چاودێری كوردۆساید: ئابلوقه‌دانی باره‌گاكانی كۆمه‌ڵه پرۆتستۆ ده‌كات
Thursday, 02 June 2011 14:31
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی بڵاو كراونه‌ته‌وه، دانیشتووانی گوندی زڕگوێزه‌ڵه ئابلوقه‌ی باره‌گاكانی كۆمه‌ڵه‌یان داوه
به مه‌به‌ستی سه‌ندنه‌وه‌ی زه‌ویه‌كانیان، كه له ساڵی 1988ه‌وه ئه‌و شوێنانه پاش راگواستنی خه‌ڵكه‌كه‌ی دراوه به كۆمه‌ڵه.
ئێمه له كاتێكدا پشتیوانی له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی جوتیارانی گوندی زڕگوێز ده‌كه‌ین له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، له هه‌مان كاتدا ته‌وقیتی ئه‌م ئابلوقه‌دانه ده‌که‌ین كه هاوكاته له گه‌ڵ په‌لاماری كه‌مپی ئه‌شره‌ف و به گومانین له هه‌ڵبژاردنی كاته‌كه.
لێره‌وه داوا له جه‌ماوه‌ر و پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی باشوور ده‌كه‌ین به وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن و نه‌كه‌ونه ته‌ڵه‌ی نه‌خشه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، چۆن رۆژهه‌ڵاتیه‌كان هه‌میشه له ناخۆشییه‌كاندا پشت و په‌نای ئێوه بوون، ئاواش ئه‌مڕۆ پارت و رێكخڕاو و په‌نابه‌ره‌كانی رۆژهه‌ڵات له باشوور بپارێزن له نه‌خشه گڵاوه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران.
چاودیری کوردوساید ( چاک)، ئه‌رکی پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتیانی ڕۆژهه‌ڵات له ئه‌ستۆی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌زانێت و له ئه‌گه‌ری هه‌ر چه‌شنه ڕووداوێک، هه‌موو ڕیکخراوه جیهانییه‌کانی مافی مرۆڤ، له ڕاستییه‌کان ئاگادار ده‌کاته‌وه .
705جار بینراوه
◊ کۆدی هه‌واڵ:51
دوائین سه‌ردێڕی بانگه‌واز
زۆربینراوترین سه‌ردێڕی بانگه‌واز