نامەیەکی سەرئاواڵەی بنەماڵەی ئەنوەر حسێن پەناهی زیندانی سیاسی کورد
بۆ هەواڵنێری تایبەتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە ئێران دوکتۆر "ئەحمەد شەهید
لە سێدارە دراوە.
حسین خزری زیندانی سیاسی کورد کە یەکشەممەی رابردوو بەرامبەر بە 12ی بەفرانبار لە بەندی 12ی زیندانی ناوەندی شاری ورمێ گواسترابوەوە بۆ شوێنێکی ناڕوون، بۆ مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی،تا ئەمرۆ کەس زانیاریەکی ئەوتۆی لە سەر ئەو زیندانییە سیاسیە نەبوو، بەڵام ئەمڕۆ لە هەواڵێکدا کە لە لایەن رەجانیووزەوە بڵاوکرایەوە،لەوانەیە ئەو زیندانییە کوردە لە سێدارە درابێ.
چەند حەوتوو لەوە پێش دوای ئەوەی کە دیوانی باڵای وڵات نامەیەکی ئاراستەی شوعبەی 9ی دادگای شۆڕشی ورمێ کرد و خوازیاری جێبەجێ کردنی حوکمی ئیعدامی حسەین خزری بوو،12ی بەفرانبار ئەو زیندانییە سیاسیە گواسترایەوە بۆ شوێنێکی ناڕوون.
ئەمە لە کاتێکدا بوو کە دوای بینیی ئەم نامەیە،پارێزەرەکەی بە شێوەکی گوماناوی لە پارێزەریی ئەو زیندانییە سیاسییە کشایەوە.
لە رۆژەکانی رابردوودا گومانی ئەوەی کە دەزگای قەزایی رژیمی کۆماری ئیسلامی، حوکمی ئیعدامی "حوسێن خزری" بە نهێنی بەکردەوە دەربێنێت، پەرەی سەندبوو.
بە پێی راپۆرتی هەواڵنێری "هێرانا"، رۆژی پێنجشەممە ٢٣ی بەفرانبار سەرۆکی لقی ٩ی ئیجرایی ئەحکامی دادگای ئیسلامی رژیم لە ورمێ، لە چاوپێکەوتن لەگەڵ برای زیندانی سیاسی مەحکوم بە ئیعدام "حوسێن خزری" بە ناوبراوی راگەیاندبووکە "بە فەرمانی دادستان دەمانهەویست حوکمی ئیعدامی "حوسێن خزری" بەڕێوە ببەین و تەنانەت تیمی ئیعداممان بۆ ورمێ نارد، بەڵام بە هۆی نەبوونی پارێزەر، بەڕێوەبردنی ئەم حوکمە بە شێوەی کاتی راگیرابوو.