سه‌رتا سیڤیه‌كی ته‌واوی خۆت بنوسه، واته ناوی تهواوتو شوێنی لهدایكبونتو خوێندنتو ته‌مه‌نت و هه‌موو شته‌كانی تریش.
من نشات شه‌ریفی ، ناوی باوكم ئه‌میره ، له شاری دیوانده‌ره له كوردستانی رۆژهه‌لات له دایك بووم 21 سالمه و ماوه‌ی چوار ساله له رۆژهه‌لات تی ڤی كار ده‌كه‌م و كاری سه‌ره‌كیشم بێژه‌ری هه‌والی سیاسیه و هه‌روه‌ها ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوی كومه‌له‌ی ژنانی رۆژهه‌لاتم .
هۆگر: له‌منداڵیدا منداڵێكی چۆن بوی؟
مندالێكی نه‌ترس بووم، قسه قسه‌ی خۆم بوو، بیانو گیر بووم. له كار و ئیشدا زۆر به په‌له بووم و ده‌مویست به زوترین كات كاره‌كانم جێبه‌جێ بكه‌م كه ئێستاش هه‌ر وام .
هۆگر: ژیانت له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چۆن بوو؟
من له بنه‌ماله‌یه‌كی مامناوه‌ندی و رۆشنبیر و سیاسی و ناسراوی ناوچه‌كه كه خۆی مێژویه‌كی دوور و درێژی له پشته ،گه‌وره بووم و هه‌ر بۆیه له‌وێ هیچ رێگریهكم نه‌بو له ڕاپه‌راندنی كاره‌كانمدا .
ژیانێكی خوَشمان له‌وێ بردوَته سه‌ر هه‌رچه‌ند گیر و گرفتی خوَی هه‌بوو. ئه‌ویش به هوَی چالاكیه‌كانی بنهماڵهمانهوه بوو.
هۆگر: ئایا هه‌ر له‌منداڵیه‌وه حه‌زی راگه‌یاندنت هه‌بوو یان به‌سوتفه هاتیته ناو ئه‌و بواره‌وه؟
نه‌خێر من قه‌د رۆژێك بیرم له‌وه نه‌كردبووه‌وه كه كاری راگه‌یاندن بكه‌م به‌لام به هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌م سالانه‌ی دوایدا بواری راگه‌یاندن گرینگیه‌كی تایبه‌تی به خۆوه گرتووه و هه‌ر له‌م ئاسته‌دا كانالی ئاسمانی رۆژهه‌لات تی ڤیش كه یه‌كه‌م كانالی ئاسمانی كوردی رۆژهه‌لاتی كوردستانه دامه‌زرا، من له‌و كاته‌دا كه ته‌مه‌نێكی وام نه‌بو و زۆر كه‌س پێیان وا بوو بوَ بێژه‌ری هه‌واڵی سیاسی نابم به‌لام توانیم خۆم بگه‌ینمه ئه‌و ئاسته‌ی كه دڵنیا بن كه توانایی ئه‌م كاره‌م هه‌یه و له كاتی ته‌مریندا ئه‌و متمانه‌یان پێ كردم و كاره‌كه‌م به‌م شێوه‌یه ده‌ست پێ كرد و بووم به یه‌كێك له ستافی ئه‌م كاناڵه .
هۆگر: سه‌ره‌تا كه چویته بواری راگه‌یاندنه‌وه بۆ تۆ قورس نه‌بوو له‌به‌رده‌م كامێرادا هه‌واڵ بخوێنیته‌وه؟
به گشتی كاری راگه‌یاندن كارێكی قورسه و راوه‌ستان له به‌ر ده‌م كامێراش قورس‌تر. له به‌ر ئه‌وه‌ی كه من به شێوه‌ی ئاكادمی راگه‌یاندنم نه‌خوێندووه ، بۆ ماوه‌یه‌ك له دوای تێستی قه‌بوول كردنم له به‌رده‌م كامێرا ته‌مرینم ده‌كرد و دوای ماوه‌یه‌ك ئاماده بووم بۆ پێشكه‌ش كردنی هه‌واله‌كان . یه‌كه‌م جار كه ده‌مزانی ئه‌م هه‌والانه ئیتر ده‌چێته سه‌ر ئانتن و كاسانێكی زۆر دیبینن، دلهراوكیهكی زۆرم هه‌بوو . چونكه بێژه‌ریی هه‌واڵ زۆر سه‌خته و به تایبه‌ت هه‌واڵی سیاسی راستهۆخۆیه و جێگای هه‌ڵه نیه. به‌ڵام به هۆی یارمه‌تی هاورێیانم زۆر زوو توانیم به سه‌ر دڵهراوكێكهم دا زاڵ بم و زۆر به ئاسایی كاره‌كانم ئه‌نجام بده‌م.
هۆگر: زۆرجار باس له‌وه ده‌كرێت كه كچان له‌ناو راگه‌یاندنه‌كاندا ئیستغلال ده‌كرێن، ئایا تۆش روبه‌ڕوی ئه‌وه نه‌بویته‌ته‌وه؟
ده‌بێ بڵێم به خۆشیه‌وه به هۆی ئه‌وه‌ی كه من له ناو حیزبێكی سیاسی جیدیم و سه‌ره‌كیترین كاری ئه‌م حیزبه‌ش لابردنی زۆلم و زۆر و ناعداله‌تی ژنانه، رۆژهه‌لات تی ڤیش كه زمانحالی ئه‌م حیزبه‌یه (كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران) هیچ كات تۆشی ئه‌م رووبه‌رووبونه‌وه نه‌بووم. به عه‌كسه‌وه زۆر زۆر یارمه‌تیشیان داوم و هانیان داوم كه به باشترین شێوه ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه له سه‌ر شانمه به‌رێوه‌ی ببه‌م و زۆر جار رێنمونیان كردوم، ده‌بێ به شانازیه بڵێم كه سه‌ركه‌وتنم له‌م بواره‌دا یانی كاری راگه‌یاند به هۆی پشتگیری به‌رده‌وامی ئه‌وانه‌وه بووه. هه‌ر لێره‌ش جێگای خۆیه‌تی كه له ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه یارمه‌تیان داوم و پاڵپشتم بوون سپاسیان كه‌م.
هۆگر: بۆ چی بێژه‌ری هه‌واڵی سیاسیت هه‌ڵبژارد، پێت وایه ئه‌و كه‌سه‌ی بێژه‌ری هه‌واڵی سیاسی بێت ده‌بێت خۆی كه‌سێكی سیاسی بێت‌و ئاگاداری هه‌موو روداوه ناوخۆیی‌و جیهانیه‌كان بێت؟
هه‌ر وه‌ك پێشتر باسم كرد كاتێك بۆ رۆژهه‌ڵات تی ڤی بانگهێشت كرام و تێستی بێژه‌ریم دا و وه‌رگیرام، بێژه‌ری هه‌واڵی سیاسیم به‌لاوه خۆشتر و گرینگتر بوو. چونكه زۆریش ئاگاداری رووداوه سیاسیه‌كان بووم و به‌لامه‌وه گرینگ بوو كه بزانیم له ده‌وروبه‌رم چی رووده‌دات. له سه‌ر ئه‌م باوهرهشم كه ئه‌و كه‌سه‌ی بێژه‌ری هه‌واڵی سیاسیه ده‌بێت خۆی كه‌سێكی سیاسی بێت و ئاگاداری هه‌موو رووداوه‌كانی ده‌ورووبه‌رو ده‌ره‌وه‌ش بێت. واته ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت هیچ كات ئه‌و كه‌سه ناتوانێ له‌م ئیشه‌دا سه‌ركه‌وتوو بێت. زانیاری له سه‌ر هه‌واڵه‌كان به تایبه‌ت له به‌شی سیاسی‌دا زۆر گرینگه و زۆر یارمه‌تی ده‌ره بۆئه‌وه‌ی بتوانی هه‌واڵه‌كه به باشترین شێوه و راستگویانه بیگهیێنی به بیسه‌ر. هه‌ر كات توانی ئه‌م راستگویه بسه‌ڵمێنی به بیسه‌ر له دوو رووه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت . هه‌م ئه‌وه‌ی كه له‌و شوێنه وا كار ده‌كه‌ی خه‌ڵك متمانه‌یان پێ ده‌بێت و هه‌م ئه‌و بێژه‌ره به چاوێكی رێز و ئیحترامه‌وه چاوی لێ ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر زانیاریت له سه‌ر هه‌واڵه كه نه‌بوو ناتوانی به‌و جۆره‌ی وا شایه‌سته‌یه به بیسه‌ری بگه‌یێنی و له‌وانه‌شه توشی هه‌ڵه بیت.
هۆگر: له‌سه‌ره‌تای بێژهریتهوه توشی چ روداوێكی خۆش یان ناخۆش بویت به‌تایبه‌تی له‌كاتی هه‌واڵ خوێندنه‌وه‌دا؟
جارێك له كاتی پێشكه‌شكردنی هه‌واڵه‌كان، وۆردی هه‌واڵه‌كان له نیوه‌ی هه‌واڵه‌كه‌دا تێك چوو هه‌رچیم كرد بۆم جێبه‌جێ نه‌بوو،منیش كه‌مێك شله‌ژام و چون كۆپیه‌كی ههوالهكهم له به‌رده‌ستا بوو په‌نام برد بۆ ئه‌وه و له هه‌ولی دۆزینه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه بووم هه‌رچیم كرد ئه‌و هه‌واله‌م بۆ نه‌ده‌دۆزراوه دواتر به كه‌مێك ته‌ئخیره‌وه توانیم بیبینمه‌وه. ئه‌مانه هه‌موی له چه‌ند چركه‌دا رویدا
هۆگر: پێتوایه بێژه‌ری سه‌ركه‌توو ده‌بێت چۆن بێت، ئایا مه‌رجه هه‌موو بێژه‌رێكی سه‌ركه‌وتوو خوێندنی راگه‌یاندنی ته‌واو كردبێت؟
بۆ سه‌ر كه‌وتن له هه‌ر كارێك گرینگه كه خوێندنی باڵات بێت و شاره‌زایی زۆرت له سه‌ر ئیشه‌كه‌ت بێت. دیاره خوێندن زۆر یارمه‌تی ده‌ره بۆ ئیشه‌كه‌ت و رێگای سه‌ركه‌وتنت بۆ هه‌موار ده‌كات. به‌لای منه‌وه گرینگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه خوێندن له‌و بواری وا ئیش ده‌كه‌ی. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵه‌ت بۆ نه‌ره‌خسا چی؟ ئایا ده‌بێ واز بێنی و برۆی له ماڵ دانیشی؟ به‌لای منه‌وه نا. بۆ هه‌ر كارێك خوێندن و پراكتیك ده‌بێ پێكه‌وه بێت. به‌ڵام من پێم وایه پراكتیكهكه گرینگتره له خوێندنه‌كه. ئه‌گه‌ر خوێندت بوو به‌ڵام پراكتیكی نه‌بوو خوێندنه‌كه لاواز ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێندنت نه‌بوو به‌ڵام له پراكتیك دا به‌رده‌وام بووی و به دوای ئیشه‌كه‌ت كه‌وتی ئینجا له رێگای ته‌جروبه و ئه‌زموونه‌وه ده‌توانی جێگای خوێندنه‌كه پر كه‌یه‌وه. من وه‌ك خۆم له چه‌ندین ده‌وره‌ی ڕاگه‌یاندن به‌شداریم كردوه و هه‌روه‌ها ههولمَداوه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت نوسراوه و كتێبه‌كانی بواری راگه‌یاندن وه‌ده‌ست بێنم و بیانخوێنمه‌وه .
هۆگر: ئایا تۆ ژیانی هاوسه‌ریت بهخۆشهیستی دروستكرد یان به‌سوتفه ، ئه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ت ئیشی چیه‌و تاچه‌ند ره‌زامه‌نده به‌كاره‌كه‌ی تۆ؟
به هۆی ئه‌وه‌ی كه هاوسه‌ره‌كه‌شم له رۆژهه‌لات تی ڤی وه‌ك ده‌رهێنه‌ر كار ده‌كات یه‌كترمان ناسی و زۆرتر له‌گه‌ل یه‌كتر ئاشنا بووین و ژیانی هاوبه‌شم به‌م شێوه‌یه به خۆشه‌ویستی دروست كرد. تا ئێستاش هه‌ر كات پێویستم به یارمه‌تی بوبێت و داوام لێ كردبێت یارمه‌تی داوم و زۆر ره‌زامه‌ندی هه‌یه به كاره‌كه‌م وهاندهرمه بۆ به‌رده‌وام بوونم له ئیشه‌كه‌مدا.
هۆگر: تۆ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی رۆژههڵاتیت، ئایا ئێوه چالاكیه‌كانتان چیه‌و ئه‌ی تاچه‌ند كاریگه‌ریتان هه‌یه له‌سه‌ر ئازاد بوونی ژنانی رۆژهه‌ڵات؟
ئێمه كۆمه‌ڵێك له ژنانی چالاكی كوردستانی رۆژهه‌ڵات ، دانیشتووی كوردستانی باشوور له مانگه‌كانی كۆتایی ساڵی 2010وه ده‌ستمان دایه پێك هێنانی رێكخراوی "كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی رۆژهه‌ڵات". ئه‌م رێكخراوه‌یه ده‌سته‌ی كارگێری هه‌یه بۆ به‌رێوه چوونی كار و ئه‌ركه‌كانی 7 كۆمیته‌ی كاری پێك هێناوه كه بریتین له : كۆمیته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، هۆنه‌ری، پێوه‌ندیه‌كان،راگه‌یاندن، ماڵی، ئه‌رشیو و ئیداری و كۆمیته‌ی سیاسی. قورسایی زۆرتری كاره‌كانمان له سه‌ر كۆمیته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه. ئه‌م به‌شه له كاری ئێمه هه‌ڵسوورانی چالاكانه‌یه له نێو كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌رانی كوردی رۆژهه‌ڵات له ناوچه جوربه‌جوره‌كانی كوردستانی باشوور. ده‌مانهه‌وێ له راده‌ی توانایی ماڵی و ئینسانی خۆماندا كێشه كانی ژیانی ئه‌م ژنانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و یارمه‌تی یان بكه‌ین بۆ پێك هێنانی ئاستێكی به‌رز له بڕوا به‌خۆ له نێویاندا و زانیاریه‌كی پێویست بۆ داكوكی كردن له مافه سه‌ره‌كی و ئینسانیه‌كانی ژنان و له ئه‌نجامدا ژیانێكی ئاسایی و كه‌م ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه. ئه‌م ژنانه به هۆی ژن بوون, كوردبوون و په‌نابه‌ربوون له‌م دیوی سنووره‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵاته‌وه مێژوویه‌كی سی ساڵه‌ی ئاواره‌گی, شه‌ڕ , زوڵم و بێ مافییان تێپه‌ڕ كردووه كه نووسینی هه‌ر لایه‌نێك له به‌سه‌رهاتی ئه‌م بنه‌ماڵانه رۆمانها نوسراوه هه‌ڵده‌گرێت . بێجگه له‌مه بوونی كۆمه‌ڵێكی فراوان له ژنانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دانیشتووی هه‌رێمی باشوور له خۆێندكار، چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی و هه‌ڵسووراوانی ژنان ، و به گشتی هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی كه به جورێك ژیانی ئاسایی یان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا كه‌وتوه‌ته مه‌ترسیه‌وه و له كوردستانی باشور نیشته‌جێ بوون، ئێمه‌ی زیاتر هان دا بۆ دامه‌زراندنی رێكخراوێكی ژنانی رۆژهه‌ڵات له‌م ناوچه‌یه. جێگای سه‌رنجه كه "كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی رۆژهه‌ڵات" له وڵاتانی ئورووپی و هه‌ر وه‌ها له نێو شاره‌كانی كوردستانیش چالاكی هه‌یه و له‌گه‌ل َ ژنانی ووشیار و تێكوشه‌ری ئه‌م شۆێنانهش پێوه‌ندی ده‌گرێت.
هۆگر: ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ی ئێوه بۆچی دامه‌زرا ، پێموابێت كۆمه‌ڵه‌یه‌كی تری ژنانی رۆژهه‌ڵاتیش هه‌یه، بۆچی له‌گه‌ڵ ئه‌وان یه‌كتان نه‌گرت، له‌كاتێكدا هه‌ردولاتان یه‌ك ئامانجتان هه‌یه؟
بۆ ئه‌وه‌ی كه بۆ چێ كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی رۆژهه‌لاتمان دامه‌زراند ده‌بی بڵێم كه سه‌ره‌رای هه‌موو ده‌سكه‌وته گه‌وره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ژنانی كورد له هه‌مو بواره‌كاندا له رۆژهه‌لاتی كوردستان , به‌ڵام له كاتی ئێستا دا كه‌م بوون و لاواز بوونی چالاكی به به‌رنامه له ئاست گه‌شه پێدانی لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی خه‌باتیان و رێكخستنیان له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به رچاو بووه. كۆماری ئیسلامی به هۆی دیكتاتوری زاتی خۆیه‌وه و به كرده‌وه‌ش له ئاست زوڵم و زۆر و چه‌وساندنه‌وی ژنان له نێو كوردستان و هه‌روه‌ها دوور كه‌وتنه‌وه‌ی حیزب و نیهاده سیاسیه‌كان له جێ و شوێنی سه‌ره‌كی مه‌یدانی خه‌باتیان واته رۆژهه‌لاتی كوردستان له هاتنه ئارای ئه‌م بارودۆخه‌دا كاریگه‌رییان بووه و تا راده‌یه‌ك بۆته هۆی دڵسه‌ردی كۆمه‌لێكی زۆر له خه‌لكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به تایبه‌ت له ناو ژناندا. ئه‌م قسه‌یه‌ی من به‌و مانایه نیه كه ژنانی خه‌باتگێر و ئازا و بوێرمان نیه. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه زۆر كه‌مه. به‌م هۆیه‌وه ئێمه كۆمه‌ڵێك له ژنانی رۆژهه‌لات كه زۆربه‌مان له بۆرای خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و بزوتنه‌وه‌ی ژنان ئه‌زموون و خه‌باتمان هه‌یه بڕیارمان داوه كه زیاتر له جاران له رێگای دروست و زانستیانه‌وه ئه‌م دلسهردی و بێ هیواییه به پێی توانای خۆمان كه‌م بكه‌ینه‌وه .
بۆ ئه‌وه‌ی كه پرسیتان كه رێكخراوی دیكه‌ی ژنان هه‌یه و بۆ چی له گه‌ڵ ئه‌وان یه‌كمان نه‌گرتووه ده‌بی بڵێم كه رێكخراوه‌یه‌ك كه ته‌واو سه‌ر به خۆ بێت و دوور له كار و باری حیزبی بێت نیه. چونكه ئه‌م رێكخراوه‌یه‌ی كه ئێمه دامانمه‌زراندوه ته‌واو سه‌ر به خۆیه و دور له ده‌ست تێوه‌ردانی حیزبیه. هه‌ر چه‌ند زۆربه‌ی ئه‌ندامانمان ئه‌ندامی حیزبێكی سه‌ره‌كین له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان واته كۆمه‌ڵه‌ی شورشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران به‌ڵام له هه‌مان حالدا له ناو ئه‌م رێكخراوهیهمان بانگه‌وازی ئه‌وه‌ی ده‌كه‌ین كه هه‌موو كه‌س به هه‌ر بیر و بۆچونێك بۆی هه‌یه بێته ناو رێكخراوه‌كه‌مان و بۆ وه‌دی هێنانی ئامانجه‌كانی رێكخراوه‌كه و وه‌دی هێنانی مافی ژنان تێبكۆشێت. به‌ڵام ئه‌م رێكخراوانه‌ی دیكه زۆربه‌یان ده‌بێت ئه‌ندامی حیزبه‌كه بیت جا ئینجا ده‌توانی ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه بیت. له حاڵێكدا ئێمه له رێكخراوه‌كه‌ماندا بانگه‌وازی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه ده‌مانه‌وێت به‌شی هه‌ره زۆری ژنانی شار و دێ له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی كوردستان, به هه‌ر بۆچوون و بیر و بروایهكهوه له ده‌وری یه‌ك كۆ بكه‌ینه‌وه. چونكه له سه‌ر ئه‌م بروایهین كه رێكخراوێكی جه‌ماوه‌ری وسه‌ر به خۆی ژنان نیازێكی گرینگی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و دیموكراسیخوازه. به بێ پێك هێنانی ئه‌م رێكخراوانه رێكخستنیش مسوگه‌ر نابێت به تایبه‌ت له‌م بارودۆخه‌دا كه ناوچه‌ی كوردستانی رۆژهه‌ڵات تێدا به سه‌ر ده‌بات , زۆر پێویسته له رێگای رێكخستن و یه‌كگرتووییه‌كی رێكخراوییهوه خۆمان بۆ رووبه‌روو بونه‌وه له گه‌ل ئه‌گه‌ری رووداوه سیاسیه‌كان ئاماده بكه‌ین.
هۆگر: په‌یوه‌ندیتان چۆنه له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی تری ژنانی كوردستان‌و ئێران‌و جیهانیش؟
به هۆی تازه بوونی رێكخراوه‌كه‌مان خه‌ریكین ئه‌م په‌یوه‌ندیانه ده‌گرین و تا ئێستاش زۆربه‌ی ئه‌و رێكخراوه ژنانه‌ی كه سه‌ردانمان كردون چ ئه‌وانه‌ی رۆژهه‌لاتی كوردستان و چ ئه‌وانه‌ی باشوور پێشوازی و پشتیوانیان لێ كردوین و به هیوای ئه‌وه‌ێن بتوانین له گه‌ڵ ته‌واوی رێكخراوه‌كانی دیكه‌ش ئه‌م په‌یوه‌ندیانه بگرین و زیاتریان كه‌ین و له هه‌مان حالیشدا به‌رده‌وام بین له‌م په‌یوه‌ندیانه. چۆنكه له سه‌ر ئه‌م بروایهین كه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له كاره‌كه‌مان جیدی و به‌رده‌وام بین، گرتنی ئه‌م په‌یوه‌ندیانه و به‌رده‌وام بوونی زه‌رووره‌تێكی بنه‌ره‌تیه بۆ سه‌ركه‌وتن له كاره‌كانماندا و زووتریش ده‌گه‌ین به ئامانجه‌كانمان واته وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانی ژنان و له هه‌مان حالیشدا وه‌رگرتنی ئه‌زموون و ته‌جروبه هانده‌ره بۆ به‌رده‌وامی رێكخراوه‌كه‌مان و زووتر و باشتر ده‌توانین كێشه‌كان چاره‌سه‌ر كه‌ین.
هۆگر: ئایا ئێوه بههیوانین رۆژێك بگه‌ڕێنه‌وه رۆژهه‌ڵاتی كوردستان؟
به دڵنیایه‌وه . چونكه جێ و شوێنی چالاكی ئێمه رۆژهه‌لاتی كوردستانه.
هۆگر: ژیانی تۆ لێره خۆشتره یان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان؟
ئه‌گه‌ر به گشتی بڵێم ئه‌وه رۆژهه‌لاتی كوردستانه كه زۆر خۆشتره به لای منه‌وه. هه‌ر كه‌سه‌و جێ و شوێنی له دایك بوونی خۆی پێ خوشتره چونكه له‌وێ گه‌وره بووه و په‌روه‌رده ده‌بێت و ته‌واوی خزم و كه‌س و دۆست و ئاشنا و ناسراوه‌كانی له‌وێن. ته‌واو بیره‌وه‌ریه‌كانت له‌وێیه و به هه‌ر شوێنێك كه ده‌چی ناسراوه بۆت. به بروای من له هه‌ر شوێنێك كه تۆ ئیحساس غه‌ریبیت نه‌كرد و تهێدا خۆت به غه‌ریب نه‌زانی ئه‌و شوێنه به لاته‌وه خۆشتره. باشووریش به لای منه‌وه خۆشه و ئه‌زموونێكه كه ده‌تواندرێ كه‌ڵكی لێ وه‌رگیرێت. له سه‌ر ئه‌م بروایه‌م ئه‌گه‌ر له ئه‌زموونه‌كانی ئێره كه‌ڵك وه‌رنه‌گرین به دڵنیایه‌وه ئه‌وه ئێمه هیچمان نه‌زانیوه و هیچمان بۆ ناكرێت. ئێره زۆر شتی هه‌یه كه ده‌بێ وه‌ك ئه‌زموون بیكه‌ینه توشهی رێگامان له داهاتوودا له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان. ئێره به هۆی ئه‌وه‌ی كه چاوه‌روانی ئاڵۆگۆرهكانی ناو ئێرانین و له پێناو رزگاری نه‌ته‌وه‌كه‌مان تێده‌كۆشین و هه‌وڵمان ئه‌وه‌یه كه ژیانێكی خۆش و داهاتوویه‌كی روون بۆ خۆمان و خه‌ڵكه‌كه‌مان مسۆگه‌ر كه‌ین ، ژیانی ئێره‌مان وه‌ك ژیانێكی كاتی چاو لێده‌كه‌ین بۆیه ره‌نگه ئه‌وجۆره‌ی بۆ دانیشتوان و خه‌ڵكی ئێره خۆش بێت، بۆ من وا نه‌بێت.
هۆگر: به‌چ شتێك زۆر توڕه ده‌بیت له‌ژیانتدا؟
به درۆ و قسه‌ی نا حه‌ق
هۆگر: چ هیوایه‌كت هه‌یه نه‌هاتبێته‌دی بۆت و ئه‌ته‌وێت بێته‌دی؟
به‌و هیوایه‌ی كه برۆینه‌وه بۆ كوردستانی رۆژهه‌لات و له كوردستانێكی ئازاد له بواری راگه‌یاندن كار بكه‌م و هه‌روه‌ها بتوانم ده‌نگێك بم دژ به هه‌ر جۆره ناعداله‌تی و حه‌ق كوژیهك كه به‌رامبه‌ر به ژنان ده‌كرێت
هۆگر: له‌ڕێگه‌ی ئه‌م گۆڤاره‌ی ئێمه‌وه چی به‌هاوسه‌ره‌كه‌ت ئه‌ڵێی؟
جا بۆ به هۆی واسته‌وه خۆم راسته‌و خۆ پێ بلێم خۆشتریشه كه پێی ده‌ڵێم كه زۆرم خۆش ئه‌وێی.
هۆگر: دوا وته‌ت چیه‌و چیت ماوه بیڵێی؟
زۆر سپاستان ده‌كه‌م بۆ ره‌خساندنی ئه‌م ده‌رفه‌ته و ماندوو نهبونیتان لێ ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم .