0
داوا کاری ئاوارەکانی کامپی ئەڵتاش لە وڵاتی دانیمارک لە حزبە کوردیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
Sunday, 22 January 2012 10:06
داوا کاری ئاوارەکانی کامپی ئەڵتاش لە وڵاتی دانیمارک لە حزبە کوردیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
 
بەهمەن ژاوەرۆی وتەبێژی ئاوارەکانی کامپی ئەڵتاش لە وڵاتی دانیمارک

داوا کاری ئاوارەکانی کامپی ئەڵتاش لە وڵاتی دانیمارک لە حزبە کوردیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەگشتی داوای ئەوە ئەکەین چ وەکوو هەڵوێستێک چ وەکوو پشتگیری دەر ببڕن بەرام بەر بە وەزارەتی کۆچ وو کۆچ بەرانی دانیمارک بۆ ئەوەی ئاوارەکانی کامپی ئەڵتاش باشتر واقع بینانە تر بناسێنن بە وەزارەتی کۆچ وو کۆچ بەرانی دانیمارک کە ئێمە زیاتر ٣٣ ساڵ لە پێناو چی تێ کۆشاوین وە هەر وەها زیاتر لە ٣٣ ساڵە بۆ چی ئاوارەی عیراق بوین وە ناتوانین بگەڕێینەوە بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات

دوای ٣٣ ساڵ کامپ نشینی ئاوارەکانی کامپی ئەڵتاش جارێکی تر روو بەروی کێشەوو گرفت بونە تەوە لە وڵاتی ٣هەم کە ئەویش وڵاتی دانیمارک دوای ئەوەی زیاتر لە ٣٣ ساڵ ژیانی کامپ نشینی لە عیراق بە هیچ حەق‌وو مافێکی خۆمان نەگەیشتین ئەوەش وای کرد بە دە١٠یان کەس لەوو ئاوارانە عیراق یان بە جێ هێشت رویان لە وڵاتی سێ٣هەم کرد کە ئەویش وڵاتی دانیمارک بۆ وەر گرتنی مافی پەنابەرێتی سیاسی

دوای ئەوەی وەڤدیک لە کۆتای مانگی ٦ی ٢٠١١ لە لایان وەزارەتی کۆچ وو کۆچ بەرانی دانیمارک سەردانی کامپەکانی کوردستانی باشوریان کرد بۆ ئەوەی زیاتر لە ئێ شوو ئازارەکانی ئەم ئاوارانەی کامپی ئەڵتاش تێ بگەن بە ڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان هەستاوە بە ئێمزا کردنی ڕێکەوتنامەێک لە گەڵ ئەو وەڤدەی دانیمارک کە گوایا ئەوو حەق‌وو مافەی کە لە ئەروپا بەم ئاوارانەی کەمپی ئەڵتاشی ئەدەن لە هەرێمی کوردستانیش بەهەمان شیوە ئەوو حەقوو مافەمان بۆ دابین کردون لە حاڵێک دا دورە لە ڕاستیەوە ئێمە وەکوو ئاوارەکانی کامپی ئەڵتاش دوای ئەوەی زیاتر لە ٣٣ ساڵە لە ژیانی تەدریجی کامپ نشینی لە عیراق بە هێج حق وو مافێکی خۆمان نەگەیشتوین ئێمە زیاتر لە ٣٣ ساڵە حەقمان پێ شێل دەکرێت چ وەکوو پەنابەرێکی سیاسی چ وەکوو کورد

 

کورتەێک لە مێژووی ئەمئاوارانە تان پێ ڕا ئەگێنم بۆئەوەی باشتر تێ بگەن لە کێ شەوو گرفتەکان لە ١٩٧٩ کاتێک کەشەری خوێناوی نێوان ئیران عیراق دەستی پێکرد وە هەر وەها شەڕی داسە پاوی سوپای پاستاران بەسەر گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وە ئەندام بونیان لە حزبە کوردیەکانی ڕۆژ هەلاتی کوردستان کۆمە ڵە وو دیموکرات وە لایانەکانی تر ئەمانە بە گشتی هۆکار بون بۆئەوەی دانیشتوی سەرسنوری دەست دروستی نێوان ڕۆژهەڵات وو باشوری کوردستان ژیانیان تێک بچێت بە تای بەت زۆرینەی ئەو خەڵکانە سەربە پارێزگای کرماشان بوون ناچار کران ئاوارە ببن وەک روداوەکانی دیکەی مێژووی کورد ئەم جارەش ئەو خە ڵکانە بوونە سوتەمەنی گڕو ئاگری دوژمنانی داگیر کەرانی خاکی کوردستان پاش ٢ ساڵ لە ئۆردگا دروستکراوەکانی ڕێژیمی بەعەس لەناوچەکانی باشوری کوردستان لە بەر ئەوەی داواکاری دەزگای سیخوری ئیستیخباراتی ڕێژیمی بەعس یان ڕەد کردەوە ئامادە نەبون چەک بەرام بەر بە کورد هەڵگرن وەک شێوە ئەنفالێک وەتەمێکردنێک هەموو ئەوو خڵکە کۆ کرانە وەو گوازرانەوە بۆ شوێنێک بەناوی ئەڵتاش لەنزیک پارێزگای الانبار ١٢٠ کیلۆمەتری خۆرئاوای شاری بەغداد

دوای روخانی ڕێژێمی بەعس لە بەر نە بونی وەزعی ئەمنی ئالۆزی عیراق دوای ئە وەی بە چەندین کە سمان لە رۆمادی وو دەوو روو بەری بە دەستی عە رەب وو تیرۆ ریستەکان کوژران کەمپی ئەڵتاش مان بە جێ هێ شتوو چند خا نە وادێکمان رویان لە سنورە کانی عیراق ئۆردن سوریا کرد وە هەر وەها ئەو

بە شە ئاوارەکانی تریش رویان لە هەرێمی کوردستان کرد لە ٣ کەمپ نی شتە جێ بون بە ناوەکانی باریکە سەر بە پارێزگای سلێمانی کاوە سەر بە پارێزگای هەولێر شێرەوانە سەر بە قەزای کەڵار

نوسەروو وتەبێژ بەهمەن ژاوەرۆی وتەبێژی ئاوارەکانی کامپی ئەڵتاش لە وڵاتی دانیمارک ڕێکەووتی ٢١/١/٢٠١٢ بۆ هاووکاری کردنمان پەیوەندی بکەن بە م ژمارە تەلەفۆنەوە ٠٠٤٥٧١٥٨٥٦٩٢ بەهمەن ژاوەرۆی

‌ • نوسه‌ر:بەهمەن ژاوەرۆی
269جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:548
Share/Save/Bookmark