نامەیەکی سەرئاواڵەی بنەماڵەی ئەنوەر حسێن پەناهی زیندانی سیاسی کورد
بۆ هەواڵنێری تایبەتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە ئێران دوکتۆر "ئەحمەد شەهید
رژێمی دژەمرۆی ئاخوندی، هەستاوە بە گواستنەوەی خانمی (زەهرا جەباری)، تەمەن 39 ساڵ، لە زیندانییەى سیاسییەکانی زیندانی (ئێوین) کە توشبووی نەخۆشیی سەختی روماتیسمی دڵە بۆ نەخۆشخانەی نەخۆشە دەروونییە مەترسیدارەکان لە (ئەمین ئاباد)ی تاران و ئێستا لە رەوشێکی زۆر خراپدایە. جەللادان تەنانەت ئەو جلوبەرگەیان پێ نەداوە کە لە لایەن خانەوادەکەیەوە بۆی هاتووە. مەبەست لەم هەنگاوە نامرۆڤانەیە رووخاندنیەتی.
ئەم زیندانییە سیاسییە کە خاوەن منداڵێکی تەمەن چوار ساڵە، رۆژی 27ی خەرمانانی 1388(2009) دەستگیر کراوە و بە هۆی ئەوەی پێنج کەس لە خزمانی و لەوانە خوشکێک و دوو برای دانیشتووی ئەشڕەفن زۆر بە توندی خراوەتە ژێر ئەشکەنجە و گوشار. ئەو لە دادگا نومایشییەکەی ئاخوندەکاندا بەهۆی ئەشکەنجە و وەرینی نینۆکەکانی بەگژ دەسەڵاتداراندا چووەوە و ئەوەش بووە هۆی رق و تووڕەیی جەللادان. بە جۆرێک کە بەڕێگریکردن لە چارەسەکردنی پزیشکی هەستاوە بە تۆڵەسەندنەوە و ئەوەش وایکردووە باری تەندرووستیی ئەم زیندانییە سیاسییە بەرەوە خراپیی زیاتر بچێت و ماوەی چەند مانگە توانای جوڵەکردنی نەماوە.
رۆژی یەکی خاکەلێوەی ئەمساڵ، بەهۆی لێدانی دەرزیی بە هەڵە لە ناو زیندان و خودداریکردنی جەللادان لە خزمەتگوزاریی پزیشکی، هۆشی لە خۆی چووە و بەرەوڕووی مەرگ بووەوە و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە. بەڵام دوای ماوەیەکی کورت دووبارە گەراندیانەوە بۆ ناو زیندان. بەهەڵەدەرمانکردن یان ژەهرخواردکردن، لە شێوەازە ناسراوەکانی رژێمی ئاخوندییە بۆ لەناوبردنی زیندانییە خۆڕاگرەکان.
موقاومەتی ئێران داوا لە سەرجەم رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ و رێکخراوە پەیوەندیدارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و بە تایبەتی کومێسێری باڵای مافەکانی مرۆڤ و بڕیاردەری تایبەتیی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران دەکات هەنگاوێکی خێرا بنێن بۆ کۆتاییهێنان بە سەرکوتکردنی خانەوادەکان و لێکۆڵینەوە دەربارەی رەوشی زیندانییە سیاسیەکان.
سکرتاریەتی ئەنجوومەنی نیشتمانیی موقاومەتی ئێران – پاریس
3ی پووشپەڕی 1390 (24ی حوزێرانی 2011)
• نوسهر:شورای میلی مقاومەت