بروسکە : شرۆڤەی هەوال : رژێمە دیکتاتۆرەکان لە رێگای جۆراوجۆرەوە بۆ خزینە ناو رێکخراوە و پارتە نەیارەکانیان هەول دەدەن تا .
بتوانێن لەم رێگایەوە زەبرێک لەم رێکخراوانە و هەروەها بزوتنەوەکەیان بدەن بۆ ئەم مەبەستەش رێگا و شیوازی جیاواز دەگرنەبەر
ئەم سيمینارە کە لە سەر داواکاری کۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کۆردستانی ئێران و بە هاوکاری کۆمیتەی ئاڵمان پێکهات، بەشێکی زۆر لە ئەندامان، لایەنگران ودۆستانی کۆمەڵە لە ئاڵمان تێیدا بەشدار بوون و لە دوو بەشدا سەرکەوتووانە بەرێوە چوو.
بەرێز عەبدوڵای مۆهتەدی، دەسپێکی سيمینارەکەی بە باسێک لە سەر یەکگرتنەوەی ئەم دووایەی ریزەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێر لەگەڵ زۆرینەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان دەست پێکرد و، ئەو
یەکگرتنەوەیەی بە ئەمڕێکی پێویست و پۆزیتیڤ و سەرکەوتووانە بۆ کۆمەڵە و، جێگەی رەزامەندی خەڵکی کوردستان زانی. لە درێژەی باسەکانیدا کاک عەبدوڵڵای مۆهتەدی باروودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت ئێران و کوردستانی دایە بەر باس و لێکۆڵینەوە.
سەبارەت بە باروودۆخی نێوخۆیی و دەرەوەیی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەرێز مۆهتەدی
وتی، پێک هاتنی ئۆپۆزیسیون لە نێو دەسەڵات، لێکترازان لە ڕیزەکانی رژیم، فشاری وڵاتانی رۆژئاواو ئابڵۆقە ئابووريیەکان و دەیان کەندوکۆسپی دیکە کە هەر ئێستا بەرەو رووی کۆماری ئیسلامی ئێران بووەتەوە، ئەم رژیمە بەرەو پیری مەرگ و رووخان دەبات.
سەبارەت بە باروودۆخی کوردستان، ناوبراو وەکووهەمیشە پێک هێنانی بەرەیەکی کوردستانی و لێک نزیکبوونەوەی هێزە سیاسەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی، لەم قەیرانەی کە بەرەورووی کۆماری ئیسلامی ئێران بووهتەوە، بە ئەمرێکی پێویست و گرنگی زانی کە دەبێت کاری چڕووپڕی بۆ بکرێت.
هەر لەم پەیوەندەدا و بە مەبەستی باشتر بەرێوە چوون و یەکدەنگ بوونی کورد روو بە دنیای دەرەوە، بەریز کاک عەبدوڵای مۆهتەدی پێشنیاری دروست کردنی هەیئەتێکی نوینەرایەتی کوردی کرد.
شیاوی باسە بە دوای قسەوباسەکانی کاک عەبدوڵڵای مۆهتەدی، بەشداربووانی سيمینارەکە بە باس و هێنانە گۆری پرسیارەکانیان روو لە سکرتێری گشتی کۆمەڵە، سەمینارەکەیان گرمتر و سەرەنج ڕاکێشتر کرد.
جێگەی ئاماژەیە بەشی دووهەمی ئەم سمینارە تایبەت بوو بە ئەندامانی کۆمەڵە کە تێیدا چاوخشاندنێک بە سەر کاروو چالاکییەکانی کۆمەڵە لە دەوری پێشوو و پلانەکانی کۆمەڵە بۆ داهاتوو، لە لایەن کاک عەبدوڵڵای مۆهتەدی خرایە بەر باس و پێشکەش بە بەشداربووان کرا.







