی و له ئاستی ئێرانی و له ئاستی جیهانییشدا ته‌نیا به دامه‌زراندنی به‌ره‌ی كوردستانیه كه ده‌توانێ به هێز و باڵانسێكی له ئاستی به‌رزدا رووبه‌ڕووی كێشه و ده‌رفه‌ته‌كانی جیهان ببێ و ئه‌وه‌یه كه نیشانده‌ری بلووغ و پێشكه‌وتنی كورد و ئه‌حزابی كوردستانیه و به قازانجی كوردستان و ئه‌حزابی كوردستانیشه و پێشگرێكه له مه‌ترسیی كێشه و ناكۆكیه‌كانی دواڕۆژی به‌ره‌و رزگاریی نێزیكی ئێران و رووخانی جمهووری ئیسلامی كه له به‌رامبه‌رماندایه.
كلیل: ئێوه له دوایین پلینۆمی خۆتان پێداگریتان له هه‌ندێك خاڵی گرینگ كردووه، ده‌توانن ئاماژه‌یه‌ك به بڕێك له‌و خاڵانه بكه‌ن؟
پاشایی: پلینۆم ساق بوه‌وه له سه‌ر كۆبه‌ندیه‌كی شیكاریانه لێكدانه‌وه‌یی له‌سه‌ر بارودۆخی جیهان و ناوچه‌كه و مه‌سه‌له‌ی جیهانی عه‌ره‌بی و به‌هاری عه‌ره‌بی و پرسی كورد له ئێران و رژێمی جمهووری ئیسلامی،بزووتنه‌وه‌ی رزگارلایخوازیی دژی ئه‌م رژێمه و پرسی هێزه سیاسیه‌كانی ئێران،
بابه‌تی دووه‌م ته‌وه‌ری به‌ره‌ی كوردستانی بوو كه له پێشتر ئاماژه‌م پێ كرد، گرینگیه‌كانی و پێویستیه‌كانی بۆ كوردستان له روانگه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه، كه هه‌رچه‌ن له كونگره‌ی ساڵی هه‌شتاو دووی هه‌تاویه‌وه باسمان لێ كردوه به‌ڵام ئه‌م جاره به‌تایبه‌تی جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه،وه وه‌كوو بۆشایه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی كوردستانی باسی لێ كرا و راگه‌یه‌ندراوێكیش تایبه‌ت به‌وه ده‌ر چوو، ته‌وه‌ری دیكه ته‌وه‌ری به‌ره‌ی دیموكراسیخوازی بوو كه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌م پێ كرد كه له روانگه‌ی ئێمه‌وه وه‌كوو كۆمه‌ڵه به پێویستیه‌كی گونجاو ده‌بێ له نێوان ئه‌حزاب و سازمانه رزگاریخوازه ئێرانیه‌كان پێك بێت كه وا ئه‌مه‌ش هه‌ر وه‌كوو به‌ره‌ی كوردستانیه‌كه بۆشاییه‌كه،
بابه‌تێكی دیكه چاكسازی بوو كه خرایه به‌ر باس، كۆمه‌ڵه ده‌یه‌وێ به شێوه‌یه‌كی ئه‌ساسی و بنه‌ڕه‌تی چاكسازیه‌ك له حیزب و له ئه‌ساسنامه‌ی حیزب‌دا بكا، ئه‌م باسه به وردی له نێوان ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی به‌شداربووی پلینۆم شیكاری كرایه‌وه و بڕیاریش له سه‌ری درا و بۆ ئه‌م كاره كومیسیۆنێك دامه‌زرا، پاشان هه‌ندێ بابه‌تی دیكه وه‌كوو: رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، رێكخراوی لاوان، مه‌سه‌له‌ی په‌روه‌رده‌ی كادره‌كان، و په‌روه‌رده‌ی ئه‌ندامان و ... هه‌ندێ بابه‌تی دیكه كه به زه‌رووره‌ت و پێویستمان زانی و هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ش له ئه‌مریكا بڕیار درا كه به زووترین كات ده‌بێ جێبه‌جێ بكرێت.
كلیل: به‌ره‌ی كوردستانی كه ئیوه له پلینۆم‌دا به یه‌كێك له ته‌وه‌ره گرنگه‌كانتان زانیوه‌و باستان كردووه، ده‌كرێ بڵێن بۆ ئه‌م پرسه چ هه‌نگاوێكتان ناوه؟
پاشایی: ئێمه بۆ پرسی به‌ره‌ی كوردستانی له‌بیرمه له‌م ده ساڵی رابردووه‌دا هه‌تا ئێستا سێ جار به شێوه‌ی جیددی باسیمان كردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌حزابی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان وه‌كوو لیژنه و كومیسیۆن لیژنه‌مان بۆ داناوه و سه‌نه‌د و پلاتفۆرم و نووسینمان بۆی كردووه و له سه‌ر ئه‌و پێشنیارانه‌ی پێشتر داومانه و له سه‌ر خاڵهای نوێ و رێگاچاره‌كان هه‌م دیسان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ینه‌وه، به‌ڵام هێشتا و هه‌تا ئیستا وه‌كوو پرۆژه ئه‌م كاره سه‌ری نه‌گرتووه و ده‌بێ هه‌وڵی بۆ بده‌ین وه ده‌بێ له سه‌ر ئه‌و كومیسیۆنانه و ئه‌و خاڵه به‌هێز و باشانه‌ی له‌وه‌وپێش باسمان له سه‌ری كردووه كۆك بینه‌وه‌و له‌گه‌ڵ یه‌كتری هاوبیر و هاوكار بین هه‌تا به‌رهه‌مێكی باشی لێ به‌ده‌س بێنین.
كلیل: ئێوه وه‌كوو كۆمه‌ڵه ئایا هیچ مه‌رجێكتان بۆ به‌ره‌ی كوردستانی داناوه؟
پاشایی: ئیستا كاره‌كان نه‌چوه‌ته ئه‌و قۆناغه كه باسی مه‌رجه‌كان بكرێت، هێشتا باس له‌سه‌ر یه‌ك شته، له سه‌ر ئه‌وه كه خاڵه هاوبه‌شه‌كان كامانه‌ن با له‌وێوه ده‌س پێبكه‌ین؟ كۆمه‌ڵێك شت هه‌ن گرینگه.. ئایا له سه‌ر رووخانی جمهووری ئیسلامی جیاوازی بیر و را هه‌یه؟ ئایا بۆ داهاتوو سیسته‌می فیدراڵیزم كه پێشنیارێكه وه باسی پرسی نه‌ته‌وه‌یی كورد ئایا جیاوازیه‌ك هه‌یه یا باسێك هه‌یه؟ یا له‌سه‌ر سكولاریزم یا دیموكراسی یا سبه رۆژ ده‌س نه‌بردن بۆ چه‌ك یا .....
كلیل: كه‌وابوو له‌پاش زۆرتر له چل ساڵ خه‌باتی كۆمه‌ڵه وه له‌پاش زۆرتر له شه‌س ساڵ خه‌باتی دێمۆكرات و باقی حیزبه‌كانیش زۆرتر له بیست یا سی ساڵ چالاكی و خه‌بات و كاری سیاسی و نیزامی و مه‌ده‌نی، كێشه‌كه چیه له به‌رده‌م سازدان و پێك هێنانی به‌ره‌ی كوردستانی؟ ئێوه وتتان هێشتا نه‌گه‌یشتوون به‌و قۆناغه! ئاخر باشه كه‌ی ده‌گه‌ن به‌و قۆناغه یا كه‌ی هه‌ست به پێویستیی ده‌كه‌ن؟
پاشایی: یه‌كه‌م به‌راستی دیاریكردنی كاته‌كه‌ی كه كه‌ی بكرێت ئه‌سته‌مه و دیاری ناكرێت، دووهه‌م هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵێك دابڕان و ئینشعاب له حیزبه‌كان رووی دا وه حیزب گه‌لێكی تازه دروست بوو وه هاوناو له‌گه‌ڵ ئه‌م ئینشعابانه هاتنه ده‌ره‌وه كه بووه كێشه و كۆسپێكی گه‌وره، كه به‌ڕاستی خه‌سار و زیانێكی گه‌وره‌شی به بزووتنه‌وه‌ی كوردستانی گه‌یاندووه، مه‌گه‌ر یه‌ك شت روو بدا وه ئه‌وه‌ش یه‌كگرتنه‌وه و تێكه‌ڵ بوونی حیزبه‌كانه كه وا له‌ت بوونه‌ته‌وه و چیدی حیزبی هاوناو و هاوشێوه نه‌مێنێته‌وه، كێشه‌یه‌كی تر تێنه‌گه‌یشتنێكه له‌یه‌ك و نه‌بوونی یه‌ك قبووڵ كردنێ كه به‌داخه‌وه ئه‌م حیزبانه هاوڕا نین له پێویستیه‌كان و زه‌رووره‌ته‌كان كه ئه‌مه‌ش خۆی بووه به كۆسپێك، كه ته‌نیا رێگاچاره‌ش دانیشتن و باسكردن و وردبوونه‌وه‌یه له بابه‌ته‌كان، دیاره كۆبوونه‌وه بووه به‌ڵان له راده‌ی پێویست نه‌بووه و ده‌بێ روونتر و ئاشكراتر قسه‌كان و بابه‌ته‌كان بخرێنه به‌رباس وه ئێمه‌ش وه‌كوو كۆمه‌ڵه هیچ به‌ربه‌ستێك نابینین بۆ دانیشتن و خستنه‌به‌رباسی ئه‌و شتانه بۆ پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی كوردستانی.
كلیل: باشه به‌م شپرزه‌ییه، رۆڵی ئوپوزسیۆنی كورد له نێو ئه‌حزاب و ئوپوزسیۆنی ئێرانی دا چۆن ده‌بینن؟
پاشایی: خۆشبه‌ختانه ئوپۆزسیۆنی كوردستانی له ده‌ره‌وه‌ی خۆی رۆڵێكی به‌هێز و به‌رچاوی هه‌یه، له ساڵانی پێشتر و له كاتی بزووتنه‌وه‌ی به‌ناو سه‌وز و جووڵانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێران توانیمان تا راده‌یه‌كی باش هاوڕێیه‌تی بكه‌ین و بچینه پێشێ له گه‌ڵ ئوپوزسیۆنی ئێرانی، زمانی ته‌ساهول و ته‌عامولمان زۆر باشتر بووه و هه‌روه‌ها ئه‌وانیش زۆر گۆڕاون به نیسبه‌ت ساڵانی له‌وه‌وبه‌رتر، تێڕوانینیان به‌نیسبه‌ت هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان زۆر مونعه‌تیفتر و كراوه‌تر بووه، جاران وا نه‌بوون ده‌مارگرژتر بوون كه له كونفرانس و كۆبوونه‌وه‌كانی جۆربه‌جۆر وه‌كوو دانیشتنی پاریس و له‌نده‌ن و ئیتالیا ئه‌مه خۆی پیشان ده‌دا كه ده‌سكه‌وتی باشیشی بۆمان هه‌بووه وه‌كوو یه‌ك خستنه‌وه‌ی گوتاری سه‌راسه‌ری نه‌ته‌وه‌كانی ئێران و كه‌مینه‌كان زۆر گۆڕاون، ناڵێم گۆڕانكاریه‌كه هه‌ره‌ئه‌ساسی و بنه‌ڕه‌تیه به‌ڵام زۆر باش بووه و عه‌قڵانیتر بوونه‌ته‌وه و جێگه و پێگه‌ی كورد زۆر باشه.