فیلمی رێورەسمی جەژنی یەک گرتنەوەی ریزەکانی کۆمەلە
Friday, 18 November 2011 00:55
بروسکە : هەروەک لە هەوالەکانی پێشتردا راگەیەندرا زوربەی هەرەزۆری کادر و ئەندامان و پێشمەرگەکانی کۆمەلەی زەحمەتکێشان دوای ململانیەکی سیاسی زۆر لەگەل رێبەری حیزبەکەیان
و هەروەها کاری دلسۆزانە و پراوپر بۆ یەکگرتنەوە بریاریاندا کە لەگەل کۆمەلەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران یەکبگرنەوە . بەم بۆنەوە لەبارەگانی ناوەندی کۆمەلە رێورەسمێکی بەشکۆ بەرێوەچو کە فیلمی ئەم رێورەسمە لە دوو بەشدا لەخوارەوە پێشکەش دەکرێت . ئەم ڤیدۆیە لە رۆژهەلات تی ڤی بلاو کراوەتەوە و هەروەها لە سایتی رۆژهەلات تی ڤی دانراوە .
بەشی یەکەم
بەشی دوهەم
• نوسهر:رۆژهەلات تی ڤی
• سهرچاوه:
Rojhelat Tv
1287جار بینراوه
◊ کۆدی ههواڵ:408
دوائین سهردێڕی ڕاپۆرته ههواڵ
زۆربینراوترین سهردێڕی ڕاپۆرته ههواڵ
هێمن
Wednesday, 14 December 2011 16:42
پڕ بە دڵ پرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوام سەرکەوتنتانە، ئەم هەنگاوە زۆر لە جێگای خۆیدایە و هەنگاوێکی شۆڕشگێرانەیە و دەبوایە زۆر زووتریش نرابا، بەڵام ئێستاش درەنگ نەبوە و وەکوو کوردیکی دانیشتووی ئوستڕالیا پیرۆزباییتان لێ دەکەم و بەو ئاواتەی ڕۆژێک دابێت هەموو هێزە سیاسییەکان یەک بگرنەوە ویان هەر نەبێت لە داهاتوویەکی نزیکدا بەرەیەکی یەکگرتوو پێک بهێنن، و سازماندەهی تازە بکرێت و ئامادەگییان هەبێت بۆ هەر چەشنە ڕووداوێکی ئێحتومالی لە نێو خوی وڵاتدا.
تەنیا کلیلی سەرکەوتن و گەیشتن بە مافی چارەنووس یەک گرتنە.
یەک گرتوو بێت ڕیزی هێزە سیاسیەکانی کوردستان
سەرکەوتوو بێت بزووتنەوەی حەق خوازانەی گەلێ کورد