0
بایکۆتی هەڵبژاردن لەلایەن چڤاکەوە رەوایی کۆماری ئیسلامی قوڵتردەکاتەوە
Monday, 13 February 2012 03:22
بایکۆتی هەڵبژاردن لەلایەن چڤاکەوە رەوایی کۆماری ئیسلامی قوڵتردەکاتەوە
 
رێژیمی سەرەرۆ فاشیستی کۆماری ئیسلامی لە کاتی هاتنە سەرکاریەوە تا هەنووکە بە هیچ جورێک مافی ژیانی بۆ حیزب و گروپە سیاسیەکان ل

ە بەرچاو نەگرتووە بەڵکوو پێشی بە بەشداری و رکەبەرکێ و دابەش کردنی دەسەڵات لە نێوان گروپە سیاسیەکاندا گرتووە و هەمیشەش بەرێوەبردنی وڵاتی بە تاقی تەنیا ویستووە کە ئەویشی لە یەک حیزب و تاکێکی سەرەڕۆدا پێناسەکردووە. ئەمەش وای کردووە کە ئەم رێژیمە خاوەنی سیستمێکی داخراو بێت و بەردەوامیش قەیرانی رەوای بێت کە ئەمەش خۆی سەرچاوە لە بەشداری نەکردنی خەڵک لە کاروباری سیاسی وڵاتدایە.کۆماری ئیسلامی بۆ پڕکردنەوەی ئەم کەڵێنە لە مێژ ساڵە هەستاوە بە ئێکرانکردنی سناریۆێک بە نێوی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی ئیسلامی بۆفریودانی بیروڕای گشتی کە چوارساڵ جارێک بەڕێوەی دەبا، راستە لە رواڵەتدا پەڕلەمان یەکێ لە سێ کۆڵەکەی سەرەکی کۆماری ئیسلامیە و دەبێ چوارساڵ جارێک ئاڵوگۆڕی تێدابکرێ و نوێنەرانی خەڵکی تێدا بێ کەچی لە بیدایەتەوە تاکوو ئێستا هەرگیز نەیتوانیوە ببێتە جێگای هەموو لایەنە سیاسیەکانی وڵات و تەنانەت رۆڵی چڤاکیشی تێدا قەت نەبینراوەتەوە چوونکە ئەم بە نێو پەرلەمانە بەس بەشێک بووە لە بەیتی رێبەری و ئەو بە نێو نوێنەرانەشی بەس تەواوی هەوڵیان لەو چوارساڵە رازیکردنی دڵی وەلی فەقیی بووە بۆیە وەها پەڕلەمانێک کە گوێ لە مستی وەلی فەقیە و هیچ هەست بە بەرپرسایەتی ناکات لە پێناو چڤاکدا تەنانەت پشتیوانیەکی تۆخ لە سەرەڕۆ و سەرکەوتکەرانی دەنگی ئازادی خوازانەی چڤاکیش دەکات بۆیە شیاوی ئەوەیە کە بایکۆت بکرێ تاکوو بەم شێوەیە قەیرانی رەوای رێژیمی کۆماری ئیسلامی قوڵتربێتەوە و بە بەشدارینەکردنی چڤاک ئەم سێناریۆەی رێژیمی ئیسلامی پووچەڵبێتەوە کە دەیهەوێ بە ئەم شانۆنامانەی هەڵبژاردن خەڵکی لە دیوێکی تاریک بخا تاکوو بە دووی کڵاوێک رەشدا بگەڕێن لە کاتێکدا ئەو دیوە هیچ کڵاوێکیشی تێدا نیە.

شۆڕش گوڵکار This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it

‌ • نوسه‌ر: شۆڕش گوڵکار
206جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:598
Share/Save/Bookmark