نامەیەکی سەرئاواڵەی بنەماڵەی ئەنوەر حسێن پەناهی زیندانی سیاسی کورد
بۆ هەواڵنێری تایبەتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە ئێران دوکتۆر "ئەحمەد شەهید
لەسەربانگهێشتنی پێوەندییەکانی دەرەوەی حیزبی سووسیالیستی سویس، هەیئەتێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران-ژنێڤ پێکهاتوو لە بەڕێزان: کەریم موحەمەدی، باران موحەمەدی، رحیم موحەمەدی و تەیموورئەلیاسی لەو کۆبوونەوەیە دا بەشداربوون.
لەو کونگره‌یه دا چەندین بابەتی گرینگ کەوتنە بەر باس و لێکدانەوە و بڕیاریان لەسەر درا وەکوو: سیاسەتی دابەشکردنی دادپەروەرانەی داهاتی وڵات، پتەوکردنی پێوەندییەکانی حیزبی سوسیالیستی سویس و رێکخراوە مەدەنی و بیانییەکان، پرسی ئینتگراسیونی کۆچبەر و پەنابەران. شایانی باسە کە وەزیری داد و هەروەها بەڕێز کریستیان لوفرات لە باسەکانیاندا گرینگییەکی تایبەتیان بە پرسی ئینتگراسیونی کوچبەر و پەنابەران و پتەوکردنی پێوەندییەکانی حیزبی سووسیالیست لە گەڵ ئەو توێژانەی کۆمەڵگای سویسدا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان-ژنێڤ یەکێ لەو پێنج رێکخراوە بوو کە لە لە سەر گرینگی رۆڵی پەنابەر و کۆچبەران لە کۆمەڵگای سویس د اقسەیانکرد و وتارێک لەسەرکێشەی ئینتگراسیوون و کەمتەرخەمییەکانی سویس لەو بوارەدا لە لایەن کاک تەیموور ئه‌لیاسی یه‌وه پێشکه‌ش کرا کەئاماژە بە گرینگ‌ترین خاڵەکانی دەکەین.
1- کێشەی فێربوونی زمان و نەبوونی بەرنامەیەکی توکمە و تەرخان نەکردنی بودجەیەکی کافی بۆ فێر بوونی یەکێ لە کۆسپە سەرکی یەکانی ئیتگراسیونن.
2- بەرەسمی نەناسینی دیپلومی پەنابەر و کۆچبەران کە لە وڵاتی خۆیان وەریانگرتووە، لەلایەن سویسەوە و یارمەتی نەدانی ئەو کەسانە بۆ تەواوکردنی خوێندنیان لەو بوارەی کە تێی دا پسپۆڕن.
3- جیاوازی دانان لە وەرگرتنی پەنابەر و کۆچبەران لە کار دا کە دەبێتە هۆی بێ‌کاری رادەیەکی زۆر خەڵک و دابڕان لە هەڵسوورانی پیشەیی، هەر بۆیە رادەیەکی بەر چاوی بێکارانی سویس پەنابەر و کۆچبەرن.
4- سەبارەت بە پەنابەران ئاماژە بە ستەم و جیاوازی دانان و گرتن و راونانی پەنابەران لە لایەن وڵاتی خۆیانەوە کرا و لێرەش سویس کێشەکانیان پشتگوێدەخا و بەگوێرەی پێویست بە کێشەکانیان ڕاناگا.
5- ئینتگرەنەبوونی باوک و دایکانی منداڵانی بیانی لە سویس کاریگەری مەنفی و راستەوخۆی لە سەر منداڵان لە قوتابخانەدا هەیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان – ژنێڤ بۆ هەر کام لەو خاڵانەی سەرەوە پێشنیاری گونجاوی پێشکەشکرد. شایانی باسە کە ئەم خاڵانە و رێگە چارەکان بە تێکڕای دەنگ لەلایەن بەشدارانەوە پەسەندکرا.
وه‌فدی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ، له په‌راوێزی کۆنگره‌که‌دا، له گه‌ڵ چه‌ندین که‌سایه‌تی و پارلمانتێر ئاڵ و گۆڕی نه‌زه‌ری کرد به تایبه‌ت له گه‌ڵ خاتوو ماریا برناسکۆنی پارلهمانتێر و سه‌رۆکی گرووپی پارله‌مانتارانی ژنانی سویس، به‌رێزان پیتر هۆگ سه‌رۆکی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی سوسیالیستی سویس، والتێر سوتێر ئه‌ندامی سه‌رۆکایه‌تی سوسیالیستی ئوروپا و خاتوو مونیکا سپرینگ ئه‌ندام په‌رله‌مانی کانتۆنی زوریخ و به‌رپرسی کۆمیته‌ی پێوه‌ندی یه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و شاره. له مه‌یانه‌ی ئه‌و چاوپێکه‌وتنانه‌دا، هه‌یئه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ داوای گرتنی کۆنفرانسێکی له سه‌ر دوایین پێشهاته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له سه‌ر پرسی کورد له پارله‌مانی سویس کرد. به‌رپرسانی حیزبی سوسیالیست ئاماده‌گیی هاوکاری خۆیان له‌و پێوه‌ندی یه‌دا ڕاگه‌یاند.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- ژنێڤ



• نوسه‌ر:کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- ژنێڤ