اچوار ساڵ پێش ئێستا ژماره‌یه‌ك له هاوڕێیانی ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه له كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران جیابوونه‌وه‌و
ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و هاوڕێیانه له درێژه‌ی وتووێژوو گفتگۆی دۆستانه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه، به بڕیارێكی دڵخواز و دڵسۆزانه یه‌كگرتنه‌وه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران راگه‌یاند. سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه و په‌یامه‌كانی روو به خه‌ڵكی كوردستان، ئاسۆی رۆژهه‌ڵات چه‌ند وتووێژێكی ساز كردووه له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له هاوڕێیان: تاهیر عه‌بد په‌ناه، رفێق حسێن په‌ناهی، ئه‌حمه‌د باب و ساڵح شه‌ریفی.
ئا/سامان ریشه‌ساحێب
تاهیر عه‌بد په‌ناه ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه:
پرسیار: پێتان وایه كاریگه‌رییه باشه‌كانی ئه‌م یه‌كگرتنه‌وه‌یه له چ بوارگه‌لێكدا ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌م هه‌لومه‌رجه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردستاندا؟
تاهیر عه‌بد په‌ناه: به بڕوای من یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی پێشكه‌وتنی هه‌ر حیزبێكی سیاسی یه‌كڕیزی و یه‌كگرتووییه. له سه‌روی ئه‌مه‌شه‌وه ئه‌و باروودۆخه‌ی وا ناوچه‌كه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئافریقای له خۆ گرتووه‌ته‌وه‌و شه‌پۆلی ئازادی و دێمۆكراسیخوازی سه‌ری هه‌ڵداوه‌و هه‌ر رۆژه بینه‌ری رووخانی حكومه‌ته دیكتاتۆره‌كانین، بێ شك ئه‌م شه‌پۆله ئێرانیشی لێ بێ به‌ش نابێت و پێویستی یه‌كیه‌تی و یه‌كبوون و هاوده‌نگی حیزبه‌كان و گرووپه سیاسییه‌كان و هه‌روه‌ها ئۆپۆزیسیونی ئێرانی ده‌توانێت رۆڵی هه‌ره گرینگ و پۆزه‌تیڤی هه‌بێت له سه‌ر یه‌كگرتوویی خه‌ڵكیش، به تایبه‌ت كۆمه‌ڵگای كوردستان كه خاوه‌نی مێژوویه‌كی درێژه له گۆڕه‌پانی خه‌بات له دژی دیكتاتۆری و هه‌روه‌ها بۆ گه‌یشتن به ئازادی و دێمۆكراسی به‌ستێنێكی (زمینه) باشتری هه‌یه له‌م بواره‌دا. یه‌كیه‌تی و یه‌كڕیزی هه‌رچی زیاتری ریزه‌كانی هه‌موو حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات به تایبه‌ت كۆمه‌ڵه، ده‌توانێت رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بێت له داهاتووی ئێران و به تایبه‌تی كوردستان و هه‌روه‌ها بۆ گه‌یشتن به داخوازی ومافه ره‌واكانیان.
پرسیار: كاك تاهیر چ په‌یامێكتان هه‌یه بۆ ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه هێشتا خۆیان ساخ نه‌كردۆته‌وه بۆ پشتیوانی كردن له ره‌وتی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه؟
تاهیر عه‌بد په‌ناه: به‌شێك له‌و هاوڕێیانه له نه‌سڵی پێشووی ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ن كه ساڵانێكی درێژی ته‌مه‌نی خۆیانیان له رێگای خه‌بات له ناو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه به‌سه‌ر بردووه. ئه‌م هاوڕێیانه باش ده‌زانن كه یه‌كیه‌تی و یه‌كڕیزی له ناو حیزبێكی سیاسی یان بزووتنه‌وه‌یه‌ك ده‌بێته هۆی سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی خێرا و باشتر و هه‌روه‌ها به ده‌ست هێنانی خه‌بات بۆ گه‌یشتن به ویست و داخوازییه‌كانیان، بۆیه ده‌بێ ئه‌وان وه‌ئاگا بێنه‌وه بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ویسته كۆمه‌لاَیه‌تییه. به له به‌ر چاو گرتنی بارودۆخی هه‌ستیاری هه‌نووكه‌یی كه له ناوچه‌كه‌دا بوونی هه‌یه و هه‌روه‌ها به هۆی به‌رژه‌وه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌و دێمۆكراسی خوازانه‌ی خه‌ڵكی كورد، ده‌بێ هه‌ست به به‌رپرسیارییه‌تی بكه‌ن و بریاری دروست و گونجاوی سیاسی له سه‌ر بده‌ن. جیاوازی و جیابوونه‌وه ده‌بێته هۆی ساردبوونه‌وه‌و ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا داهاتوویه‌كی زیانبارو نگه‌تیڤی به دواوه دێت، به پێچه‌وانه یه‌كیه‌تی و یه‌كڕیزی هه‌موو حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات به تایبه‌تی هێزی كۆمه‌ڵه، ده‌بێته هۆی دڵگه‌رمی و هاوكات ئۆمێدێكی زیاتر ده‌خاته نێو دڵی خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان.
رفێق حسێن په‌ناهی:
پرسیار: هاوڕێ رفێق پاش راگه‌یاندنی ره‌سمی یه‌كگرتنه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێر، به‌ڕای خۆتان، پێت وایه ئه‌م هه‌نگاوه پۆزێـتیڤ و گرنگه به‌ته‌مایه ولاَمده‌ره‌وه‌ی چ پێویستییه‌ك بێت له نێو هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانی رۆژهه‌لاَت و هه‌روه‌ها روو به جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك؟
رفێق حسێن په‌ناهی: له هه‌لوومه‌رجی ئێستای رژیمی ئێران كه له هه‌موو بوارێكه‌وه چ له ئاستی نێوخۆیی و چ له ئاستی ده‌ره‌كی زیاتر له جاران ته‌ریك كه‌وتووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها به سه‌رهه‌ڵدانی باهۆزی دێمۆكراسیخوازی له ناوچه‌كه‌و راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی كه وڵاتی ئێرانیش بێ به‌ش نابێت له‌م راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییانه، ویست و داخوازی خه‌ڵكی كوردستان له حیزبی پێشڕه‌وی خۆی واته كۆمه‌ڵه كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ریزه‌كانی تووشی له یه‌ك دابڕان بوون، ئه‌وه‌یه كه یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی خۆیان هه‌رچی زیاتر پته‌وتربكه‌ن. دوابه‌دوای ئه‌و هه‌مووه نه‌هامه‌تییانه‌ی كه به سه‌ر كۆمه‌ڵه‌دا هات، یه‌كگرتنه‌وه‌ی ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه، كاریگه‌ری راسته‌وخۆو باشی ئه‌بێت له سه‌ر جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان و هه‌موو حیزبه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتیش. كۆمه‌ڵه كه ئاڵاهه‌ڵگری بیری به‌ره‌ی كوردستانی بووه‌و له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا به چڕوپڕی كاری بۆ كردووه، له‌م رووه‌شه‌وه كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت و به‌م یه‌كگرتنه‌وه، په‌یامێك ئه‌ده‌ین به خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان و هه‌موو حیزبه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵات كه چیتر سه‌رده‌می په‌ڕته‌وازه بوون و له یه‌ك دابڕان(انشعاب) به‌سه‌رچووه‌و ته‌نها یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی ریزه‌كانمان ده‌توانێت به ئامانجه‌كانمان بگه‌یه‌نێت.
پرسیار: به بڕوای ئێوه، داهاتوو و ئاسۆگه‌ی پڕۆژه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه ده‌بێ تا كوێ بچێته پێشه‌وه و چ ئامانجگه‌لێك به روونی بپێكێت؟
رفێق حسێن په‌ناهی: ئامانجی سه‌ره‌كی ئێمه یه‌ك ریزی هه‌موو ته‌یف وریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌یه به‌گشتی، له‌م بواره‌وه داهاتوو به باش ده‌بینم وئه‌م یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌ی ئێمه ده‌توانێت ببێت به هه‌وێنی یه‌كگرتوویی هه‌رچی زیاتری هه‌موو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه.
پرسیار: زه‌مینه عه‌ینی و هه‌ست پێكراوه‌كانی پڕۆژه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
رفێق حسێن په‌ناهی: به‌هه‌ست پێكردنی گۆڕان له ناوچه‌كه‌و به تایبه‌تی له ئێران و پێویستی پته‌وكردنی ماڵی كۆمه‌ڵه‌و خۆئاماده‌كردنمان له هه‌ڵوومه‌رجی ئێستادا، بڕیارمان دا كه به‌رژه‌وه‌ندی تاك وه‌لا بنێین و بیر له به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانی كۆمه‌ڵه بكه‌ینه‌وه، هه‌ر ئه‌مه وای كرد كه هه‌وڵ بده‌ین بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه، یه‌كگرتنه‌وه‌ی ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه جگه له‌و ناخۆشیانه‌ی كه به سه‌ریدا هات(مه‌به‌ست كۆمه‌ڵه‌یه) دڵخۆشكه‌رێكه بۆ خه‌ڵكی رزگاریخوازی كوردستان و به تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی كۆمه‌ڵه و له‌هه‌مانكاتیشدا ده‌توانێت ئه‌زموونێكیش بێت بۆ باقی حیزبه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵات كه ده‌توانین پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ یه‌كڕیزی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌روه‌ها بانگه‌وازێكیش بێت بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به ناوی كۆمه‌ڵه‌وه كارده‌كه‌ن و پێیان ده‌ڵێین كه باوه‌شی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران ئاوه‌ڵایه و له‌هه‌مانكاتدا مه‌یدانێكی گوونجاوه بۆ خه‌بات كردن.
ئه‌حمه‌د باب:
پرسیار: هاوڕێ ئه‌حمه‌د ئێوه وه‌ك یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی ره‌وتی یه‌كگرتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه له رۆژانی رابردوودا، پێتان وایه ئه‌م بڕیاره له سه‌ر چ زه‌مینه‌یه‌كی ته‌شكیلاتی و سیاسی هاتۆته ئاراوه؟
ئه‌حمه‌د باب: ئێمه به ئه‌ركێكی كوردستانیمان زانی و پێمان وابوو ئه‌مه ئه‌توانێت خزمه‌ت بكات به كۆمه‌ڵه له‌م سه‌رده‌مه‌دا. هه‌روه‌ك ده‌زانن ناوچه‌كه‌و دونیا له حاڵی گۆڕاندایه و خه‌ڵكی كوردستانیش پێویستی به یه‌كگرتووییه‌كی به‌ته‌واو مانا هه‌یه . بۆیه كۆمه‌ڵه‌ش وه‌ك حیزبێكی سیاسی له رۆژهه‌ڵات پێویستی به یه‌كڕیزی ویه‌كگرتنه‌وه‌یه‌ك بوو، بۆیه ئێمه بڕیارمان دا ماڵی كۆمه‌ڵه یه‌ك بخه‌ینه‌وه و هه‌موو هه‌وڵێكمان ئه‌وه بوو كه ئه‌و لایه‌نانه‌ی كۆمه‌ڵه ئێستا به هه‌ر هۆیه‌كی سیاسی یان ته‌شكیلاتی له یه‌ك دابڕاون یه‌ك بگرنه‌وه بۆیه ئێمه به پێویستمان زانی كه ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته ده‌ست پێبكه‌ین.
پرسیار: به بڕوای ئێوه ئایا پڕۆژه‌ی یه‌كگرتنه‌وه هه‌ڵقوڵاوی چ راستییه‌كه له بارودۆخی ئێستای بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كوردستاندا؟
ئه‌حمه‌د باب: پرۆسه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه ئه‌و راستیه ئه‌سه‌لمێنێت كه خه‌ڵكی كوردستان پێویستیان پێیه‌تی. خه‌ڵكی كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێش ئه‌مڕۆ له كوردستان، به‌هۆی ئه‌وه‌یكه كۆمه‌ڵه به حیزبی خۆیان ده‌زانن و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه حیزبی لایه‌نگری فه‌قیرو هه‌ژاری كۆمه‌ڵگایه، یه‌كگرتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه ده‌توانێت ئه‌و خزمه‌ته بكات به خه‌ڵكی كوردستان كه كۆمه‌ڵه بكه‌ن به ماڵ و هه‌روه‌ها ببێت به هیوایه‌كی گه‌وره بۆ خۆیان تاكوو بتوانن كه‌ڵكی لێوه‌ربگرن. بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی كۆمه‌ڵه ئه‌توانێت له جێگای خۆی باشترین خزمه‌ت بكات به پرۆژه‌ی ئاوات و ئامانجه‌كانی خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان. بۆیه ئێمه به پێویستمان زانی یه‌كگرتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه ئه‌ركێكی كوردستانییه‌و ده‌بێ ئێمه هه‌وڵی بۆ بده‌ین. پێم وابێ تا ئاستێكی باش توانیمان كاری بۆ بكه‌ین.
پرسیار: پێتان وایه گرینگ‌ترین په‌یامه‌كانی ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتووانه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه روو به خه‌ڵكی كوردستان و هێزه سیاسییه‌كانی كامانه‌ن؟
ئه‌حمه‌د باب: به نیسبه‌ت كوردستانه‌وه ئۆمێدێكی خسته‌نێو دڵی خه‌ڵكه‌وه، خزمه‌تی كرد به خه‌ڵكی كوردستان، بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی پێ سه‌ربه‌رزكرد و ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی پێ گه‌شانه‌وه و دڵیانی گه‌رم كرد و بۆ جارێكی تر تین و ته‌وژمی دا به خه‌ڵكی رزگاریخوازی كوردستان كه سه‌ر له نوێ رووبكه‌نه‌وه كۆمه‌ڵه و بتوانن كۆمه‌ڵه سه‌ربه‌رزبكه‌ن و گه‌شه‌ی پێ بده‌ن. ئه‌م یه‌كگرتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه به‌راستی بانگه‌وازێكی سه‌رانسه‌ری بوو بۆ خه‌ڵكی كوردستان و سه‌ر له نوێ هه‌ستانه‌وه له خه‌وێك بوو كه بتوانن كۆمه‌ڵه به هێز بكه‌نه‌وه. به‌نیسبه‌ت هێزه سیاسیه‌كانه‌وه‌ش كۆمه‌ڵه سه‌لماندی كه ده‌توانێت یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌ك بكات و له بواری سیاسیشه‌وه كۆمه‌ڵه توانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بۆ خۆی تۆماربكات و له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌م یه‌كگرتنه‌وه‌یه ده‌توانێ خزمه‌ت بكات به پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی كوردستانی كه كۆمه‌ڵه ئاڵاهه‌ڵگرییه‌تی.
ساڵح شه‌ریفی ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه:
پرسیار: هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م یه‌كگرتنه‌وه‌ی ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه و وه‌ها بڕیارێكی به كۆمه‌ڵ و گرینگ بۆ چ فاكتۆرگه‌لێك ده‌گه‌ڕێننه‌وه؟
ساڵح شه‌ریفی: هه‌موومان ئاگادارین ساڵی 2007ی زایینی كۆمه‌ڵێك كێشه‌و ئاڵۆزی روویانكرده ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه‌و له هه‌موو بوارێكه‌وه ئه‌م حیزبه‌ی تووشی خه‌سارو زیانی گه‌وره‌و نه‌خوازراو كرد. ئه‌و ئاڵۆزیانه سه‌ره‌نجام بووه هۆی له‌یه‌ك جیابوونه‌وه‌یه‌كی ناپێویست و كۆمه‌ڵێك كادر وئه‌ندام و پێشمه‌رگه له كۆمه‌ڵه دابڕان. ئه‌گه‌رچی رێكخه‌ران و هانده‌رانی سه‌ره‌كی جیابوونه‌وه‌كه بۆ خۆیان خاوه‌نی پێشینه‌و پایه‌و به‌رپرسیاریه‌تی حیزبی بوون، به‌ڵام له ژێر ناوی «چاكسازی و ریفۆرم» دا، بوونه به‌رێوه‌به‌ری پڕۆژه‌یه‌ك بۆ لاوازیی و نه‌بوونی یه‌كگرتوویی له ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه و به كرده‌وه‌یان ئاشكرا ده‌ستیان دایه رووخانی ئه‌و به‌ها و ده‌سكه‌وته به نرخانه‌ی كه كۆمه‌ڵه به فیداكاری وتێكۆشانی بێ وچانی چه‌ندین ساڵه‌ی خه‌باتی نهێنی وئاشكرای خۆی له بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و شۆڕشگێرانه‌ی گه‌لی كورد به ده‌ستی هێنابوو، تۆوی دڵساردی و ناهۆمێدی و بێ هیواییان له دڵی تێكۆشه‌رانی سیاسی و هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و حه‌قخوازانه‌ی كوردستان ده‌چاند، به‌بێ له به‌رچاوگرتنی مكانیزمه ته‌شكیلاتی و سیاسیه‌كان پێشنیاری پله‌وپایه‌ی حیزبی و ته‌شكیلاتیان به خه‌ڵكی ده‌دا. دوایین هه‌نگاوی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش جیابوونه‌وه‌یه‌ك بوو كه له ساڵی 2007ی زایینی له كۆمه‌ڵه كرا‌و ئه‌وه‌ڵ به‌ناوی «كه‌مینه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی» و دواتر به ناوی «كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان» خۆیان ده‌ناساند. جیابوونه‌وه‌یه‌كه جگه له به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی، هیچ ناوه‌رۆك و پاساوێكی سیاسی نه‌بوو، هه‌ر بۆیه‌ش تا ئێستاكه‌ش نه‌یتوانیوه هیچ مه‌شرووعیه‌تێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی به ده‌ست بێنێت. ئه‌م جیابوونه‌وه‌یه هیچ جموجۆڵێكی خه‌باتكارانه و جه‌ماوه‌رییانه‌ی لێ نه‌كه‌وته‌وه، له هیچ شوێنێك نه‌بووه هۆكارێك بۆ گه‌شه‌و به هێز بوونی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له كۆمه‌ڵگای كوردستان و له لایه‌ن چالاكان و تێكۆشه‌رانی سیاسیه‌وه پێشوازی لێنه‌كرا به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه شه‌پۆلێكی تووڕه‌یی و دڵساردی و بێزاری گشتی لێكه‌وته‌وه. به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌سڵی جیابوونه‌وه كاتی خۆی هه‌ڵگری پلاتفۆرم و دروشمی «ریفۆرم و چاكسازی» حیزبی بوون، به‌ڵام زۆری نه‌خایاند و سه‌لماندیان كه كه‌مترین باوه‌ڕیان پێی هه‌یه‌و ته‌نها له باروودۆخێكی تایبه‌تداو له پێناو به‌دیهاتنی به‌رژه‌وه‌ندییه تاكه‌كه‌سییه‌كانی خۆیاندا بوو.
هه‌نووكه له راستیدا گرینگ‌ترین فاكته‌ره‌كان بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌خیری ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه، به بڕوای من ئه‌و بڕیاره دروست و به ته‌واوی سیاسییه بوو كه هاوڕێیانی خوازیاری یه‌كگرتنه‌وه به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی و هه‌ست به به‌رپرسیارییه‌تییه‌وه له سه‌ری ساخ بوونه‌وه‌و به كرده‌وه‌یان ده‌رهێنا و چیتر ئاماده نه‌بوون چاره‌نووسی دوارۆژی كۆمه‌ڵه به كه‌سانێك بسپێرن كه به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی خۆیان له به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵه و بزووتنه‌وه‌ی حه‌قخوازانه‌ی گه‌لی كورد به گرینگتر ده‌زانن. ئه‌م هاوڕێیانه بۆ جارێكی دیكه نیشانیان دا كه دڵسۆزوو خه‌مخواری كۆمه‌ڵه‌ن، بۆیه به‌و هه‌نگاوه‌یان شادی و ئۆمێدێكی زیاتریان خسته نێو دڵی تێكۆشه‌رانی سیاسی و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی كۆمه‌ڵه‌و بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی و دۆست و دڵسۆزانی بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی كورد و سه‌رجه‌م ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه.
به بڕوای ئێوه، داهاتوو و ئاسۆگه‌ی پڕۆژه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه ده‌بێ تا كوێ بچێته پێشه‌وه و چ ئامانجگه‌لێك به روونی بپێكێت؟
ساڵح شه‌ریفی: بێ گومان هه‌ر یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌ك ده‌بێت خزمه‌ت بكات به یه‌كریزی و ئینسجامی سیاسی و ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه و ئاستی خه‌باتی رێكخراوه‌یی په‌ره پێبدات، پاڵپشت و یارمه‌تی ده‌ری خه‌باتی جه‌ماوه‌ریی و حیزبی بێت. كۆمه‌ڵه به‌م پێوه‌رانه و له‌و روانگه‌یه‌وه بۆ هه‌ر یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌ك ئاماده‌یه و له هیچ كۆسپێك له‌م ئاراسته‌یه‌دا سڵ ناكات. كۆمه‌ڵه‌ش وه‌ك هه‌ر حیزبێكی سیاسی ئۆرگانیزمێكی زیندووه بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی دوارۆژی خۆی، بۆیه پێویسته یه‌كیه‌تی و یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی ریزه‌كانی خۆی بپارێزێت.
• نوسه‌ر:ئاسۆی رۆژهەڵات
• سه‌رچاوه:
ئاسۆی رۆژهەڵات