بەشێوەیەکی گشتی خۆپیشاندان بریتی یە لە دەربڕینی ناڕەزایەتی لە ڕێگەی ووتە و کردەوەوە سەبارەت بە ڕووداو و سیاسەت و دۆخێکی تایبەتی.
به قۆربان عیرفان گێان ئه‌گر له دوڵی زه‌رگۆێز بێته ده‌ری ده‌بێنی كه كۆمه‌ڵه جه‌ریانێك بووه كه هه‌مێشه هه‌ۆلی داوه ئه‌و كه‌ند و كۆسپانه‌ی دێنه سه‌ر رێی وه‌دهێنانی داخۆازیه‌كانی كۆمه‌لإنی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی كورد ، دێنه سه‌ر رێی داخۆازیه‌كانی خه‌ڵكی كورد ، رێگا چاره‌یان بۆ بدوزێته‌وه و سیاسه‌تێك بگرێته به‌ر كه ئه‌و ئامانجانه وه‌دی بێن، ئه‌گر چاوێك به رابردوی كۆمه‌ڵه دا بخێشین و به داوی سه‌ركه‌وتنی شۆرشی ئێران‌دا له سالی 1357 یه كێك له داخۆازی یه‌كانی خه‌لكی كورد ئه‌وه كه مافی نه‌ته‌واێه‌تی خۆی به ده‌ست بێنی ، رژیمی كۆماری ئێسلإمی هێرشی كرده سه‌ر كوردستان و وێستی به زه‌بری چه‌ك جوابی ئه‌م داخۆازیه‌ی خه‌ڵكی كورد بێداته‌وه ، سیاسه‌تی كۆمه‌ڵه و ته‌شخێسی كۆمه‌ڵه ئه‌وه بۆ كه بزووتنه‌وه‌ی مۆقاوه‌مه‌ت له به‌رابه‌ر ئه‌و هێرشه نیزامێه‌ی كۆماری ئێسلإمی دا پێك بێنی .
كۆمه‌ڵه حیزبی خه‌بات له سته‌م و نابه‌رابه‌ریی نه‌ته‌وایه‌تی بووه و له پێناو به ده‌ست هینانی مافی دیاری كردنی چاره‌نوس و رزگاریی نه‌ته‌وه‌یی خه‌لكی كوردستان له هه‌موو شكل و قۆناغێكدا خه‌باتی كردوه.
هاتنه ده‌ری كۆمه‌ڵه له حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ته‌نیا هه‌نگاوێكی رێكخراوه‌یی یان گۆرێنی ساده‌ی ناوه‌ێك به‌ناوێكی تر نه‌بووه و نیه ، بڵكو پرۆژیه‌كی به‌رفراوانی سیاسی له پێناو بووژاندنه‌وی و متمانه دانه‌وه به چه‌پی كوردستان و كردنی به هێزیكی بریارده‌ر و له مه‌یدانی خه‌باتی سیاسی و و هه‌روه‌ها له پێناو بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی گه‌ڵی كورد له كوردستانی ئێران.
ئه‌وێك كه ئاشكرایه كه ئه‌زموونی ده‌یان ساله‌ی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران سه‌ره‌رای هه‌موو هه‌ول و تێكوشانی بێدرێغ و ماندوویی نه‌ناسنانه‌ی كۆمه‌ڵه ، نه‌یوانی بێبیته پرۆژه‌یكی سه‌ركه‌وتوو. ئه‌گر ئه‌و كات دروست كردنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له رووی نیازێكی پاك و چاكه‌وه بووه ، ئێستا به دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌م پروژه‌یه له مه‌حه‌كی تاقی كردنه‌وه‌یه‌كی چه‌ندین ساله دراو سه‌ر نه‌كه‌وت. به زانینی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م حیزبه به ته‌ئسێر و نه‌خشێكی له بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ و رووشنبیری ئێران‌دا نی یه ، به دوای ئه‌وه‌ی كه ساڵه‌ها بوو ئه‌و حیزبه بورنێكی سه‌ربه‌خۆ و جێاوازی له كۆمه‌ڵه نه‌بوو به‌م حاڵه‌شه‌وه ببوو به بارێك له سه‌ر شانی. ئێستاش پێم وایه ئیتر هیچ پاساوێك بۆ راگرتنی ئه‌م حیزبه نه‌ماوه و به راێ من ساغ كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه و جیابوونه‌وه‌ی له حیزبی كۆمۆنیستی ئێران هه‌نگاوێكی بۆێرانه بوو بو كوتایی هێنان به دابران و سستی و نافه‌عالی و وه‌لإم دانه‌وه‌یه‌كی سادقانه بوو به پێویستی یه‌كی راسته‌قینه‌ی بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی گه‌ڵی كورد له كوردستانی ئێران.
سه‌باره‌ت به شه‌هێدان ، راسته ئه‌و ئازیزانه ئێستا له ناو ئێمه‌دا نه‌ماون هه‌تا چاو و دلی پر له هێوای و پێرۆزیان به گه‌شانه‌وه‌ی پشكۆكانی شۆرشی كۆردستان و كۆمه‌ڵه گه‌ش بێته‌وه، به‌لإم به‌خته‌وه‌ریی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵه و هه‌موو تێكۆشه‌رانی دیكه‌ی ئه‌م رێبازه ئه‌وه‌یه كه دتوان درێژه پێ ده‌ری رێگای ئه‌وان بین كه جه‌ماوه‌ری به‌رینی خه‌ڵكی به‌ش مه‌ێنه‌تی كوردستان هیوای رزگاریان لی گرێ داوه .
له ئاخرێشدا من ئه‌و قێسه‌ی كاكئاوات قوره‌یشیت بۆ دووپات ده‌كه‌مه‌وه كه
که به بێ خوێندنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه خۆت مه‌هاوێژه ناو باسێكی كه له‌باره‌یه‌وه ئاگاداری و زانیاریت نییه، چونكه زۆر زوو لێت ده‌رده‌كه‌وێت كه تۆ خاوه‌نی باسه‌كه‌ی خۆت نیت و له ئاكامیشدا درێژه‌دانی رێگای شه‌هیدان، فیزیك نییه به‌و جۆره‌ی تۆ بیر ده‌كه‌یته‌وه یان تاپۆی ده‌كه‌ی بۆخۆت.
ئه‌مجه‌د حوسین په‌ناهی
• نوسه‌ر:ئه‌مجه‌د حوسین په‌ناهی