ڕاگەیاندنی بەرێوە بردنی رێو ڕەسمی رۆژی پێشمەرگەی کۆمهڵه له نۆروێژ
Thursday, 02 June 2011 14:28
بەم جۆرە بە ئاگاداری هەمو لایەک ئە گەیەنین کە: تەشکیلاتی کۆمەڵە لە وڵاتی نۆروێژ
بۆ پێشوازی لە رۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە و بۆ رێز گرتن لە خەبات و تێکۆشانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە ئەمساڵ لە شاری ئۆسلۆی پێتەختی وڵاتی نۆروێژ ڕێو ڕەسمێکی بە شکۆ بەڕێوە ئه بات.
لەم رێو ڕەسمەدا بابەت و پەیام و وتاری سیاسی تایبەت بە رۆژی پێشمەرگەی کۆمهڵه پێشکەش به بەشداربوان ئەکرێت، رێز گرتن لە کۆمەڵێک لە کادر و پێشمەرگە دێرینەکان، زیندانیانی سیاسی و ئەندامانی بنە ماڵەی گیانبهختکردوان و هاوڕێیانی کەم ئهندام کە بەشداری رێو ڕەسمەکە ئهبن بەشێکی تر لە بەرنامەی رێو رەسمی رۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵه لە شاری ئۆسلۆ ئهبێت، چەندین سرود لە لایەن کۆڕێ سرود، چەند کۆپلەی هونەری، دیکلەمی شێعر هاوکات لەگەل موزیک، بەشی دوههمی بەرنامەکەمانه. بەشێ سێههم تەرخان کراوە بۆ هونەر نمایی هونەر مەندانی گۆرانی بێژ و موزیک ژەنە کان و شایی و هەڵپەڕکێی بەشدار بوان.
ڕێو ڕەسمی رێز گرتن لە رۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵه لە: شاری ئۆسلۆ ڕۆژی شهمە رێکەوتی ١٤ی مانگی ٥ی ٢٠١١زایینی لە شهسمۆ کورشه کاتژمێر ٣و نیوی پاش نیوەڕۆ بە فەرمی دەست پێ ئەکات.
بەشداری بۆ هەموانە.
دواتر وردە کاری زیاترتان بە ئاگاداری ئە گەیەنین
بۆ زانیاری زیاتر ئەتوانن پێوەندی بکەن بەو ژمارە تەلەفونانەوە
96826267, 48357988, 92462139
کۆمهڵهی شۆڕشگێڕی زەحمهتکێشانی کوردستانی ئێران
تەشکیلاتی نۆروێژ
709جار بینراوه
◊ کۆدی ههواڵ:50
دوائین سهردێڕی بانگهواز
زۆربینراوترین سهردێڕی بانگهواز