بروسکە : شرۆڤەی هەوال : رژێمە دیکتاتۆرەکان لە رێگای جۆراوجۆرەوە بۆ خزینە ناو رێکخراوە و پارتە نەیارەکانیان هەول دەدەن تا .
بتوانێن لەم رێگایەوە زەبرێک لەم رێکخراوانە و هەروەها بزوتنەوەکەیان بدەن بۆ ئەم مەبەستەش رێگا و شیوازی جیاواز دەگرنەبەر
سه‌باره‌ت به ناساندنی کاره‌ساته‌کانی هه‌له‌بجه و ئه‌نفال به ژینۆساید بۆ کۆمسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی سویسرا نارد. پاش نزیکه‌ی دوو ساڵ و له رۆژی23/12/2011 په‌رله‌مانی سویسرا له دانیشتنی سیانزه‌هه‌مینی گشتیی خۆیدا به پێی راپۆرتی ژماره ( APK-SR 21.10.10) گفتوگۆی ته‌واوی له‌سه‌ر دۆسیه‌که و راپۆرتی لیژنه‌کانی په‌رله‌مان له‌وباره‌وه کرد و خستیانه ده‌نگدانه‌وه، له ئه‌نجامدا 51 ده‌نگ به به‌ڵێ و 106 ده‌نگ به نه‌خێر ده‌نگیان دا.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌قی وه‌ڵامی په‌رله‌مانی سویسرایه بۆ به‌شی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی رێکخراوی ناوبراو:
سه‌رۆکایه‌تی گشتیی په‌رله‌مان
بۆ / چاودێری کوردۆساید (چاک)
به‌رێز هیوا ناسیح
به‌روار: 9/1/2012
ژماره: 10.2027
بابه‌ت: پشتگیری سه‌باره‌ت کاره‌ساته ترسناکه‌کانی به سه‌ر گه‌لی کورد هاتوه
زۆر به‌رێز هیوا ناسیح
به‌رێزتان له 11ی ئاداری 2010 دۆسییه‌ی داواکاری پشتگیریتان بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی فیدراڵی سویسرا نارد بوو. ئه‌مه له‌لایه‌ن کۆمسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر یه‌ک له ئه‌نجومه‌نه‌کانی پیران ( کانتۆنه‌کان) و نیشتیمانی لێکۆڵینه‌وه‌ی لێ‌کرا، پاشان به مه‌به‌ستی به‌دواداچون و کارکردن تێیدا بۆ هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نه‌کانی پیران (ئه‌نجومه‌نی کانتۆنه‌کان) و نیشتیمانی نێردرا.
هه‌ردوو ئه‌نجومه‌ن (په‌رله‌مان) له رێکه‌وتی 16 ی دیسه‌مبه‌ری 2010 ه‌وه تا 23ی دیسه‌مبه‌ری 2011 ماوه‌یان بوو و بڕیاریان له‌سه‌ردا، که سه‌رنجی خۆیان بۆ پشتگیرییه‌که راکێشن، به‌ڵام کاری تری بۆ نه‌که‌ن.
دێژه‌ی بریاره‌که‌ش ده‌توانن هاوپێچ له‌گه‌ڵ ئه‌م نامه‌یه‌دا ببینن، که له لایه‌ن هه‌ردوو کۆمسیۆنی ده‌ره‌وه ده‌رچووه و له بڵاوکراوه‌ی فه‌رمی په‌رله‌مانه‌وه وه‌رگیراوه.
له‌گه‌ڵ رێزدا
خریستۆف له‌نتس
(ئیمزاکه‌ی)
کۆپیه‌ک بۆ/
- سکرتاریه‌تی کۆمسیۆنه‌کان بۆ کاروباری یاسایی
- سکرتاریه‌تی ناوه‌ندیی کاروباری په‌رله‌مان
-
**************************************************************
ئه‌نجومه‌نی پیران (کانتۆنه‌کان)
خولی زستانه
ژماره: 10.2027
دانیشتنی رێکه‌وتی 16/12/2011 سه‌عات 8.15
بابه‌ت: پشتگیری له چاودێری کوردۆساید (چاک) له سویسرا،
سه‌باره‌ت به کاره‌ساته ترسناکه‌کانی به‌سه‌ر گه‌لی کورددا هاتوه
نامه‌ی کۆمسیۆنی کاروباری ده‌ره‌وه له 21.ی ئۆکتۆبه‌ری 2010
کۆمیسۆنی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران له دانیشتنی رۆژانی 20 و 21 ی ئۆکتۆبه‌ری 2010 دا له‌باره‌ی نامه‌ی داواکاری پشتگیری، که له لایه‌ن چاودێری کوردۆساید (چاک)ه‌وه به‌رزکرابۆوه، لێکۆڵینه‌وه‌ی کرد.
نامه‌که داوا له ئه‌نجومه‌نی گشتی (په‌رله‌مانی سویسرا) ده‌کات که کۆمه‌ڵکوژی هه‌له‌بجه به ژینۆساید بناسێنێت.
داواکاری کۆمسیۆن
کۆمیسۆن به ته‌واوی ده‌نگ بڕیاری دا، که کار بۆ پشتگیرییه‌که نه‌کات ( په‌سه‌ندی نه‌کات).
سه‌رۆکی کۆمسیۆن
ئۆگێن داڤید
ناوه‌رۆکی نامه‌که
1- ناوه‌رۆکی پشتگیرییه‌که
پشتگیرییه‌که داوا له په‌رله‌مان ده‌کات، که کۆمه‌ڵکوژیی هه‌له‌بجه به ژینۆساید بناسێنێت.
2- هه‌ڵسه‌ندگاندنی کۆمسیۆن
به پێی بۆچون و ڕای کۆمسیۆن وایده‌بینین، که ناساندنی کۆمه‌ڵکوژی هه‌ڵه‌بجه - یان کاره‌ساته‌که‌ی تری هاوشێوه‌ی ئه‌م) مه‌به‌ست لێی ئه‌نفاله - و.) به ژینۆساید، ده‌چنه خانه‌ی بواری کاره‌کانی دادوه‌رییه‌وه. به‌م هۆیه‌وه بریاری پشتگیری کردن لێی ده‌چێته چوارچێوه‌ی شتێکی سیاسییه‌وه. بۆیه کۆمسیۆن بڕیاریدا، که کار بۆ پشتگیرییه‌که نه‌کات (به‌دواداچونی بۆ نه‌کات). به‌ڵام ئه‌مه به هیچ جۆرێک مانای ئه‌وه نییه، که ئه‌و کۆمه‌ڵکوژی و کاره‌ساته تراژیدییه‌ی له هه‌ڵه‌بجه‌دا پیاده کرا ناناسین.
**************************************************************
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی (په‌رله‌مان)
(لۆگۆی په‌رله‌مان)
ژماره: 10.2027
بابه‌ت: پشتگیری له چاودێری کوردۆساید (چاک) له سویسرا،
سه‌باره‌ت به کاره‌ساته ترسناکه‌کانی به‌سه‌ر گه‌لی کورددا هاتوه
نامه‌ی کۆمسیۆنی کاروباری ده‌ره‌وه له 31.ی ئۆکتۆبه‌ری 2011
کۆمسیۆنی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان له دانیشتنی رۆژی 31 ئۆکتۆبه‌ر و 1ی نۆڤه‌مبه‌ری 2011 دا، سه‌باره‌ت به نامه‌ی داواکاریی پشتگیریی رێکه‌وتی 11ی ئاداری 2010 ی چاودێری کوردۆساید، گفتوگۆی کرد.
نامه‌که داواکاره له ئه‌نجومه‌نی گشتی، که کۆمه‌ڵکوژی هه‌له‌بجه به ژینۆساید بناسێنێت.
داواکاریی کۆمسیۆن
کۆمیسۆن به‌زۆرینه‌ی 12 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 6 ده‌نگ و بێده‌نگی 2 که‌س، بڕیاریدا، به‌دواداچونی بۆنه‌کات (په‌سه‌ندی نه‌کات).
که‌مینه‌ی کۆمسیۆن که به به‌ڵێ ده‌نگیاندا بریتین له به‌رێزان (فێسله‌ر، هانس یۆرگ فێر، گرۆس، یۆهان کالامێ، لانگ، رێنڤالد).رایان وابوو، که پشتگیرییه‌که بگه‌رێنرێته‌وه بۆ کۆمسیۆن و به راپرسی، یان هه‌ڵسه‌نگاندنێکی په‌سه‌ند کاری له‌سه‌ر بکه‌ن.
سه‌رۆکی کۆمسیۆن
کریستا مارکڤالده‌ر
ناوه‌رۆکی نامه‌که
1- ناوه‌رۆکی پشتگیرییه‌که
پشتگیرییه‌که داوا له په‌رله‌مان ده‌کات، که کۆمه‌ڵکوژیی هه‌له‌بجه به ژینۆساید بناسێنێت.
2- هه‌ڵسه‌ندگاندنی کۆمسیۆن
به پێی بۆچون و ڕای زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی کۆمسیۆن وایده‌بینین، که کۆمه‌ڵکوژی هه‌ڵه‌بجه به ژینۆساید ناسراوه، ئه‌وانه‌شی تاوانبار بوونه به‌و تاوانه هه‌موو له‌به‌رده‌م دادگای تایبه‌تی عێراقیدا سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێرنراوه (حوکمیان له‌سه‌ر دراوه). ئه‌مه‌ش واتا مه‌به‌ستی داواکاریی پشتگیرییه‌که هاتووه‌ته دی، ئیتر پێویست ناکات، به‌دواداچونی بۆ بکرێت و په‌سه‌ند بکرێت.
که‌مینه‌ی کۆمسیۆن وای ده‌بینن، که با کۆمه‌ڵکوژی هه‌له‌بجه له ئێستادا به ژینۆسایدیش ناسێنرابێت، به‌ڵام ئه‌مه هیچ رێگر نییه له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی، له‌سه‌ر بنچینه‌ی نامه‌یه‌ک یان داواکاییه‌ک، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئێمه‌ش بێت ئه‌مه په‌سه‌ند بکات.
***********************************************
(ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی) په‌رله‌مان
خولی زستانه، دانیشتنی سیانزه‌هه‌م
دانیشتنی رێکه‌وتی 23.12.2011 سه‌عات 8.00ی به‌یانی
ژماره: 10.2027
بابه‌ت: پشتگیری له چاودێری کوردۆساید (چاک) له سویسرا،
سه‌باره‌ت به کاره‌ساته ترسناکه‌کانی به‌سه‌ر گه‌لی کورددا هاتوه
نامه‌ی کۆمسیۆنی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان 21.10.10
نامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران (کانتۆنه‌کان): 16.12.10
نامه‌ی کۆمسیۆنی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان 31.10.11
په‌رله‌مان
رێکه‌وتی 23.12.2011
داواکاریی زۆرینه‌ی کۆمسیۆن: کاری بۆ نه‌کرێت (په‌سه‌ند نه‌کرێت)
که‌مینه‌ی کۆمسیۆن به‌رێزان (فێسله‌ر، هانس یۆرگ فێر، گرۆس، یۆهان کالامێ، لانگ، رێنڤالد):
داواکاییه‌که بگه‌رێنرێته‌وه بۆ کۆمسیۆن و به ده‌سپێشکه‌رییه‌ک کاری په‌سه‌ندی بۆ بکرێت
*****************************************
ده‌نگدانی په‌رله‌مانتاران
هاوپێچ: 2027/6828 (لێره‌دا و‌ه‌ک لینکێک پرۆتۆکۆڵی ده‌نگدانه‌که‌ی تێدایه، ناوی په‌رله‌مانتاران و ده‌نگه‌کانیان)
پشتگیری له داواکایی زۆرینه: 106 ده‌نگ
پشتگیری له داواکاریی که‌مینه: 51 ده‌نگ
****************************************************************
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی (په‌رله‌مان)
پرۆتۆکۆڵی ده‌نگدان
10.2027
دژ به کاره‌ساته ترسناکه‌کانی به‌سه‌ر گه‌لی کورد هاتوه
تێبینی: جگه له لاپه‌ره‌ی یه‌که‌می نامه‌که، سه‌رجه‌م دۆکیۆمێنته‌کانی تر له سایتی فه‌رمی په‌رله‌مانی سویسرا دانراوه.
http://parlament.ch/ab/frameset/f/s/4816/343615/f_s_4816_343615_343993.htm
http://parlament.ch/ab/frameset/f/n/4901/372455/f_n_4901_372455_372510.htm
