بروسکە : شرۆڤەی هەوال : رژێمە دیکتاتۆرەکان لە رێگای جۆراوجۆرەوە بۆ خزینە ناو رێکخراوە و پارتە نەیارەکانیان هەول دەدەن تا .
بتوانێن لەم رێگایەوە زەبرێک لەم رێکخراوانە و هەروەها بزوتنەوەکەیان بدەن بۆ ئەم مەبەستەش رێگا و شیوازی جیاواز دەگرنەبەر
دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن دادگه‌وه به‌پێى ماده‌ى 4ى تیرۆر بڕیارى ده‌ستگیر كردنى ده‌رچوو، تارق ئه‌لهاشمى، شه‌وى رابردوو گه‌یشته هه‌ولێر و دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆش له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له هاوینه‌هه‌وارى پیرمام له هه‌ولێر، كه (رووداو)یش ئاماده بوو رایگه‌یاند ئه‌و له‌سه‌ر داواى مام جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆك كۆمارى عێراق هاتووه‌ته هه‌رێمى كوردستان.
شه‌وى رابردوو وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا دانپێدانه‌كانى 2 له پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانى تارق ئه‌لهاشمى بڵاوكرده‌وه، كه به قسه‌ى خۆیان چه‌ندین كرده‌وه‌ى تێكده‌رانه‌یان به ئاگادارى تارق ئه‌لهاشمى ئه‌نجامداوه. هه‌ر دوێنێ ده‌سته‌ى دادوه‌رى پێنج قۆڵى بڕیارى ده‌ستگیركردنى ئه‌لهاشمى ده‌ركرد.
سه‌باره‌ت به دانپێدانى پاسه‌وانه‌كانى، تارق ئه‌لهاشمى له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ى هه‌ولێردا گوتى "ماوه‌ی دوو مانگه هه‌نگاوی نه‌شیاو دژى من ده‌كرێ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، چونكه ئه‌وه دوومانگ ده‌بێ له‌به‌رده‌م ماڵی من له ده‌ڤه‌ری كه‌سك له به‌غدا تانك و تۆپیان داناوه و ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه نه‌یانده‌هێشت بچمه ده‌ره‌وه‌ی ماڵی خۆم". گوتیشی "كه بینیم دۆخه‌كه زۆر خراپبوو و هه‌ر كه‌سێك سه‌ردانى ده‌كردم، له لایه‌ن هێزێكی تایبه‌ته‌وه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرا، منیش په‌یوه‌ندیم به تاڵه‌بانی كرد ئه‌ویش پێی‌گوتم وه‌ره كوردستان".
له‌و كۆنگره‌یه رۆژنامه‌وانییه‌دا گوتی "من تووشی شۆك بووم كه دوێنێ 19/12/2011 هێزێكی تایبه‌ت سه‌ر به حكومه‌تی عێراق په‌لاماری ماڵی منیان داوه و هه‌موو كۆمپیۆته‌ر و شته گرنگه‌كانی منیان بردووه كه‌چی من جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراقم". هه‌روه‌ها گوتی "پێش ئه‌وه‌ی په‌لاماری ماڵی منی بده‌ن تاڵه‌بانی له رێگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی به‌منی گوت, مالكی به‌ڵێن داوه یه‌ك سه‌ربازیش نه‌چێته نێو ماڵی هاشمی, كه‌چی به داخه‌وه حورمه‌تی ماڵی منیان شكاند و مالیكى به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی نه‌برده سه‌ر".
هه‌ر سه‌باره‌ت به دانپێدانه‌كانى پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانى گوتى "سه‌رله‌به‌رى ئه‌و دانپێدانانه ره‌ت ده‌كه‌مه‌وه. ئه‌مه شتێكه پێشتر ئاماده‌كاری بۆ كراوه، چونكه هه‌ر یه‌ك له‌و دانپێدانانه‌ی كردوویانه و منیان پێ تۆمه‌تباركراوه به كه‌می پێویستی به یه‌ك مانگ هه‌یه له لێكۆڵینه‌وه تاوه‌كو هه‌موو شته‌كان روون ببنه‌وه".
جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق گوتیشی "بڕوام به دادگای عێراق نییه، چونكه سه‌روه‌ری خۆی له ده‌ستداوه و بۆ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار كارده‌كات، بۆیه داوامكردووه دادگاییكردنی من له به‌غداوه بگوازرێته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وكاتیش ئاماده‌م بچمه به‌رده‌م دادگا".
تارق هاشمی، بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌ن و ده‌وڵه‌تێك بێنێ گوتی "به‌ڵگه‌م هه‌یه كه ئه‌وه‌ی دژ به‌من كرا پیلانی چه‌ند ده‌وڵه‌تێك بووه و مالیكیش جێبه‌جێیكردووه". جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌وه‌شی راگه‌یاند هه‌ندێ لایه‌نی ده‌ره‌كی هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردووم ئه‌گه‌ر داواكاری ئه‌وان جێبه‌جێنه‌كه‌م ئه‌وا ئه‌و دانپێدانانه‌ی كراون بۆ ته‌شهیركردنی من بڵاوده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ راستییه‌كیان بۆ نییه".
• نوسه‌ر:هیڤیدار ئه‌حمه‌د