کانادا: تۆرەنتۆ ، ڤانکوڤەر ، سوئید : ستۆکهۆڵم ، یوتۆبۆری ، نۆ‌رویژ: ئۆسلۆ ، ئالمان : کۆلن
به‌م دواییانه ده‌زگای پروپاگه‌ندای كۆماری ئیسلامی له ماڵپه‌ڕ و میدیاكانی سه‌ر به سپای پاسداران و ته‌له‌فیزیۆنی ئینگلیسی زمانی پرێس تی وی، هێرشێكی تهبلیغانی توندی دژ به خه‌ڵكی كوردستان و كومه‌ڵه و به‌تایبه‌ت دژ به هاورێ عهبدوڵاموهتهدی سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی دهستپێكردۆه و خستۆیهتییه ده‌ستوری كاری خۆیه‌وه. ناوهڕۆك و له‌حنی پرۆوپاگهندا و ئه‌و ته‌بلیغاتانه بۆ خه‌ڵكی خه‌باتكاری كوردستان و ئازادیخوان كه ساڵیانێكه دژ به ئیستبداد خه‌بات ده‌كه‌ن، شتێكی تازه نییه.
وابه‌سته‌بوونی بزوتنه‌وه‌ی كوردستان به هێزی ده‌ركی، چه‌واشه‌كردنی خواسته رهواو دادپهروانهكهی گه‌لی كورد و مێژووه‌كه‌ی، بهجاسووس له قه‌له‌مدانی حیزبه‌كانی كورستان، ناوبردنی كۆمه‌له به تیرۆریست و بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ به‌و په‌ڕی بێ شه‌رمییه‌وه دژ به ریبه‌رانی كورد، سیمای ناسراوی عه‌بدوڵا موهته‌دی كردنه ئامانجی تۆمه‌ت و درۆ، كاری سی ساڵه‌ی رژیمی كۆماری ئیسلامی بووه و به‌م ئاهه‌نگه ناسازهش جاروبار گوێی خه‌ڵك ئازار ده‌دات.
راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه گوێ‌گران و به‌ره‌نگی ئه‌م ته‌بلیغاته درۆیینه هه‌رگیز خه‌ڵكی كورد نه‌بووه چونكه ئه‌وان خۆیان ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی و چالاكانی بزوتنه‌وه‌ی حه‌قخوازی كوردستان بوون و پێشینه‌ی حیزبه سیاسیه‌كان و به‌تایبه‌تی كۆمه‌ڵه و كه‌سایه‌تی رێبه‌ره‌كانی له نزیكه‌وه ده‌ناسن و پێی ئاشنان.
له‌باره‌ی به به‌رده‌نگی سه‌راسه‌ریش ده‌بێ بوترێ، شه‌پۆلێك له ئاگایی و ناسینی دروست سه‌باره‌ت به بزوتنه‌وه‌ی كوردستان و حیزبه سیاسییه‌كان به تایبه‌ت كۆمه‌ڵه دروست بووه و له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو له جه‌ریانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان درۆ و ده‌زگای پڕوپاگه‌ندای رژیم زیاتر له هه‌میشه بێ ئیعتبار بووه.
بزوتنه‌وه‌ی دیمۆكراسیخوازی له ئێران تابۆی ده‌ستكرد و دورستكراوی رژیمی سه‌باره‌ت به‌م بزوتنه‌وه‌یه و كۆمه‌ڵه‌ی شكاندووه.
پردێكی دیالۆگ و په‌یوه‌ندی له نێوان بزوتنه‌وه‌ی دێمۆكراسیخوازی و بزوتنه‌وه‌ی كوردستان سازبووه كه رۆڵی كۆمه‌ڵه و به تایبه‌تی عه‌بدوڵای موهته‌دی سكرتێری گشتی كۆمه‌له له‌و هاوپشتییه نوێ وئهمرۆییهدا زۆر ئاشكرا و روونه و ئه‌مه ئه‌و كابوسه ترسناك و تۆقێنه‌ره‌یه بۆ رژیم.
له بیرمان نه‌چێت سه‌ركوتی خه‌ڵكی كورد به پشت به‌ستن به درۆ و چه‌واشه‌كاری له خواسته ره‌واكانی خه‌ڵكی كورددا بونیات نراوه و ئه‌و قه‌ڵا درۆیینه ئێستا روخاوه و هیچ لێ نه‌ماوه‌ته‌وه.
به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌یكه حیزبی ئێمه له وێرانكردنی ئه‌و قه‌ڵایه له درۆ و چه‌واشه‌كاری رژیم رۆڵێكی گه‌وره‌ی بووه، سه‌یریش نییه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه له ناوه‌ندی ئه‌و شه‌پۆله له دۆر و تۆمه‌ت دابنرێت و رێبهركهشی بكه‌وێته به تیرۆرشی شه‌خسیه‌تی ده‌زگای پڕوپاگه‌ندای رژیم.
سیاسه‌تی كۆمه‌ڵه و ئهولویهتهكانی مێتۆدی خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان له باوردۆخی ئێستادا گه‌لێك جار له زمانی رێبهرانییهوه و به‌تایبه‌ت كه‌سی یه‌كه‌می وتراوه‌ته‌وه. ئه‌ساسی ئه‌م سیاسه‌ته ئهولهویتدانه به خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی و دوور له توندوتیژی. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ته‌نانه‌ت له ئیعترافاتی ئه‌و زیندانییه كوردانه‌ی تۆمه‌تی تیرۆریان دراوته پاڵ و له پرێس تی ڤی بڵاوبوونه‌ته‌وه بچوكترین ئیشاره‌یان به كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران و شه‌خسی عه‌بدوڵای موهته‌دی نه‌كردوه. لهوهگهرێن كه ئه‌م ئیعترافه تهلهفیزیۆنیانه هه‌روه‌ك بۆ هه‌موو جیهان ئاشكرایه، هیچ به‌هایه‌تی حقوقی نییه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ته‌نانه‌ت له گه‌رمه‌ی خۆڕاگری چه‌كدارانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌به‌رابه‌ر هێرشی نیزامی كۆماری ئیسلامی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه لایه‌نێكی ته‌واو جه‌ماوه‌ری و ئازادیخوازانه‌ی بووه‌و دوور بووه له هه‌رجۆره خه‌سڵه‌تێكی تیرۆریستی.
هه‌موو ئه‌و ته‌قینه‌وانه و به‌تایبه‌ت كرده‌وه تیرۆریستیه‌كه‌ی مهاباد جێ پێی كۆماری ئیسلامی پێوه‌دیار بوو.
به‌هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه هێرشه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی راگه‌یاندنه‌كانی كۆماری ئیسلامی نابێ ته‌نیا له رووه تهبلیغاتییهكهیهوه لێك بدرێته‌وه. به‌رنامه‌كانی ته‌له‌فیزیۆنی سه‌داوسیمای ئێران و به‌شوێن ئه‌و تیرۆری ده‌یان بیرجیاواز و هونه‌رمه‌ندی ئێرانی كه به قه‌تله زنجیره‌ییه‌كان ناسراون كه‌س له یادی نه‌چۆته‌وه.
ده‌بێ له‌به‌رامبه‌ر ته‌وته‌ئه‌ی رژیمی دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامی و پلانه‌كانی بۆ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی رێبه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی كوردستان به ئاگا و وشیار بین. به تایبه‌ت كه نیزامی دیكتاتۆری له ئێران زیاتر له هه‌میشه كه‌وتۆته ژێر فشاری ده‌ره‌كی و ناوخۆ وه و شه‌پۆلی دیمۆكراسخوازی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیمی توشی نیگه‌رانی و قه‌یرانێكی نوێ كردوه.
بزوتنه‌وه‌ی كوردستان له بارودۆخی نوێی ئێستادا و به تایبه‌تی له فه‌زای سیاسی نوێ‌دا ده‌توانێ رۆڵێكی كاریگه‌ری له روداوه‌كان دا ببێت و رژیمیش ئه‌مه به باشی ده‌زانێت.
له ئاوه‌ها هه‌لومه‌رجێكدا له‌قاودانی درۆ و چه‌واشه‌كارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها له‌قاودانی ئامانجه نگریسه‌كانی كه ده‌توانێ له‌م فه‌زایه كه‌ڵك وه‌ربگرێ، ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو حیزب و رێكخراوێكی دیمۆكراسیخواز، میدیا سه‌ربه‌خۆكان و خه‌باتكارانی ئازادیخوازه كه بیر له یه‌كگرتوویی ریزه‌كانی دیمۆكراسی خوازی دژ به رژیم ده‌كه‌نه‌وه.
سكرتاریه‌تی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
9ی جۆزه‌ردانی 1390ی هه‌تاوی به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ 30 مه‌ی 20111
• نوسه‌ر:سکرتاریەتی کۆمەلە