بروسکە : شرۆڤەی هەوال : رژێمە دیکتاتۆرەکان لە رێگای جۆراوجۆرەوە بۆ خزینە ناو رێکخراوە و پارتە نەیارەکانیان هەول دەدەن تا .
بتوانێن لەم رێگایەوە زەبرێک لەم رێکخراوانە و هەروەها بزوتنەوەکەیان بدەن بۆ ئەم مەبەستەش رێگا و شیوازی جیاواز دەگرنەبەر
خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ، له خزمه‌ت ئێوه‌ی به‌ڕێز و خۆشه‌ویستدا، سه‌رگرتنی هه‌نگاوێكی گه‌وره له‌پێناو یه‌كگرتنه‌وه و یه‌كڕیزی كۆمه‌ڵه راده‌گه‌یه‌نم. پاش هه‌وڵێكی زۆر و ماندوویی‌نه‌ناسانه له هه‌ر دووك لاوه له ماوه‌ی پتر له دوو ساڵدا، سه‌ره‌نجام زوربه‌ی هه‌ره‌زۆری هاوڕێیانێك له نزیك به چوار ساڵ له‌وه پێش له‌یه‌كتر دابڕابووین، له‌گه‌ڵمان یه‌كیان گرته‌وه. به‌مجۆره هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ر له پێناو یه‌كگرتنه‌وه و یه‌كڕیزی كۆمه‌ڵه‌دا كه ده‌مێك بوو دۆستان و دڵسۆزان و بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌خت كردووان ئاواتیان ده‌خواست و داوایان ده‌كرد، هه‌ڵگیرا.
من لێره‌دا پیرۆزبایی گه‌رمی خۆم ئاراسته‌ی هه‌موو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه، هه‌موو پێشمه‌رگه‌كان، هه‌موو رێكخستنه‌كان له ناوخۆ و له ده‌ره‌وه‌ی ولات، بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی كۆمه‌ڵه و هه‌روه‌ها هه‌موو دۆستان و دڵسۆزانی كۆمه‌ڵه و هه‌موو گه‌لی كورد ده‌كه‌م، به‌خێرهاتنی گه‌رمی ئه‌و هاوڕێیانه ده‌كه‌م كه یه‌كماڵی و یه‌كڕیزی كۆمه‌ڵه‌یان هه‌ڵبژارد و به‌مجۆره شانازییه‌كی به‌رچاویان بۆخۆیان تۆمار كرد.
ئێستا كه به‌خۆشییه‌وه ئه‌و یه‌كڕیزییه هاتۆته دی، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه با روو له هه‌موو هاوڕێیان بكه‌ین و بڵێین له ئێستاوه هیچ فه‌رق و جیاوازییه‌ك له به‌ینماندا نه‌ماوه‌ته‌وه و هیچ هه‌ڵاواردنێك له به‌ینماندا نابێت. ئه‌وانه‌ی كه ساڵانێك له ته‌مه‌نی خۆیان له كۆمه‌ڵه‌دا تێپه‌ڕ كردووه، یان هیچ نه‌بێ شاره‌زاییه‌كی نزیكیان له كۆمه‌ڵه هه‌یه، ده‌زانن كه بیروباوه‌ڕی شه‌فاف و پته‌و، هاوپشتی و یه‌كڕیزی پۆڵایین، رۆحی فیداكاری و خۆبه‌خشی، مرۆڤدۆستی و خزمه‌ت به‌خه‌ڵك، فه‌رهه‌نگی سیاسی به‌رز و ئه‌خلاقی پاك و شۆڕشگێڕانه، ئه‌وانه پێناسه‌ی كۆمه‌ڵه، پێناسه‌ی هه‌ڵسووڕاوان و پێشمه‌رگه‌كانی بوون. ئێمه هیوادارین و ده‌خوازین كه ئه‌و پره‌نسیپانه زیاتر له هه‌میشه له‌نێو ئێمه‌دا ره‌چاو بكرێ. ئامانجی ئێمه ده‌بێ پاراستن و به‌رز راگرتنی ئه‌و به‌ها و پره‌نسیپانه بێت و له هه‌ر شوێنێك و له هه‌ر بووارێكیشدا كه‌م و كورتیمان هه‌بێ، پێویسته هه‌ر به‌م پێوه‌رانه هه‌ڵیانسه‌نگێنین و له رووی ئه‌م پێوه‌رانه‌شه‌وه راستیان كه‌ینه‌وه.
به‌ڕێزان!
دیاره یه‌كگرتنه‌وه یه‌كڕیزی هه‌میشه بۆ حیزبێكی سیاسی خه‌باتكار وه‌كوو كۆمه‌ڵه شتێكی پێویست و به‌كه‌ڵكه و هه‌میشه‌ش ده‌بێته‌مایه‌ی دڵخۆشی و سه‌ربه‌رزی، به‌ڵام ئه‌م یه‌كگرتنه‌وه‌یه له كاتی ئێستا و له‌م سه‌رده‌مه‌دا گرینگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه. هه‌موومان ده‌زانین كه باهۆزی ئازادیخوازی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڵیكردووه و یه‌ك له دوای یه‌ك رژیمه دیكتاتۆرییه‌كان هه‌ڵده‌پێچرێن. له هه‌موو لایه‌كه‌وه شانۆی راپه‌ڕینی كۆمه‌ڵانی سته‌مدیده به‌دژی ئیستیبداد له‌ئارا دایه و ده‌روازه‌یه‌كی گه‌وره به‌ره‌و ئازادی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خه‌ریكه ده‌كه‌وێته سه‌ر پشت. گومانتان نه‌بێ تۆفانی راپه‌ڕین له ئێرانیش هه‌ڵده‌ستێ و شنه‌ی ئازادی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه. ئێمه‌ش هه‌موومان، چ وه‌كوو كۆمه‌ڵه و چ به‌گشتی وه‌كوو گه‌لی كورد، ده‌بێ به‌وپه‌ڕی هه‌ست به مه‌سئوولیه‌ت كردنه‌وه خۆمانی بۆ ئاماده كه‌ین. یه‌كگرتنه‌وه‌ی ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه باشترین سه‌ره‌تا و ده‌سپێكه بۆ ئه‌م ئاماده‌كاری و خۆته‌یار كردنه به‌رفراوانه.
به‌ڵام ئێمه هه‌ر به‌وه‌نده‌وه راناوه‌ستین و بانگه‌وازی هه‌موو تێكۆشه‌رانی كۆمه‌ڵه كه به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه و له هه‌ر سه‌رده‌مێكدا دابڕاون، له ناوخۆی كوردستان و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ده‌كه‌ین و به‌وپه‌ڕی ئیخلاس و دۆستایه‌تییه‌وه پێیان ده‌ڵێین: كۆمه‌ڵه ماڵی هه‌مووانه، ده‌سكه‌وته‌كانی به‌ری ره‌نج و تێكۆشانی هه‌موو لایه‌كمانه، كزی و گرفته‌كانیشی پێی هه‌موومان ده‌گرێته‌وه. بانگه‌وازیان ده‌كه‌ین كه جێگه‌ی شیاوی خۆیان له‌ناو كۆمه‌ڵه‌دا پڕبكه‌نه‌وه و دڵنیاشیان ده‌كه‌ین كه كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ به رێبازی سیاسیی دروست و به ئیراده‌ی پته‌ویه‌وه ته‌نیا زه‌رفێك و ته‌نیا ئالتێرناتیڤێكه كه ده‌توانێ هه‌موو تێكۆشه‌رانی كۆمه‌ڵه له‌پێناو ئامانجه به‌رزه‌كانیدا، له‌پێناو ئازادی و عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد له‌خۆیدا كۆ بكاته‌وه و به‌مجۆره به‌رفراوانترین وه‌حده‌تی كۆمه‌ڵه بهێنێته دی.
هه‌روه‌ها بانگه‌وازی نه‌سلی نوێی خه‌باتكاری كوردستان كه تامه‌زرۆی هه‌ستان و راپه‌ڕین و شۆڕشن، تامه‌زرۆی رووخاندنی قه‌ڵای دیكتاتۆری و هه‌ڵكردنی ئاڵای ئازادین، ده‌كه‌ین كه ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه، چ رێكخستنه‌كانی نێوخۆ و چ ریزی پێشمه‌رگه، پڕبكه‌نه‌وه و دڵنیا بن كه به‌و كاره باشترین ئینتیخابی ژیانیان ده‌كه‌ن. هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ش وه‌كوو هه‌میشه هێزی دوژمن تارێن و پشت و په‌نای خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و قه‌ڵای قایمی شۆڕش له كوردستانه و كاتی ئه‌وه هاتووه كه به هه‌مووان و له هه‌موو روویه‌كه‌وه به‌هێزتر و پته‌وتری بكه‌ین.
به‌ڵام با له بیریشمان نه‌چێته‌وه كه یه‌كگرتنه‌وه و یه‌كڕیزی و پته‌و كردن و به‌هێز كردنی كۆمه‌ڵه بۆ ئێمه نه‌ك هه‌ر كۆتایی هه‌وڵ و تێكۆشانمان نییه، به‌ڵكوو سه‌ره‌تایه‌تی و ده‌سته‌به‌ر كردنی ئه‌م یه‌كڕیزییه بۆ ئێمه ته‌نیا پرده‌بازێكه بۆ وه‌دی هێنانی یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزییه‌كی گه‌وره‌تری نه‌ته‌وه‌یی له‌نێو هه‌موو گه‌لی كورددا. به‌هاری كورد، به یه‌كگرتنی كورد دێته دی و ئێمه جارێكی دێكه‌ش له‌سه‌ر پێویستیی به‌ره‌یه‌كی به‌رفراوانی كوردستانی یان رێككه‌وتن و هاوپه‌یمانییه‌كی گه‌وره له كوردستانی رۆژهه‌ڵات پێداگری ده‌كه‌ینه‌وه، له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه به‌پیریه‌وه ده‌چین، به به‌شی خۆمان هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ ده‌دین و هیوادارین كه به هه‌وڵ و هیمه‌تی هه‌موو لایه‌ك بتوانین پێكه‌وه مژده‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش به گه‌لی كورد بده‌ین.
میوانه به‌ڕیزه‌كان!
هاوڕێیان!
رژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌وپه‌ڕی شپرزی و بیسه‌ره‌وبه‌ره‌یی و كێشه‌ی نێوخۆیی دایه، قه‌یرانی ئابووری ئێرانی تا ئاستی داته‌پین بردووه، بێكاری و گرانی و هه‌ژاری و بێده‌ره‌تانی له به‌ڕێوه بردنی ژیاندا باڵی ره‌شی به‌سه‌ر ده‌یان میلیۆن خه‌ڵكی ئێران داكێشاوه، بێ‌مافی كرێكاران له‌وپه‌ڕی خۆیدایه و نه‌بوونی ئازادی و پێشێل كردنی مافی ره‌وای لاوان، ژنان، خوێندكاران، رۆژنامه‌نووسان و هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا، ته‌نگی به هه‌مووان هه‌ڵچنیوه.
رژیمی ئێران، چ له ناوچه‌كه و چ له كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا، له هه‌میشه زیاتر به‌تاق كه‌وتۆته‌وه، رۆژ نییه كه په‌روه‌نده‌یه‌كی خراپكاری و تێرۆریزمی لێ وه‌ده‌ر نه‌كه‌وێ، په‌ره‌وه‌نده‌ی ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی هه‌موو دنیای به‌رز كردۆته‌وه و په‌روه‌ندی پێشێكارییه‌كانی مافی مرۆڤی له به‌ر ده‌م نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ریسواییه‌كی دیكه‌ی بۆ ئه‌م رژیمه تاوانكاره تۆمار كردووه.
هه‌موو ئه‌وانه و زۆر هۆكاری دیكه كه به باس كردنیان لێره كاتتانی پێناگرم، له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه گه‌وره‌ترین فشاریان له‌سه‌ر ئه‌م رژیمه كۆ كردۆته‌وه. به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كیی هه‌موو گۆڕانێكی راسته‌قینه، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و هێزی وشیار و رێكخراوی كۆمه‌ڵگایه. كه‌وایه، با هه‌موو ته‌مێكی دڵساردی و بێ‌هیوایی له خۆمان دوور خه‌ینه‌وه، قۆڵی تێكۆشانێكی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی لێهه‌ڵماڵین، ئاو راوه‌ستێ ئێمه رانه‌وه‌ستین، ده‌ست له ده‌ستی یه‌كتر خه‌ین و خۆمان بۆ تێكۆشانێكی چاره‌نووسساز ئاماده كه‌ین.
هیوادارم ئه‌م یه‌كگرتن و یه‌كڕیزییه‌ی ئه‌مڕۆ، وێڕای ئه‌وه‌ی ساڕێژێكی پچووك بێ بۆ دڵی گه‌وره و برێنداری دایكانی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووامان، به‌به‌شی خۆی هه‌نگاوێكیش بێت له رێگه‌ی ئه‌م خۆئاماده كردنه گه‌وره‌دا.
جارێكی دیكه پیرۆزبایی له هه‌مووان ده‌كه‌م و خۆشی و سه‌ركه‌وتنتان به ئاوات ده‌خوازم.
زرگوێزه‌ڵه،
٢٠١١-١١-١١