0
بانگەواز بۆخۆپیشاندان لە نۆروێژ
Thursday, 08 September 2011 01:55
بانگەواز بۆخۆپیشاندان لە نۆروێژ
 
جەماوەری ئاشتیخواز حیزب ورێکخراوە سیاسییەکان! کوردانی تینوی ئازادی!

هەروەک هەموان ئاگادارن ماوەیەکە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کەوتونەتە بەر شاڵاوی هێرشی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی و دەوڵەتی تورکیە، دەنگ هەڵبڕین لە دژی داگیر کاری و دەستدرێژییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و دەوڵەتی تورکیە، ئەرکێکی ئینسانی ونەتەوەیی هەر ئازادیخوازێکی شۆڕشگێڕە.

کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە وڵاتی نۆروێژبە مەبەستی شەرمەزار کردنی دەست درێژییەکانی ئەو دوڕژیمە بۆ سەر هەرێمی کوردستان، دورێپێوان بەرێوە ئەبات.

بەشداری هەمو حیزب و رێکخراو و تاکێکی سەر بەخۆ، یەکڕیزی و یەک دەنگی زیاترمان، مشتێکی گەورە ئەبێت لە دژی داگیرکەرانی کوردستان. بەم بۆنەوە بانگهێشتی هەمو لایەک ئەکەین کە وەرن و پێکەوە هێرشی دەوڵەتی تورکیە و کۆماری ئیسلامی ئێران ئیدانە بکەین.

ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی١٠ی٩ی٢٠١١ی زایینی

کاتژمێر ١٣و٣٠ تا کاتژمێر١٤و٣٠ بەر دەرکی سەفارەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئۆسلۆ

کاتژمێر١٥ تا ١٦ بەر دەرکی سەفارەتی تورکیە لە ئۆسلۆ

 

چاوەروانی بەشداری هەمولایەکین، با بە یەکەوە و هاودەنگ لە دژی داگیرکەران بوەستینەوە

کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە نۆروێژ، کە بریتین لە:

 

یەکێتی نیشتمانی کوردستان

پارتی دیموکراتی کوردستان

حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان

حێزبی شیوعی کوردستان

پارتی دیموکراتی کوردستانی باکوور

پارتیا یەکگرتیا کورد لە سوریا

پارتی ئازادیی کوردستان

ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

 

 

 

‌ • نوسه‌ر:کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە وڵاتی نۆروێژ
531جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:257
Share/Save/Bookmark