بانگه‌وازێک بۆ/
- حزب و لایه‌نه کوردستانییه‌کان
- حزب و لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی
- هه‌موو مرۆڤێکی ئاشتیخواز و مرۆڤدۆست
ئه‌مه‌ی كه روونه ئه‌م دوو چالاكوانه سیاسیه كورده له ژێر ئه‌شكه‌نجه و هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان دانیان به هه‌ندێك تاوانی نه‌كراو دانه‌وه كه ئه‌م دانپێدانانه نایاساییه و له‌م باره‌وه‌ش رێكخراوی لێبوردنی نێو نه‌ته‌وه‌یی دوای ئه‌وه‌ی كه حووكمی ئه‌م دوو به‌ندكراوه سیاسیه راگه‌یانرا نیگه‌رانی خۆیان له‌مه‌ڕ شێوازی دادگاییكردنی ئه‌م دوو لاوه كورده ده‌ڕبریوه .
ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كورد - ئوروپا نیگه‌رانی خۆمان له مه‌ڕ ره‌وشی ئه‌م دوو به‌ندكراوه كورده راده‌گه‌یه‌نین و هه‌روه‌ها پێمان وایه ته‌نیا تاوانی ئه‌م دوو كه‌سه بیرجیاوازیه ، و هه‌ربۆیه‌ش داوا كارین كه به زووترین كات ئه‌م دوو به‌ندكراوه سیاسیه حوكمه‌كه‌یان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه .
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كورد داوا له سه‌رجه‌م چالاكانی مافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ده‌كات كه به هانای ئه‌م دوو به‌ندكراوه كورده‌وه بێن و له ژێر په‌تی سێداره رزگار بکرێن. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌مپه‌ینێك به ناوی "كةمپهینی پێشگیری له حوكمی ئێعدامی زانیار و لوقمانی مورادی" راده‌گه‌یه‌نین و داوا له سه‌ر جه‌م چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی و هه‌روه ها خه‌لكی كوردستان ده‌كه‌ین په‌یوه‌ست به‌م كه‌مپه‌ینه ببن بۆ یه‌ك ده‌نگی و رزگاری ئه‌م دوو لاوه كورده .
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كورد - ئوروپا
20120112
• نوسه‌ر:كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كورد - ئوروپا