ژنانی کورد له درێژایی مێژوودا که‌م و زۆر له کۆمه‌ڵگای کورده‌واری و خه‌باتی گه‌لی کوردا رۆڵی خۆی هه‌بوه، ئاخۆ ئه‌مرۆ له ناو پارت و رێکخراوه کوردیه‌کاندا چ رۆڵێکیان هه‌یه؟
له‌م گفتوگۆیه‌ی ئاوێنه‌دا ماریانا خارونتاكی تیشك ده‌خات: سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی كورد‌و ئه‌مه‌ریكاو خاڵه لاواز‌و ئیجابیه‌كانی ئه‌م په‌یوه‌ندییه ده‌ستنیشان ده‌كاو ده‌ڵێت "ئه‌مڕۆ ئه‌كته‌ره نا-ده‌وڵه‌تییه‌كانی وه‌ك كورد به‌جددی لێیانده‌ڕوانرێت‌و رۆڵێكی راسته‌وخۆتریان هه‌یه له‌په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا".
ئاوێنه: چی هانیدای بۆ نووسین له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی كورد‌و ئه‌مه‌ریكاو په‌یامی سه‌ره‌كی ئه‌م كتێبه‌ت چییه؟
ماریانا: ئه‌و هۆكارانه‌ی هانیدام كه ده‌ست به‌م بابه‌ته بكه‌م ئه‌وه بوو كه ئه‌م بابه‌ته لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه نه‌كرابوو. ئه‌م كتێبه شیكارێكی سیاسی ورد له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد‌و ئه‌مه‌ریكاو تێكه‌ڵبوونه‌كانیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ناوخۆیی‌و هه‌رێمی‌و جیهانیدا ده‌خاته‌ڕوو. من به‌ده‌ستپێكردن له‌و گریمانه‌یه‌ی ئاخۆ شتێك هه‌یه به‌ناوی په‌یوه‌ندی كورد‌و ئه‌مه‌ریكاوه، لێكۆڵینه‌وه‌م كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، یه‌كه‌م: كوردی كام پارچه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، دووه‌م: ئاخۆ ئه‌مه‌ریكا تا ئێستا هیچ سیاسه‌تێكی هه‌بووه به‌ناوی سیاسه‌تی كوردی، به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م په‌یوه‌ندییه به‌تیۆری‌و به‌كرداری ده‌ربخه‌م، سێهه‌م: قۆناغه‌كانی هه‌رجۆره په‌یوه‌ندییه‌كی نێوانیان. به‌مجۆره، كه كورد‌و مه‌سه‌له‌ی كوردم كرده ناوه‌ندی سه‌ره‌كی شیكارییه‌كه‌م، بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی تێكه‌ڵاوی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ كوردی عێراقم بۆ ده‌ركه‌وت.
ئاوێنه: ئێستا په‌یوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ كوردی عێراق چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
ماریانا: ئێستا ده‌توانین زۆر راشكاوانه قسه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی دامه‌زراوه‌یی‌و سه‌قامگیری ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ كوردی عێراق بكه‌ین كه پێده‌چێت بووبێته "سیاسه‌تی كوردی" ئه‌مه‌ریكا -هه‌رچه‌نده ئه‌مه رانه‌گه‌یه‌ندراوه- له‌چوارچێوه‌ی عێراق له‌قۆناغی دوای سه‌دام. دانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تی‌و هه‌رێمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كردنه‌وه‌ی قونسوڵخانه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له‌هه‌رێمی كوردستان‌و له‌گه‌ڵ هاریكاری ئه‌منی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ كورد‌و به‌غدا بۆ به‌رده‌وامبوونی عێراق هه‌موویان نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن كوردی عێراق وجودی خۆییان له‌نێو په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا هه‌یه. ئه‌م هۆكارانه‌و له‌گه‌ڵ رۆڵی كورد بۆ سه‌قامگیری عێراق‌و جێبه‌جێكردنی سه‌ربه‌خۆیی دیفاكتۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێی یاسای نه‌وت‌و غازی 2007 حكومه‌تی هه‌رێم‌و دواتر ئیمزاكردنی گرێبه‌ستی نه‌وت له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان (له‌نێویاندا ئه‌مه‌ریكییه‌كان)و هه‌روه‌ها به‌هۆی رۆڵه چالاكه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سیاسه‌تی هه‌رێمی‌و نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌و رۆڵه گرنگه ده‌سه‌لمێنێت كه كوردی عێراق ده‌توانن له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌كی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ئه‌مه‌ریكا بیگێڕن، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی كورد‌و ئه‌مه‌ریكا هێشتا له‌پرۆسه‌ی دروستبووندایه، من پێموایه كه په‌یوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ كوردی عێراق زیاتر به‌هۆی ئه‌م فاكته‌رانه‌وه دیاری ده‌كرێت: یه‌كه‌م: پێشهاته هه‌رێمییه‌كان، دووه‌م: ئیراده‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌رده‌وامبوون له‌جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی به‌دیموكراتیكردن، سێهه‌م: راده‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا له‌و رۆڵه‌ی ئێران‌و سوریا‌و توركیا‌و كورد وه‌ك هاوپه‌یمانه هه‌رێمییه‌كان ده‌توانن بیگێڕن.
ئاوێنه: پێتوایه له‌مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌كاندا ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی له‌كوردی عێراق ده‌كات؟
ماریانا: به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌پله‌ی یه‌كه‌م به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكا دیاری ده‌كات‌و ئه‌مه‌ش له‌ئه‌جێندای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا ره‌نگده‌داته‌وه، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه سیاسه‌تی كوردیی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌سته به‌هه‌مان سیاسه‌تی ده‌ره‌كی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ئه‌مه‌ریكاوه كه له‌لایه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ستراتیژه به‌رفراوانه‌كه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه دیاری ده‌كرێت.
ئاوێنه: به‌بڕوای تۆ خاڵی لاوازی په‌یوه‌ندی كورد‌و ئه‌مه‌ریكا له‌چیدایه؟
ماریانا: ده‌بێت هه‌ر شیكارییه‌كی په‌یوه‌ندی كورد‌و ئه‌مه‌ریكا ره‌چاوی ستاتوسی نا-ده‌وڵه‌تی كورد بكات. دابه‌شبوونی كورد به‌سه‌ر چوار ده‌وڵه‌تی جیاوازدا بووه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی مه‌سه‌له‌ی سروشتی‌و له‌ته‌ك هێزی سنوورداری كورد وه‌ك كیانێكی نا-ده‌وڵه‌تی به‌بێ پشتیوانییه‌كی پێویست (جگه له‌كوردی عێراق) ده‌كرێت به‌هۆكاری پشتیوانی سنوورداری ئه‌مه‌ریكا بۆ بزووتنه‌وه‌ی به‌ربڵاوی كوردی هه‌ژمار بكرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، رۆڵی ئه‌كته‌ره نا-ده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سیسته‌می په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیدا په‌ره‌یسه‌ندووه بۆ ئه‌و راده‌یه‌ی كه ئه‌مڕۆ ئه‌كته‌ره نا-ده‌وڵه‌تییه‌كان به‌جددی لێیانده‌ڕوانرێت هه‌تا له‌سیاسه‌تی نیشتیمانییه ده‌ره‌كییه‌كان‌و رۆڵێكی راسته‌وخۆتریشیان هه‌یه له‌په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا.
ئاوێنه: ئایا ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه پشتگیریی له‌دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی بكات؟
ماریانا: هه‌رچی ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌ی كورده له‌عێراق، پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد له‌نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه ده‌ره‌نجام بووه‌ته هۆی دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌تینی كورد‌و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كدا. سه‌ره‌ڕای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ كوردی عێراق، هێشتا مه‌سه‌له‌ی پڕ كێشه هه‌ن. هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به‌مه‌سه‌له‌ی كورد له‌ئێران‌و توركیا‌و سوریا به‌شێوازێكی جیاواز له‌لایه‌ن سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه لێیانده‌ڕوانڕێت‌و به‌ندن له‌سه‌ر ئاراسته‌كانی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتیمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه كاردانه‌وه‌ی به‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه به‌رامبه‌ر به‌ناوچه‌كه ده‌بێت. جا هه‌رچه‌نده ده‌توانین باس له‌په‌یوه‌ندی جاروباری‌و نهێنی نێوان ئه‌مه‌ریكاو كوردی سوریا‌و ئێران له‌دوای سه‌دامه‌وه بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وان هێشتا سنووردارن، چونكه ئامانجی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بریتییه له‌خۆلادان له‌دروستكردنی هه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه. ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد له‌توركیا، ده‌كرێت په‌یوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا پێوه‌ی بگێڕینه‌وه بۆ ده‌ستگیركردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له‌ساڵی 1999، به‌ڵام پشتیوانی زیاتری ئه‌مه‌ریكا بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر به‌توانای سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كورد بۆ بینینی رۆڵێكی سه‌ره‌كی له‌گۆڕانی سیسته‌می سیاسی هه‌رێمی به‌رامبه‌ر به‌پێشهاته‌كانی ئێستا‌و ئه‌وانه‌ی داهاتوو، دیاریده‌كرێت.
ئاوێنه: پێده‌چێت په‌یوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ كوردی عێراق به‌مجۆره به‌رده‌وام بێت؟
ماریانا: پێموایه ئه‌مه‌ریكا هات بۆ عێراق تاكو بمێنێته‌وه نه‌ك به‌جێیبهێڵێت. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، وا دیاره كه ئه‌م په‌یوه‌ندییه به‌رده‌وام ده‌بێت به‌تایبه‌تی كه كورد گرنگن وه‌ك هاوبه‌شێك له‌سه‌قامگیری‌و پێشكه‌وتنی زیاتری عێراق هه‌روه‌ك هاوپه‌یمانه هه‌رێمییه‌كانی دیكه.
ئاوێنه: پێتوایه ئه‌مه‌ریكا هه‌مان خیانه‌تی ساڵی 1975 دووباره ده‌كاته‌وه به‌رامبه‌ر به‌كورد، كاتێك كه كیسنجه‌ر پشتی له‌كورد كرد‌و شۆڕشه‌كه‌یان هه‌ره‌سی هێنا؟
ماریانا: پێموایه سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌ك نه‌ساڵانی حه‌فتاكانه نه‌هه‌شتاكان. كوردی عێراق ئێستا له‌ڕووی سیاسییه‌وه پێگه‌یشتوون له‌وه‌ته‌ی به‌زنجیره‌یه‌ك قۆناغدا تێپه‌ڕیون بۆ گه‌یشتن به‌حاڵه‌تی ئێستایان. پێویسته كرداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و رۆڵه چالاكه‌كه‌ی له‌سیاسه‌تی هه‌رێمایه‌تی‌و نێوده‌وڵه‌تیدا وه‌ك قۆناغێكی نوێ له‌په‌یوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ كوردی عێراق ببینرێت‌و ئه‌وه‌ش قۆناغێكی نوێیه له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. بۆیه نابێت پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌وه بێت ئه‌مه‌ریكا چی ده‌كات، به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌وه بێت كه ئه‌و رۆڵانه چین حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت له‌م قۆناغه تازه‌یه له‌سیاسه‌تی كوردیی‌و هه‌رێمایه‌تی بیگێڕێت؟ ئه‌وسا، دروستبوونی سیاسه‌تێكی ده‌ره‌كی كوردی له‌سه‌ر ئامانجی دیاریكراو‌و سیاسه‌تی سه‌قامگیرو ستراتیژێكی پێناسه‌كراوو ئه‌زموونی رابردوو ده‌بنه هۆی نه‌خشاندنی وێنای كوردی تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه رۆڵی ئه‌وان ده‌توانێت هێشتا زۆر جددیتر له‌لایه‌ن سیاسه‌تی ده‌ره‌كی هه‌رێمایه‌تی‌و نێوده‌وڵه‌تی لێیبڕوانرێت. به‌هه‌مانشێوه، ئه‌مه ره‌نگه بتوانێت قازانجه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی كوردی به‌رامبه‌ر به‌زیانه‌كانی زیاتر بكات.
ئاوێنه: جیاوازی نێوان په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد‌و ئه‌مه‌ریكا، پێش راپه‌ڕین‌و دوای راپه‌ڕین له‌چیدا ده‌بینی؟
ماریانا: ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، ساڵانی وه‌رچه‌رخان بوون له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ كوردی عێراق. هه‌تا ئه‌وسا، ئێمه ده‌مانتوانی باس له‌په‌یوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ كورد له‌عێراق (1969) بكه‌ین كه له‌ساڵی 1972 گۆڕا بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی نهێنی‌و پاشان سیاسه‌تێكی فه‌رمی هه‌لپه‌رستانه به‌رامبه‌ر به‌كورد له‌هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، داگیركردنی كوه‌یت له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌و دواتر دروستكردنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین دوو هۆكاری سه‌ره‌كی بوون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆو هاتوچۆی شاندو دیدار له‌گه‌ڵ كوردی عێراقدا هه‌بێت، هه‌ربۆیه په‌یوه‌ندییه‌كی فه‌رمی‌و ئاشكرا له‌نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا دروستبوو. زۆرتربوونی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكا له‌دوای روخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت‌و ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی راسته‌وخۆی ئه‌مه‌ریكا له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی له‌ڕێی جه‌نگی كه‌نداوه‌و به‌كارهێنانی هێز له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه نیشانه‌ی سه‌رده‌مێكی نوێ بوو له‌په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، دامه‌زراندنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین له‌باكوری عێراق (نیسانی 1991)و دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (ئایاری 1992) ستاتوسی كوردی به‌ره‌وپێش برد كه سه‌ره‌نجام ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كی فه‌رمی له‌گه‌ڵ كوردی عێراق دروستكرد، كه بووه هۆی زیاتر سه‌قامگیربوونی په‌یوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ كوردی عێراق، هه‌روه‌ك بووه‌ته هۆی چاندنی تۆوی سیاسه‌تێكی دیاریكراوی كوردیی ئه‌مه‌ریكا له‌دوای جه‌نگی عێراق (2003). پشتیوانی كورد بۆ گۆڕینی رژێم له‌عێراق‌و هه‌روه‌ها رۆڵی كورد له‌سه‌قامگیریی عێراق بووه هۆی كرانه‌وه‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به‌كوردی عێراق وه‌ك یه‌كه‌مین هاوپه‌یمانی نا-ده‌وڵه‌تی.
ئاوێنه: تا چ راده‌یه‌ك سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم سه‌ركه‌وتوو بووه له‌دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه‌و درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ وڵاته زلهێزه‌كانی جیهان؟
ماریانا: به‌له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی نا-ده‌وڵه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێستاكه بوونی كوردی عێراق له‌ئاستی هه‌رێمی‌و نێوده‌وڵه‌تیدا زۆر نایابه. دانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تی كوردی عێراق ره‌نگی داوه‌ته‌وه له‌په‌یوه‌ندییه به‌رده‌وامه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌كێتی ئه‌وروپاو یاریزانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا، هاوكات دانپێدانانی هه‌رێمیشی زۆر به‌ڕوونی ده‌ركه‌وتووه له‌دیداره‌كانی به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم‌و له‌په‌یوه‌ندییه ئابوورییه به‌هێزه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه هه‌رێمییه‌كانی وه‌ك توركیاشدا. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی كورد پێویسته به‌رده‌وام بێت‌و له‌ئینزاردا بێت بۆ گۆڕینی هاوپه‌یمانییه ته‌قلیدییه هه‌رێمایه‌تییه‌كان.
• نوسه‌ر:ئا: ئاكۆ حه‌مه‌د رابی