بەشێوەیەکی گشتی خۆپیشاندان بریتی یە لە دەربڕینی ناڕەزایەتی لە ڕێگەی ووتە و کردەوەوە سەبارەت بە ڕووداو و سیاسەت و دۆخێکی تایبەتی.
به‌شی یه‌که‌م:
ئاماژه: یه‌کێک له که‌ڵکه‌ڵه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ره‌وتی رووناکبیرییه که له نێوان شپرزه‌یی و به‌رهه‌مهێنانی گوتاردا قه‌یس ماوه‌ته‌وه، گوتارێک که به‌ناو په‌رۆشییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، له نیوان چه‌پ بوون، ئیسلامی و ... هتدا، نه‌یتوانیوه رۆڵێکی ئه‌وتۆ بگێڕێ و خاوه‌ن گوتاری راسته‌قینه‌ی خۆی هه‌بێت. له‌م وتوێژه دا تیشک ده‌خرێه سه‌ر لایه‌نه‌کانی ئه‌م پرسه کۆمه‌ڵایه‌تییه له نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا. به‌شی یه‌که‌می "رووناکبیری له نێوان پێناسه و کاری رووناکبیریدا" و به‌شی دووهه‌م "خه‌سارناسی و کاری رووناکبیری کورد" ته‌رخان کراوه:
پ: زۆر توێژه‌ری کۆمه‌له‌یاتی پێیان وایه که روناکبیر به‌رهه‌می گه‌شه‌سه‌ندنی کۆمه‌لگا له به‌ستێنه‌کانی زانست،فه‌رهه‌نگ و سیاسه‌ت دایه، سه‌ره‌تا بۆ ده‌سپێکی باسه‌که‌مان کورته‌یه‌ک له مێژو و سه‌رهه‌لدان و شکل‌گرتنی روناکبیر و بزوتنه‌وه‌ی روناکبیری باس بکه‌ین:
روناکبیر وه‌ک نێو، دیارده‌یه‌کی هه‌لقولاوی سه‌ده‌کانی نێوه‌راستی ئوروپایه. سالی1273(1894ز) ئه‌فسه‌رێکی جوله‌که‌ی سوپای فه‌رانسه به تاوانی خه‌یانه‌ت به‌ند ده‌کرێ. پێنج سال دوایه ده‌رده‌که‌وێ ئه‌م ئه‌فسه‌ره بێ تاوانه و دوباره ده‌بێ دادگای بکرێته‌وه. (ئمیل زۆلا) نامه‌یه‌کی سه‌رئاواله له ژێر سه‌ردێری "من تاوانبار ده‌که‌م" به دژی ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌فسه‌ره‌که‌یان تاوانبار کردبو،بلاو ده‌کاته‌وه.زۆلا تاوانبار ده‌کرێ و ده‌گیرێ. سێ سه‌د که‌س له نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و زانایانی فه‌رانسه نوسراوه‌یه‌ک له دژی گیرانی زۆلا و موحاکه‌مه‌ی ئه‌م ئه‌فسه‌ره، که نێوی دریفۆس بوه، ده‌رده‌که‌ن. ئه‌و نوسراوه‌یه به "به‌یاننامه‌ی روناکبیران" نێوی ده‌رکرد. له دوای ئه‌مه "کلمانسۆ" له سالی1277(1898ز) ئاماژه به نێوی روناکبیران بۆ لایه‌نگرانی دریفۆس ده‌کا.
"روناکبیر" وه‌ک چه‌مک له‌و کاته‌وه هاته نێو لاروسی گه‌لان. بوو به سفه‌تی ئه‌و مرۆڤانه‌ی که به چاوی عه‌قل و زانست و بیر ده‌رواننه روداو و دیارده‌کانی کۆمه‌لایه‌تی. به تێپه‌ربونی زه‌مان، و به بلاو بونه‌وه‌ی وشه‌ی روناکبیر له ناو گه‌لانی جیاواز، ڕاو بۆچونی جۆراوجۆر و جیاوازیشی له‌سه‌ر ده‌رچو.
"گرامشی" ده‌لێ هه‌رتاقمێکی کۆمه‌لایه‌تی له دونیای داهێنانی ئابوری خۆی سه‌ر هه‌لده‌دا و یه‌ک یان چه‌ن توێژی روناکبیریش به دی دێنێت که نه‌ته‌نیا ئه‌و تاقمه رێک ده‌خا و له رۆلی ئابوری خۆی ئاگای ده‌کاته‌وه،رۆله کۆمه‌لایه‌تی و رامیارێکانیشی بۆ ده‌رده‌خا. گرامشی روناکبیران ده‌کاته دو به‌ش1- روناکبیرانی کلاسیک که بریتین له مامۆستایانی ئایینی و زانستی و زانکۆ و قوتابخانه‌کان و به‌رێوه‌به‌ران 2- روناکبیرانی ئۆرگانی که به‌رده‌وام له حه‌ولی گۆراندان.
"جولین بیندا" پێی وایه روناکبیر به که‌ڵک وه‌رگرتن له جیهانی میتافیزیک حه‌قیقه‌ت و دادپه‌روه‌ری داده‌به‌زێنێ. به هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی، پارێزگاری له ماف خوراو و سته‌م لێکراوه‌کان ده‌کات. به خه‌بات دژی ده‌سه‌لاته ناشه‌رعی و سته‌مکاره‌کان خۆی پێناسه ده‌کات.
"فۆکۆ" ده‌لێ: روناکبیر وشه‌یه‌کی سه‌یره که ده‌مهاروژێنێ. به‌لای منه‌وه روناکبیران هه‌ر بوونیان نیه.
"ئیدواردسهعید" پێی وایه روناکبیر وجودی به‌نده به ناسین و لێکدانه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانه و هاوڕێ نابێ له ته‌ک ده‌سه‌لات و سوننه‌ت و ئایین.
"پیربۆردۆ" مامۆستای گه‌وره‌ی کۆمه‌لناس ئاماژه به روناکبیرانی فه‌وری ده‌کات و ده‌لێ ئه‌وانه په‌یتاپه‌یتا له گفتگۆکانی میدیاکان خۆیان ده‌خه‌نه به‌رچاو، قسه‌کانیان سوک و بێ بنه‌مان، زۆرتر سه‌قامگیری بارو‌دۆخی هه‌نوکه‌یی ده‌که‌ن.
"شه‌ریعه‌تی" سێ وشه‌ی روناکبیر و ئنتلکتوئل و ئاسه‌میله له یه‌کتر جیا ده‌کاته‌وه. پێی وایه روناکبیر و ئنتلکتوئل "ئین هه‌مانیان" نیه. روناکبیر هه‌مان clairvoyant ی فه‌رانسه‌ویه که به مانای مرۆڤێکه روناکبین که روناک و ئاواله بیر ده‌کاته‌وه. کات و جێگه‌ی خۆی و کۆمه‌لگای ده‌ناسێ. شه‌ریعه‌تی پێی وایه ئه‌مانه‌ی ئنتلکتوئل به روناکبیر مانا ده‌که‌نه‌وه توشی هه‌له‌یه‌کی گه‌وره‌بون. راستیش ده‌کا. ئنتلکتوئل له "ئنتلکت" به مانای مێشک، هۆش و فام وه‌رگیراوه. نێوی سه‌رچاوه‌که‌ی(اسم مصدر) ئنتلی ژنزیا و سفه‌ته‌که‌ی ئنتلکتوئله. له ئوروپا به‌و که‌سانه‌ی که ئیشی فیکری و مێشکی ده‌که‌ن ده‌لێن ئنتلکتوئل له به‌رامبه‌ر که‌سانێک که کاری ده‌ستی و به‌ده‌نی ده‌که‌ن. مامۆستایانی ئایینی و قوتابخانه‌کان و زانستگاکان،چاودێره‌کان، قازێکان، رێبه‌رانی حیزبه‌کان، رۆژنامه‌نوسان، کارمه‌ندان، دوکتۆره‌کان، مێژونوس و فه‌یله‌سوفه‌کان، نوسه‌ران و وه‌رگێران و...و...هه‌موی ئنتلکتوئلن. که‌چی له ناو ته‌واوی ئه‌مانه به‌شێکی که‌م روناکبیرن. خۆ ناکرێ بلێین هه‌ر که‌س باسه‌واده ، کاری فیکری ده‌کا، فکری رونی هه‌یه و فره ره‌هه‌نده و کات و ژینگه‌ی خۆی و کۆمه‌لگاکه‌ی ناسیوه. ده‌توانێ ته‌حلیل بکا و بۆ چونه‌کانی شی بکاته‌وه. له واقیعدا "روناکبیر" سفه‌ته بۆ بیر کردنه‌وه، "ئنتلکتوئل" سفه‌ته بۆ ئیش و کار.
من پێموایه باوی رۆشنبیر هه‌ڵقولاوی چاخی مۆدرنیته‌یه و دوای سه‌ده‌کانی ناوه‌راسته. دوای سه‌ده‌ی 19 رێگای له شوێنه غه‌یره ئوروپاییه‌کان، چه‌شنی ئاسیا و ئافریقا و ئامریکای لاتین، کردۆته‌وه. له کوردستان پێویسته بپرسین رۆشنبیر چیه؟ کێیه؟ چ ده‌کا؟ ئه‌م زاراوه و باوه‌یه(اصطلاح) زۆر که‌وتۆته سه‌ر زمان و بۆ زۆر که‌س و که‌سایه‌تی به ساکاری به کار ده‌بردرێ و ده‌کرێته سفه‌ت. شاعیری روناکبیر، رێبه‌ری روناکبیر، مامۆستای روناکبیر، مه‌لای روناکبیر، مێژوناسی روناکبیر، ئه‌دیبی روناکبیر و... به راستی روناکبیر یانی چی؟
رۆشنبیر که‌سایه‌تێکه که ده‌توانێ بابه‌ته کۆمه‌لایه‌تێکان "ته‌حلیل" بکا، ته‌وه‌ره‌کان لێک بداته‌وه. رۆشنبیری هه‌ر کۆمه‌لگا و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک، له هه‌ر شوێنێک و پله‌یه‌کی مێژوویی، تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه. که وابوو روناکبیر ''موتله‌ق'' نیه و نیسبیه. روشنبیر له ته‌ک ئینسان و جڤات و مێژو موعامه‌له ده‌کا، بۆ داهاتوو پیلان داده‌نێ. خاوه‌نی ڕوانگه و بڕیاره. ره‌خنه‌گره و له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته. به‌رهه‌می ماندوبوونی پێکهاتنی "شارستانیه‌ته".
پ:روناکبیر له ساده‌ته‌رین پێناسه‌داویژدانی به ئاگا و وشیاری کۆمه‌لگایه گوتاری روناکبیری کوردستان چۆن هه‌لده‌سه‌نگێنن؟
له ناو خۆی کوردستانی ئێران نوسه‌ر، مامۆستای ئایینی، وه‌رگێر، مێژونوس، شاعیر، ئه‌دیب و زمان ناسی زۆر مه‌زن و تێکۆشه‌رمان هه‌یه. به‌لام به‌و تاریفه‌ی بۆ روناکبیرم لێکداوه من هیچکامێکیان به روناکبیر ناناسم. ئه‌گه‌ر ئیدواردسهعید و چامسکی و شه‌ریعه‌تی به روناکبیر بناسین به‌و راستیه ده‌گه‌ین که به‌داخه‌وه ئێستاکه ناوخۆی کوردستانی ئێران به‌تال له روناکبیری نو‌خبه‌یه. هه‌رچه‌ن بوونی که‌سێکی چه‌شنی رێزدار عه‌بد‌وللای ئه‌بریشه‌می،وه‌ک روناکبیریکی ئاسایی نه‌ک نوخبه، ئیستسنایه‌که، هه‌ر بۆیه گوتاری روناکبیری به ده‌گمه‌ن گیر ده‌که‌وێ. یان ئه‌گه‌ر زۆر خۆش بینانه چاوی لێکه‌ین وتاری رۆشنبیری به هێزمان نیه.
له په‌نا ئه‌و خاله نگاتیڤه پرۆسه‌یه‌کی به هێز له ده‌یه‌ی حه‌فتاکانه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و ئێستاکه به ئامانج گه‌یشتوه. له نێو ئه‌و لاو و خوێندکارانه‌ی که له جولانه‌وه‌ی کۆمه‌لایه‌تی و رۆژنامه‌وانی و ده‌رکردنی گوڤاره خوێندکارێکاندا هه‌لسوراو بوون تاقمێکی به‌رچاو به‌و راده گه‌یشتون که ده‌کرێ به شانازێوه مۆری "روناکبیری" به ناوچاوانیاندا بدرێ.
گوتاری روناکبیری له‌م به‌شه‌ی کوردستان ئالوگۆرێکی زۆری به‌سه‌رداهاتوه. هه‌رچه‌ن زۆر لاوازه به‌لام له ژێر کاریگه‌ری 1- رابورددوه پرشنگداره‌که‌ی 2- بارو‌دۆخی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست 3- کوردستانی عێراق داهاتو‌ویه‌کی زۆر قه‌له‌وی بۆ چاوه‌روان ده‌که‌م.
پ3:سه‌ده‌ی بیسته‌م،له کۆمه‌لگای کوردستان (رۆژهه‌لاتی کوردستان) گۆرانگارێکی زۆر هاته ئاراوه به چه‌شنێک که شار وه‌ک دیارده‌یه‌کی مۆدێرن، په‌ره‌ی ئه‌ستاند و چینی ناوه‌راست دروست بون، زۆر جار ملی گه‌را، مارکسیست، دینی و نوێگه‌را و... پۆلین به‌ندی ده‌که‌ن، کارکردی گوتاری روناکبیری کورد چۆن هه‌لده‌سه‌نگێنن و ئه‌گه‌ر پۆلین به‌ندی بکه‌ین به‌رای ئێوه ئه‌و پۆلین به‌ندییه چۆن ده‌بێ؟
پێشه‌کی به پێویستی ده‌زانم ئاماژه بکه‌م که من که‌لک وه‌رگرتن له باوه‌کانی کوردستانی رۆژهه‌لات و باشور و... پێ گوتارێکی سیاسی و واقیعی نیه. جیا له‌وه‌ی پێ له کلک نانه، ئه‌ولا و ئه‌ولاش ده‌هاروژێنێ قازانجێکی نیه و چاو نوساندن له راستێکانه. راستی ئه‌مه‌یه که کوردستان ئێستاکه له چوار چێوه‌ی پێنج ده‌سه‌لات دایه. با نه‌وه‌ی کورد تێ بگا که سالانێک له مه‌وبه‌ر رۆشنبیرێکی به ناوی عه‌بدوللا په‌شێو چیرۆکی بێ ئاڵایی و بێ ولاتی بۆ باوکی گێرابۆوه، به‌لام باوکی نه‌ته‌نیا به‌م چیرۆکه رانه‌چڵه‌کی و له گۆیی نه‌گرت کوردستانێکی مزه‌ووه‌ری بۆ ساز کردۆ و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا و...بۆ داناوه. ......؟!
پۆلین به‌ندی گوتاری روناکبیری کردستانی ئێران ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر روداوه سیاسێکان. به داخه‌وه ئه‌م گوتاره به‌رده‌وام له ژێر رکێفی سیاسه‌ت دابۆه. دوای هه‌لوه‌شانی "ژ.ک" گوتاری روشنبیری وه‌رچه‌رخانێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر داهات. "ژ.ک" پێك هاتبو له تاقمێک بڵیمه‌ت و زانا که به راشکاوی ده‌کرێ ئیدعا بکه‌ین روناکبیر بون، که(به ئیحتمالی زۆر) به رێنوێنی روناکبیرێکی نه‌ناسراو و گومنێو به ناوی مه‌لا ئه‌حمه‌دی فوزی، که له گوندی خانه‌قای بورهان داده‌نیشت، پێک هاتبو. پێک هێنه‌رانی ژ.ک به مه‌عریفه‌یه‌کی قوول و به هێز له‌مه‌ڕ کورد و کوردستان گه‌یشتبون. په‌یمانی سێ سنور رونی ده‌کاته‌وه که ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌روێشت کاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌شه‌کانی تری کوردستان ببێت. لافاوی شه‌ری دوهه‌می جیهانی هات و کوردستانیشی گرته‌وه. بارو‌دۆخی تایبه‌تی شه‌ر "ژ.ک"ی جوانه مه‌رگ کرد. ئه‌ندامانی ژ.ک یان دانیشتن یان که‌وتنه گه‌مه‌ی سیاسی زلهێزانی ئه‌م مه‌یدانه و گه‌وره‌ترین رۆله‌کانی قوربانی کران. له‌و کاته‌وه تا ئه‌و رۆ ئاڵوگۆرێکی گه‌وره به‌سه‌ر گوتاری روناکبیری داهاتۆ.
له سه‌رده‌می ژ.ک و کۆمار بۆچونی میلی- مه‌زهه‌بی به‌سه‌ر گوتاره‌کان زال بو. نوسراوه‌کانی ئه‌وسه‌رده‌مه، به‌تایبه‌ت وه‌سێتنامه‌ی پێشه‌وا، به راشکاوی ئه‌و مه‌به‌سته ده‌رده‌خه‌ن. دوای روخانی کۆمار بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر گوتاری روناکبیری له ناو خۆی ولات قه‌مته‌ر کرا. له نیوه‌ی ئاخری ده‌یه‌ی چل گوتاری روناکبیری چه‌پی مارکسیستی له زۆربه‌ی زانستگاکانی ئێران زال بو. گوتاری مارکسی که ڕیشه‌ی له هه‌لسورانی روناکبیرانێک داب‌و که به 53 نه‌فه‌ر نێویان ده‌رکرد، له ژێر کاریگه‌ری شۆرشه‌کانی ئامریکای لاتین و که‌سایه‌تی کاریزمای چه‌گوارا، له "چریکه فیدایه‌کانی خه‌لق" خۆی هێنایه سه‌ر رای گشتی. له ژێر کاریگه‌ری ئه‌و ره‌وته‌ی زانستگاکانی ئێران خوێندکارانی کورد، که پێگه‌ی چرۆ کردنی روناکبیران بون، به لای گوتاری مارکسسیتی خوار بونه‌وه. ئه‌و خوار بونه‌وه له به‌ر سێ هۆ بوو:1- گوتاری مارکسیسته‌کان باسی له‌سه‌ر که‌مایه‌تیه ئیتنێکان به چڕی و پڕی ده‌کرد. پروپاگه‌نده و پرۆگرامی تایبه‌تی له‌م به‌ستێنه‌دا هه‌بو. 2- تاقمێک له رێبه‌ران و هه‌لسوراوانی سیاسی کورد به دوای روخانی کۆمار تاراوی ولاتانی سۆشیالیست بون. ئه‌م ده‌سه‌لاتانه‌ش بۆ کورد جێگه‌ی هومێد بون که له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاتی سه‌ر به ئامپریالیستی شا لایه‌نگریان لێ بکا.3- جیاوازی و ده‌مارگرژی مه‌زهه‌بی وای کردبو که بالی مه‌زهه‌بێکان که هه‌مو شیعه بون خۆ له کورده‌کان که سونی بون بپارێزن. مه‌زهه‌بێکان به بۆنه‌ی جیهان شمول دانانی ئیسلام و بێ ته‌جروبه‌گی خۆیان نه ته‌نیا باسی نه‌ته‌وه‌کانیان نه‌ده‌کرد به‌لکو دژایه‌تی داخوازیه نه‌ته‌وایه‌تێکانیان ده‌کرد. ده‌یه‌ی په‌نجا هه‌تا سه‌رکه‌وتنی شۆرشی گه‌لانی ئێران، که بۆخۆم ئه‌وکات خوێندکاری زانستگا بوم، بۆ چونی مارکسیستی ته‌واو زال بو. مافه نه‌ته‌وه‌یه‌کان له چوار چێوه‌ی مارکسیسم و بۆ رازی کردنی میلی گه‌راکان جاروبار باس ده‌کرا. ئه‌و کات 90%ی گوتاری روناکبیری کوردی به‌ده‌س چه‌په‌کانه‌وه بو. ته‌نیا 10%ی ئه‌م گوتاره له ژێر کاریگه‌ری شه‌ریعه‌تی و موجاهیدینی خه‌لق و سه‌یدقوتب به ده‌س ئایینێکانه‌وه بو.
جا ئه‌گه‌ر وابو من گوتاری روناکبیری له روخانی کۆمار هه‌تا سالی 1356 هه‌تاوی ئاوا پۆلین به‌ندی ده‌که‌م که گوتاری رۆشنبیری میلی سه‌ربه‌خۆ بوونی نه‌بو. ته‌نیا گوتاری روناکبیری هه‌ڵسوراو چه‌پی مارکسیستی بو. گوتاری میلی له‌و گوتاره‌دا مارکسیه‌دا خۆی پێناسه ده‌کرد. گوتاری ئیسلامی له ئاخری چله‌کان گوورا و له سه‌ره‌تای په‌نجاکان له دایک بو. دوپاتی ده‌که‌مه‌وه گوتاری رۆشنبیری به‌ر له روخانی کۆمار میلی – ئیسلامی بو.
به‌ده‌س پێکردنی شورشی گه‌لانی ئێران گوتاری روناکبیری کوردستانی ئێران ئالوگۆری زۆری به‌سه‌ر داهات. گوتاری نه‌ته‌وایه‌تی زیندو بۆوه. گوتاری مارکسی خۆی خزانده نێو گوتاری نه‌ته‌وایه‌تی. گوتاری ئیسلامیش هاته ئاراوه و خۆی له مه‌یدانی خۆیندکاری زانستگاکان و حوجره‌کان ئاشکرا کرد و هاوکات ده‌ستی کرد به دور بونه‌وه له گوتاری مه‌زهه‌بی شیعه و نیزیک بونه‌وه له گوتاری ئیخوانی. دوای روخانی دیواری به‌رلین و پاشه‌کشی ئیده‌ئۆلۆژی مارکسیستی گوتاری روناکبیری چه‌پ نه‌رم و هێدی به‌ره‌و گوتاری سێکۆلاری خزی. له راستیدا گوتاری روناکبیری له کوردستانی ئێران هه‌ر له سێ بۆچوندا ماوه‌ته‌وه و هه‌رکام له‌و سێ بۆچونه سه‌ره‌کیانه خاوه‌نی بۆچونی جۆراوجۆر له ناو خۆیاندان. ئه‌م سێ گوتاره‌ش بریتین له1- گوتاری میلی2- گوتاری ئیسلامی3- گوتاری سکۆلار.
***
بیوگرافییه‌کی کورتی به‌ڕێز سه‌لاحه‌دین عه‌باسیی:
له شه‌وی 16 سه‌رماوه‌زی 1336 هه‌تاوی له دێی قاجری بۆکان له دایک بوم. خوالێخۆشبوی بابم، مه‌لا سه‌لیم، شاعیر و ناسناوی لوتفی بوو. هه‌ر پێنج برا خه‌ریکین دیوانه‌که‌ی چاپ بکه‌ین. سێزده‌به‌ده‌ری سالی 1338 هاتوینه دێی حاجی خۆشی شاروێران. سالی 1342 بابم ده‌ستی له مه‌لایه‌تی هه‌ڵگرت و هاتوینه شاری مه‌هاباد. ئێستاش له‌گه‌ل سوره‌ییای خێزانم و منداله‌کانم، سارا و سارم، دانیشتوی گه‌ره‌کی مزگه‌وتی سوری مه‌هابادم. 28 ساله به‌یانان کارمه‌ندی ناوه‌ندی که‌شاوه‌رزیم. پاش نیوه‌رۆیانیش له باغه گوێزه‌که‌م ئیش ده‌که‌م.
ـ هه‌ر له مندالێوه به بۆنه‌ی بابم له گه‌ڵ شیعر و شاعیرانی کلاسیکی کورد و مێژو و باوه‌ری ئیسلامی ئاشنا بوم.
ـ سالی 1353 مامۆستای زمانی فارسیم که لاوێکی لایه‌نگری چریکه فیدایه‌کان بو و ده‌نگۆ هه‌بو به‌و هۆیه له باکوری ئێران بۆ مه‌هاباد دورخراوه‌ته‌وه، به نهێنی کتێبه‌کانی سه‌مه‌دی بیهره‌نگی و ده‌رویشیان و په‌رویزی ره‌سولی پێ ده‌خوێندمه‌وه و له ته‌ک بیری چه‌پ ئاشنای کردم و ئه‌گه‌ر له زانستگا مه‌زهه‌بێکان "جه‌زبیان" نه‌کردبام ده‌بومه کومونیستێکی قه‌هار!
ـ سالی 1355 له زانستگای ورمێ ده‌ستم کرد به خوێندنی کارناسی کشتوکال. سالی1357 له به‌ر کورد و سوننی بون یه‌کێک له نوێنه‌رانی خوێندکاران له کومیته‌ی 15 نه‌فه‌ری به‌رێوه‌بردنی شۆرش و خۆپیشاندانه‌کانی شار و زانستگای ورمێ بوم که دوای سه‌رکه‌وتنی شۆرشی ئیسلامی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و کومیته‌یه به پله‌وپایه‌ی گه‌وره‌ی ده‌سه‌لات، وه‌ک وه‌زیر و وه‌کیل و سه‌ردار، گه‌یشتن.
ـ پێش و دوای سه‌رکه‌وتنی شۆرش، خوێندکارێکی هه‌لسوراو و خۆتێهه‌لقوتێن بوم. له ئایه‌توللا تاهیری و مه‌کارم و مونته‌زیرێوه بگره هه‌تا ده‌گاته شیخ عیزه‌دین و سه‌لاحی موهته‌دی و ئه‌حمه‌دی موفتیزاده و که‌ریمی حیسامی و سه‌عد موجبری لیبی و دوکتور په‌یمان و مه‌لا محه‌مدی جه‌وانرۆیی و مه‌لا هادی سه‌را و دوکتورقاسملو و سروش و هه‌ژارو حیکمه‌تیاری ئه‌فغانی و سه‌دان گه‌وره و چکۆله‌ی دیکه دیدار‌و کێشه و موجاده‌له‌م کردوه.
ـ سالی1367 دورخرامه‌وه شۆتی ماکۆ، سالی1368 له سه‌رکار ده‌رکرام و 1370 به حوکمی دیوانی عه‌داله‌تی ئیداری هاتمه‌وه سه‌رکار. له سالی 1369 هه‌تا ئه‌ورۆ خۆم له هه‌ر کارێکی نهێنی و رێکخراوه‌یی پاراست و هه‌رچی نوسیومه و کردومه به ئاشکرای و راشکاوی بۆه.
ـ هه‌تا ئه‌ورۆ پێنج کتێبم چاپ بوه، چواری دیکه‌م ئاماده‌ی چاپن. 98 گوتار و نوسراوه‌م له رۆژنامه و گۆڤاره‌کانی سه‌راسه‌ری و ناوچه‌یی و خوێندکاری بڵاو بۆته‌وه که چه‌مکی زۆریان سیاسی و میللی و مه‌زهه‌بین. چه‌ندین وتار و وتووێژم له لایه‌ن رادیۆ و ته‌له‌ویزیونه‌کانی وه‌ک ده‌نگی ئامریکا و میدیا تی وی و... له ته‌کدا کراوه و بڵاوبۆته‌وه.
ئێستاش خه‌ریکی خوێندنه‌وه و بیرکردنه‌وه و نوسینم. ده‌رگای مالم هه‌میشه و روبه‌روی هه‌مو که‌س، به هه‌ر بیروڕا و ئیده‌ئۆلۆژی و نه‌ژادێکه‌وه، ئاواڵه‌یه. له گفتگۆ و موجاده‌له و چاولێکردنی تلویزیۆن تێر نابم.
کۆتایی به‌شی یه‌که‌م .... درێژه‌ی هه‌یه...
============================================================================
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
له نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا
ئاماده‌کردن: ئه‌فراسیاب گرامی
سه‌لاحه‌دین عه‌باسی: ئه‌وه‌ی روناکبیری کورد ته‌نیا به کاری بزاوته‌ی و بزاوته‌ی سیاسی هه‌ستاوه و دوربۆته‌وه له کاری کۆمه‌لایه‌تی و فه‌رهه‌نگی ره‌خنه‌یه‌کی گه‌وره‌یه
به‌شی دووهه‌م و کۆتایی:
ئاماژه: یه‌کێک له که‌ڵکه‌ڵه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ره‌وتی رووناکبیرییه که له نێوان شپرزه‌یی و به‌رهه‌مهێنانی گوتاردا قه‌یس ماوه‌ته‌وه، گوتارێک که به‌ناو په‌رۆشییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، له نیوان چه‌پ بوون، ئیسلامی و ... هتدا، نه‌یتوانیوه رۆڵێکی ئه‌وتۆ بگێڕێ و خاوه‌ن گوتاری راسته‌قینه‌ی خۆی هه‌بێت. له‌م وتوێژه دا تیشک ده‌خرێه سه‌ر لایه‌نه‌کانی ئه‌م پرسه کۆمه‌ڵایه‌تییه له نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا. به‌شی یه‌که‌می "رووناکبیری له نێوان پێناسه و کاری رووناکبیریدا" و به‌شی دووهه‌م "خه‌سارناسی و کاری رووناکبیری کورد" ته‌رخان کراوه:
پ: ئیدوارد سه‌عید، روناکبیری به ناوبانگی رۆژهه‌لاتی، له کتێبی "رۆلی روناکبیران"دا، روناکبیر نوێنه‌ری ئاگایی خه‌لکه، به‌لام ئه‌م رۆله بۆ روناکبیرانی کورد له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا تێکه‌ل به ئایدۆلۆژی چه‌پ و دینی ده‌بێ، ئایا کارکردی روناکبیری کورد له به‌ستێنه‌کانی ئایدۆلۆژیدا ده‌توانێ خۆی پێناسه بکات؟
به بڕوای من روناکبیرانی کوردستانی ئێران دوای روخانی کۆمار نوێنه‌ری ئاگایی ئه‌م گه‌له نه‌بون. دوای روخانی کۆمار هه‌تا سه‌رکه‌وتنی شۆرشی گه‌لانی ئێران، له سالی 1357هه‌تاوی، ته‌نیا کێشه‌ی کورد نه‌ته‌وایه‌تی و میلی بوه. ئه‌ندامانی ژ.ک به پێی ئامۆژگارێکانی مرۆڤه گه‌وره‌کانی رابوردو چه‌شنی خانی و حاجی قادر و روناکبیری هاوده‌م مه‌لا ئه‌حمه‌دی فوزی، له ناوچه‌ی موکریان خه‌لکیان تێگه‌یاندبو که: "کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک هیچ مافێکی نیه و ته‌نانه‌ت ناتوانێ به زمانی زکمانگی بخوێنێ و بخوێنێته‌وه". هێنانه سه‌ر ڕای گشتی ئه‌م بیر‌و بۆچونه، راکێشانی سرنجی خه‌لکی بۆ ئه‌و که‌مایه‌سیه بنه‌ره‌تیه، هاروژانی ویژدان و ئیحساس و باوه‌ری جڤات کارێکی ئێجگار گرینگ بوو که ئه‌م روناکبیرانه کردیان. دوای روخانی کۆمار و ماوه‌یه‌ک بێده‌نگی، وه‌ک ئاماژه‌م پێ‌کرد، له ده‌یه‌ی چله‌کانه‌وه تا تێک چوونی کۆماری سۆڤیه‌ت، بیری مارکسی گوتاری روناکبیری نه‌ته‌وایه‌تی له ئینحساری خۆی گرت. کورد و کوردایه‌تی له‌به‌ر نیسێی ئه‌ستێره‌ی سوور و سوسیالیسم و وێنه‌کانی مائۆ و ئیستالین خه‌وی لێکه‌وت و جاروبار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نیسێکه‌رانی وه‌خه‌به‌ریان دێنا. ده‌نگی کورد له قۆرگی کرێکار و جوتیاری کورد بڵاو ده‌بۆوه نه گه‌لی کورد. رۆشنبیری مارکسی داخوازه نه‌ته‌وییه‌کانی، نه له به‌رژه‌وه‌ندی کورد، به‌لکو له به‌رژه‌وه‌ندی ئامانجه‌کانی خۆی به‌کار ده‌هێنا. به‌داخه‌وه روناکبیرانی کورد فریوێکی گه‌وره‌یان خوارد. یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندێکانی روناکبیریش به‌رده‌وام نه‌بون له سه‌ر فریوخواردن و هه‌ڵه‌کاریه، هه‌ر بۆیه من پێم وایه له‌و ماوه‌یه‌دا کورد روناکبیری به مانای واقیعی نه‌بوه. ئه‌وه‌ی که به روناکبیریش نێو ده‌بردرێن، روناکبیری لاساکه‌ره‌وه یان ته‌قلیدین. بۆیه هه‌ر کات و ساتێک دژایه‌تی و " تضاد " که‌وتۆته نێوان قازانجه‌کانی نه‌ته‌وایه‌تی و ئیدئۆلۆژیکی، قازانجه میلیه‌کان له پێناو قازانجه ئیدئۆلۆژێکان قوربانی کراون. ڕای گشتی ئاگا و وشیاری کورد تاقمێک له‌و روناکبیرانه‌ی به ئاژاوه‌چی ناوزه‌د کردوه.
من پێموایه روناکبیری کورد نابێ خۆی له به‌ستێنه‌کانی ئایده‌ئۆلۆژی قه‌تیس بهێلێته‌وه. روناکبیری کورد ده‌بێ ته‌نیا بۆ کورد بێت و به‌س. ته‌نیا غه‌می کورد بخوا. هیچ به‌رژه‌وه‌ندێک له‌به‌ر چاو نه‌گرێ غه‌یری به‌رژه‌وه‌ندی کورد. ئیشتیاکانی تاکی، بنه‌ماله‌یی، ئیده‌ئۆلۆژیکی و هه‌رچی هه‌یه له لایه‌کی دانێ و ته‌نیا قازانجه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌ی له‌به‌ر چاو بێ.
پ: بارو‌دۆخی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی کورد ئه‌رکی روناکبیری کوردی دو قات کردوه، له‌م پێوه‌ندیه‌دا پێوه‌ندی نێوان بزوتنه‌وه‌ی سیاسی کورد و رۆلی روناکبیرانی کورد له چ ئاستێک‌دا ده‌بینن؟
روناکبیری کورد زۆرتر سیاسی بوه تا ئیدئولۆژیکی، یان فیکری و فه‌رهه‌نگی. ته‌نانه‌ت جاری وابوه هه‌ستاوه به‌کاری نیزامی و چه‌کداری. گه‌لی کورد تایبه‌تمه‌ندی تایبه‌تی خۆی هه‌یه که ئه‌و گه‌له‌ی نه‌ک له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست به‌لکو له جیهان تاق و زه‌ق کردۆته‌وه. هه‌لبه‌ت نه بۆ هه‌موکه‌س به‌لکو بۆ ئه‌وانه‌ی له کاری سیاسی و ژئو پولیتیکی دا هه‌لسوران و ئاگاداریان هه‌یه. نیزیک 40 میلیۆنه،5 پارچه‌یه، درێژخایه‌نترین هه‌لسورانی مافخوازی هه‌یه. له روخانی عوسمانێکان تا ئه‌و رۆ به‌رده‌وام خه‌یانه‌ت و درۆی له‌گه‌ل کراوه. له په‌یمانه‌کانی سایکس بیکۆ و لۆزان و سێور چه‌مکێکی گرینگی باسه‌کان بوه. له باری کانگا و سروشت، به تایبه‌ت ئاو و نه‌وت، ئێجگار ده‌وله‌مه‌نده. له باری جوغرافێوه دڵی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راسته. رابوردوی مێژ‌ویی تایبه‌ته به بوونی پیاوانی گه‌وره و میژو ساز له زانست و شه‌ره شارستانێکان و...و...ئه‌وانه بۆته هۆی ئه‌مه که زۆر جار روناکبیره‌کانی هه‌ستن به کاری سیاسی و حیزبایه‌تی و ته‌نانه‌ت چه‌کداری. که به بروای من روناکبیر ئه‌گه‌ر هاته چوار چێوه‌ی حیزبایه‌تی و سیاسی به ته‌نیا، ده‌بێته روناکبیرێکی گوماناوی و تا زه‌مان تێده‌په‌رێ له تاریفی روناکبیری دور ده‌که‌وێته‌وه و ده‌بێته کادرێکی حیزبی یان سیاسه‌تمه‌دارێکی ئاگا و زانا.
ئه‌و بارودۆخه‌ی گه‌لی کورد وای کردۆ که روناکبیرانی که‌متر بپڕژێنه سه‌ر کار‌و باری کۆمه‌لایه‌تی و فه‌رهه‌نگی. که‌چی روناکبیر به‌ر له هه‌مو کارێک ده‌بێ کاری فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌لایه‌تی بکا و له دڵی ئه‌م کاره فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌لایه‌تیانه با که‌سانێک هه‌لقولێن و ده‌س بده‌نه کاری حیزبایه‌تی و و سیاسی. له سه‌ر ئه‌م بنچینه پته‌وه‌ی که روناکبیران له ماوه‌ی سالانی دورو درێژدا دایانرشتۆ هه‌ڵسورانی حیزبی و رێکخراوه‌یی گه‌شه ده‌ستێنێ. به‌هاری عه‌ره‌ب ته‌جروبه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ده‌رخست. له ماوه‌ی ده‌یان سال ده‌سه‌لاتی دیکتاتۆره‌کان، روناکبیرانی ئیسلامی کاری کۆمه‌لایه‌تی و فه‌رهه‌نگیان ده‌کرد. دوای رووخانی دیکتاتۆره‌کان له هه‌ر شوێنێک حیزبی خۆیان پێک هێنا. له کاتی هه‌لبژاردنه‌کان به‌شداریان کرد. به پشتیوانی ئه‌و کاره کۆمه‌لایه‌تی و فه‌رهه‌نگیه و خۆناساندنه ده‌یان ساڵه به سه‌رکه‌وتنی وا گه‌یشتن که رۆژئاوایه‌کان سه‌ریان سور ماوه و له لێکدانه‌وه‌ی "بۆچێتی؟" ئاکامی هه‌لبژاردنه‌کان داماون. سه‌ریان سور ماوه که عاره‌به په‌نابه‌ره‌کانی دانیشتوی ئوروپا بۆ سه‌تا نه‌وه‌دیان ده‌نگیان دا به ئیسلامێکان.
ئێستاش من پێموایه روناکبیرانی کورد رۆلی گه‌وره‌یان له بزوتنه‌وه سیاسێکان هه‌بۆ و هه‌یه. ئه‌وه‌ش به خالی پۆزێتیڤ نازانم. ئه‌وه‌ی روناکبیری کورد ته‌نیا به کاری بزاوته‌ی و بزاوته‌ی سیاسی هه‌ستاوه و دوربۆته‌وه له کاری کۆمه‌لایه‌تی و فه‌رهه‌نگی ره‌خنه‌یه‌کی گه‌وره‌یه.
پ: به‌ختیارعه‌لی تێگه‌یشتنێکی دو پاره‌ی له رۆشه‌نبیر هه‌یه و ده‌لێ:<< ساتی له‌دایک بونی رۆشه‌نبیر، یه‌که‌م ساتی گه‌رانه‌وه‌ی مرۆڤی ئێمه‌یه بۆ عه‌قل و ویژدانی خۆی، یه‌که‌م ساتی ده‌رچونیشێتی له مه‌رجه‌عیه‌تی دین و خێل >> و زۆر که‌س پێیان وایه که له ده‌لاقه‌ی روناکبیری مه‌زهه‌بی و دینێوه ناتوانین بگه‌ین به مه‌فهومه‌کانی " سیکۆلاریزم، ئازادی و دیمۆکراسی" هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌دا به‌رێزتان له وتارێکدا ئاماژه به زه‌روره‌تی روناکبیری دینی ده‌که‌ن، لێکدانه‌وه‌ی ئێوه بۆ پێوه‌ندی نێوان دین، روناکبیری و جیهانی مۆدێرن که ده‌ی هه‌وێ دین و دینداری تێ په‌رێ و کارکردی دین ده‌خاته په‌راوێزه‌وه و تایبه‌تی ده‌کاته‌وه به خودی مرۆڤه‌کان نه‌ک کۆمه‌لگا(خصوصی کردنی دین)، چۆن لێک ده‌ده‌نه‌وه؟
ئه‌م پرسیاره هه‌ویرێکه ئاوێ زۆر ده‌با. ئه‌م فه‌رموده‌ی مامۆستا به‌ختیار عه‌لی هه‌له‌یه‌کی گه‌وره‌ی مێژوییه که به داخه‌وه داوێنی هیندێ روناکبیری گرتۆته‌وه. بۆچونێکی تازه‌ش نیه، تاقمێکی به‌رچاوی روناکبیرانی خۆرئاوا له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن. وه‌رگێرانی ده‌قاوده‌قی ئه‌م تئوریه بۆ بازنه‌ی شارستانیه‌تی ئیسلامی چه‌نێک گونجاو دروسته جێگه‌ی وتووێژه. ئه‌م بازنه‌یه له ته‌ک بازنه‌ی شارستانی مه‌سیحێکان جیاوازێکی ئیجگار زۆری هه‌یه. ئاکامی ئه‌و بۆچونه له کۆمه‌لگای کورده‌واری، شتێک نه‌بۆه، غه‌یری به هێزتر بونی خێلایه‌تی و خورافه‌ی ئایینی له لایه‌ک و داڕمانی ئه‌خلاق و فه‌ره‌نگ و به‌ها کۆمه‌لایه‌تێکان له لایه‌کیتر. پێویست ناکا بۆ دوان له سه‌ر ئه‌م فه‌رموده‌یه باسی فه‌لسه‌فی بکه‌ین. با چاو له‌و به‌شه‌ی کۆمه‌لگای کاک به‌ختیار بکه‌ین، که باوه‌ری به‌و تئوریه هێناوه، تا بزانین باوی دیمۆکراسی و ئازادی و دینداری و خێلایه‌تی و به‌دی هێنانی (ته‌ولید) مادی و مه‌عنه‌وی له چ پله‌یه‌ک دایه. ئوروپا ئه‌م تئوریه‌ی له کۆمه‌لگای خۆی دابه‌زاند، له بارو‌دۆخی نکبه‌تباری سه‌ده‌کانی ناوه‌راست رزگاری بو. به‌م پله به‌رزه له دیمۆکراسی و تیکنۆلۆژیه گه‌یشت. روناکبیرانی ئوروپی دوای مودارسه و موتالای زۆر و به‌رده‌وام و قولی کۆمه‌لگای خۆیان به‌م مه‌عریفه گه‌یشتن و که‌لکی باشیان لێ وه‌رگرت. که‌چی روناکبیرانی یابانی و هیندی و یه‌هودی و... ته‌قلیدی روناکبیرانی ئوروپیان نه‌کرد. به که‌ڵک وه‌رگرتن له ته‌جروبه‌ی ئه‌وان ده‌ستیان کرد به خۆیندنه‌وه‌ی قول و به‌رینی کۆمه‌لگای خۆیان و به داڕشتنی تئۆری تایبه‌ت به کۆمه‌لگای ژاپۆن و هیند و جو و... که‌لکی باشیان وه‌رگرت و به پله‌یه‌کیان گه‌یاندن که شان له شانی ئوروپێکان ده‌ده‌ن.
من رێز و خۆشه‌ویستی تایبه‌تم بۆ مامۆستا به‌ختیار عه‌لی هه‌یه و جه‌نابیان و مه‌ریوان وریا قانیع و فاروق ره‌فیق و ئه‌بوبه‌کر عه‌لی به نوخبه‌کانی روناکبیرانی کوردی عێراق ده‌ناسم و پێموایه هه‌رچواریان عه‌قلی مه‌زنی هاوچه‌رخ له کوردستانن، تا ڕاده‌یه‌ک که کتێبه گرینگه‌که‌ی فاروق ره‌فیق، «مالێكي لێك ترازاو و ويژدانێكی بێمار – لێكولينه‌وه ده‌رباره‌ی كورد ـ بوون ـ له جيهاندا»، هێناوه‌ته سه‌ر زمانی فار‌سی. به به‌هانه‌ی ره‌خنه له‌و وتاره‌ی به‌رێزیان، ره‌خنه له چه‌مکی روناکبیری ته‌قلیدی له سه‌راسه‌ری بازنه‌ی شارستانییه‌تی ئیسلامی، که کوردستانیش به‌شێکی گرینگی ناو ئه‌م بازنه‌یه، ده‌گرم. گوتاری روناکبیری ته‌قلیدی نه‌ک به‌ته‌نیا له کوردستان، له ته‌واوی بازنه‌ی شارستانیه‌تی ئیسلامی، نه‌ته‌نیا گه‌شه‌ی به کۆمه‌لگاکان نه‌داوه به‌لکو بۆته هۆی دورکه‌وتنه‌وه‌ی گه‌ل له گوتاره روناکبیرێکان له‌لایه‌ک و که‌وتنه‌داوێنی پاشکه‌وتوان و بونیادگه‌راکان له‌لایه‌کیتر. ئه‌م جۆره روناکبیرانه به راوه‌ستان له به‌رامبه‌ر مه‌زهه‌ب، له کۆمه‌لگای ئیسلامی‌دا، خه‌لکیان له روناکبیر ترساند و له باتی رون بونه‌وه‌ی خه‌لک ئه‌وان هه‌لاتونه لای لایه‌نه پاشکه‌وتو و کۆنه په‌ره‌ست و لارێیه‌کانی که به رواله‌ت پشتیوانی مه‌زهه‌ب و بروای خه‌لکن. به‌م شێوه پێوه‌ندی نێوان خه‌لک و روناکبیر پچراوه. روناکبیر ناتوانێ قسه له ته‌ک جه‌ماوه‌ر بکا و زمانی ئه‌و دو لایه‌نه له یه‌کتر نامۆیه. له لایه‌کی تریشه‌وه بۆته هۆی ئه‌مه که رۆژهه‌لات ببێته گۆره‌پانی هه لسوران و قازانج و تالان و پاوانخوازی ئابوری رۆژ ئاوا. ئه‌م رۆشنبیرانه له‌ده‌ره‌وه‌ی جڤات ده‌ژین. ده‌یانه‌وێت ئه‌زمونی رۆژئاوا له ماڵی کوردی‌دا به وردودرشتێه‌وه دووپات که‌نه‌وه. په‌یوه‌ست به جڤاتی کوردیه‌وه نین و مه‌فتونی هه‌موشتێکی ده‌ره‌وه‌ی جڤاتی کوردین. له فه‌زای گشتی کوردان دوره په‌رێزن. به پێچه‌وانه‌ی روناکبیرانی خۆرئاوا، هیچ لیکۆلینه‌وه‌یه‌کیان له‌سه‌ر ئیسلام نه‌کردۆ. چوار کتێبی ئیسلامیان نه‌خۆێندۆته‌وه، هه‌ر له‌به‌ر مۆد یان خۆشی یان ته‌قلید دژ به ئیسلامن. من تا ئێستاش ره‌خنێکی زانستیم لێیان نه‌دیتۆ.
بۆ وێنه ئاماژه به فایلی ئازادی ژنان و مافی ژن ده‌که‌م. ئه‌م گوتاره له یه‌ک سه‌ده‌ی رابوردو چ که‌لکێکی بۆ کۆمه‌لگا و ژنانی ئه‌م بازنه‌یه هه‌بۆ؟ غه‌یری ئه‌مه‌ی بازارێکی گه‌وره‌ی چه‌ن سه‌ت میلیۆن که‌سی ساز کردۆ بۆ که‌ره‌سه‌ی جوان کاری کارخانه‌کانی رۆژئاوا. له‌حاله‌تێکدا له ماوه‌ی ئه‌م یه‌ک سه‌ت ساله‌دا له ناو ئه‌م سه‌تها میلیون خاتونه سه‌ت خانمی پسپۆر هه‌لنه‌که‌وتوه. له‌به‌رامبه‌ردا هه‌زاران گۆرانیبێژ و سه‌ماکه‌ر خولقاوه. له زۆربه‌ی به‌شه‌کاندا ده‌کرێ لێکدانه‌وه و توێژینه‌وه بکرێ تا به‌و ئاکامه بگه‌ین که ته‌قلید و لاساکردنه‌وه‌ی روناکبیرانی ئوروپی له لایه‌ن روناکبیرانی جه‌غزی شارستانی ئیسلامی ده‌سکه‌وتێکی ئه‌وتۆی نه‌بوه که جێگه‌ی شانازی پێکردن بێ. سه‌یر ئه‌مه‌یه روناکبیرێکی وه‌ک جان ئستوارت میل خاوه‌نی کتێبه‌کانی "له باره‌ی ئازادی" و "ده‌سه‌لاتی نوێنه‌رایه‌تی" ده‌لێ برواکانی ناکرێ له شوێنێکی وه‌ک هیند جێگه بگرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شارستانییه‌ت و نه‌ژادی ئه‌وان له پله‌ی خوارتری ئوروپادایه. هه‌لبه‌ت مه‌به‌ستی ئستوارت میل نزم و به‌رزی نه‌ژاده‌کانه.
پێویست به ئاماژه ناکا بلێم که من له سه‌ر ئه‌م بروایه نیم که روناکبیری کورد نابێ له سه‌ر مافی مرۆڤ، توند‌و تیژی دژی ژنان، بیروبۆچونه‌کانی ئێتنیکی و ئایینی و...و... بدوێ و هه‌لسوکه‌وتی ببی. نا به پێچه‌وانه، روناکبیر ئه‌گه‌ر له‌م چه‌مکانه نه‌دوێ و له‌سه‌ر مافی مروڤ و ژنان و مندالان و نه‌ته‌وه‌کان و... نه‌خوێنێته‌وه و نه‌دوێ و نه‌نوسێ روناکبیر نیه. به‌لام پێموایه روناکبیر زاده‌ی نێو کۆمه‌لگای خۆیه‌تی و به‌رهه‌می خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌کانی ده‌ره‌کی نیه هه‌ر بۆیه به پێی بارو‌دۆخی کورده‌واری و له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌رهه‌نگ و کولتور و مێژو و قازانجه نه‌ته‌وه‌یه‌کانی ئه‌م کۆمه‌لگایه ده‌بێ هه‌لسوراو بێت.
کاردانه‌وه‌یه‌کی نگاتیڤی روناکبیری ته‌قلیدی له نێو لاوه‌کاندا بێزار بونیان له رابۆردویانه. زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری لاوی کۆمه‌لگای کوردستانی ئێران یان ئاگای له گوتاری روناکبیری نیه یان نه‌ته‌نیا هیچ له رابوردوی نازانێ و نالی و خانی و وه‌فایی و سارم به‌گ و سه‌لاحه‌دین و...و... ناناسێ قیزیشی له‌وان و رابوردوی دێته‌وه و بێزی هه‌ڵده‌ستێ. من ئه‌م شتانه‌م دیتوه و رۆژانه ده‌ی بینم و له زۆربونیش دایه. که‌ش و هه‌وای خوێندکاری کوردستانی ئێران به‌ره‌و "خۆ له‌بیر بردنه‌وه" " بێ ته‌فاوه‌تی" " خۆ به لێپرساو نه‌ناسی" و "قه‌یران" ده‌روا. له به‌ر ئه‌وه‌یه ئێمه‌ی کورد له ئێران به‌ر له هه‌مو شت پێویستیمان به روناکبیری غه‌یره ته‌قلیدیه. روناکبیرێک که هه‌لقولاوی دڵ و مێژو و راستیه‌کانی کۆمه‌لگای کوردستانی ئێران بێت. من نه‌ته‌نیا ئه‌و نوسخه‌یه‌ی که روناکبیری ئوروپی بۆ کۆمه‌لگای خۆی نوسێوێتی بو خۆمان ره‌وا نابینم، پێموایه گوتاری روناکبیری کوردستانی ئێران و عێراقیش جیاوازه. چ بگا به وه‌ی نوسخه‌ی روناکبیرانی سوید و نوروێژ بۆخۆمان بپێچین.
هه‌ر بۆیه له سالی 1385هه‌تاویدا " زه‌روره‌تی روناکبیری دینی"م هێنایه گۆرێ. له‌م وتاره‌دا دوای ئاماژه به بارو‌دۆخی کۆمه‌لگای کورده‌واری و هه‌لسه‌نگاندنی له ته‌ک کۆمه‌لگا دراوسێکانی فارس و تورک و عه‌ره‌ب گله‌ییم له نوخبه‌کانی روناکبیران و سوننه‌تێکان کرد که یان به خۆیانه‌وه خه‌ریکن یان له دژی یه‌کتر. ئاگایان له کۆمه‌لگا نیه. ئاره‌زوم کردوه له ناو کوردستانی ئێران رۆشنبیران وا وه‌به‌رچاو بێن که نیگه‌رانی هوییه‌تی کوردانن و سه‌ر به‌خۆ بیر ده‌که‌نه‌وه و هێما رۆژئاوایه‌کان به موتله‌ق نابینن و وه‌ک ته‌جروبه‌یه‌کی به‌شه‌ری چاویان لێده‌که‌ن. له حه‌وزه‌ی بیر و ئه‌ندیشه لاساکه‌ره‌وه و مه‌سره‌فی نین به‌لکو خولقێنه‌ر و داهێنه‌رن. ئایین به یه‌کێک له بنه ماکانی پێناسه و هوییه‌تی کوردان ده‌زانن و نایزرێنن. له گه‌ل ئه‌مه‌شدا له ره‌خنه‌گرتنی بێ ره‌حمانه‌ی دینداری فقاهه‌تی و باوه‌ردارانی سوننه‌تی غافل نین. له نێوان روناکبیرانی ته‌قلیدی و بیرمه‌ندانی سوننه‌تی رێگای سێهه‌م ده‌خه‌نه پێش چاوی کۆمه‌لگای کوردستانی ئێران. داواشم له‌م دو لایه‌نه کردوه له باتی تیرۆری که‌سایه‌تی ئه‌م روناکبیرانه ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌یان خۆش ده‌وێ و له‌م خۆشه‌ویستێدا راستگۆن و که‌مترین دلسۆزیان بۆ کوردستان هه‌یه پێویسته به پێشوازی هاتنه ئارای ئه‌م روناکبیرانه‌ی رێگای سێهه‌م برۆن. هه‌روا نوسیموه: ره‌نگه بتوانن کاتی هاتنی ئه‌م لایه‌نه وه‌دوا بخه‌ن یان ره‌وره‌وه‌یان شل که‌نه‌وه به‌لام ناتوانن پێشی بگرن چونکو نیازێکی نه‌ته‌وایه‌تیه. پێنج سال دوای هێنانه ئارای ئه‌م وتاره هه‌ر له سه‌ر بروای خۆم ماوم و پێم وایه بوونی ئه‌م به‌شه روناکبیرانه ئێستاکه حاشا هه‌لنه‌گره. هیوادارم "تضاد" و ڕقه‌به‌رایه‌تی نێوان تیپه جۆراجۆره‌کانی روناکبیرانی کورد ئێمه زیاتر به‌ره‌و دمۆکراسی و پێکه‌وه‌ژیانی شارستانیانه ببات.
پ: له مێژودا که‌سانێک توانیویانه ببنه هێما بۆ روناکبیر، به چه‌شنێک له به‌رامبه‌ر مێژودا سه‌ر بلیند بن، که‌سانێک وه‌ک سوقرات،مه‌نسوری حه‌لاج، گالیله و دریفوس و...، ئایا روناکبیری ئێمه‌ی کورد، له به‌ستێنه‌کانی فه‌رهه‌نگ، سیاسه‌ت، کۆمه‌لگادا ده‌توانێ رۆلێکی وه‌ها بگێرێ؟ به گشتی کاری روناکبیری کورد له به‌ستێنی سیاسه‌ت، فه‌رهه‌نگ و کۆمه‌لگادا چیه؟
به‌داخه‌وه تاکوئێستا روناکبیری ئاوامان نه‌بوه که ببێته هێمای خوێندکارانی گه‌له‌که‌ی چ بگا هێما بوون بۆ گه‌لانیتر. بۆ وێنه ئێستا له ئێران سروشمان هه‌یه که نێوی له نێوان 100 روناکبیری هه‌لبژێردراوی جیهاندایه. عه‌ره‌به‌کانیش چه‌ن که‌سایه‌تیان له‌م لیسته دایه. ئاگام له تورکه‌کان نیه. تاکو ئێستا کورد نه‌یتوانیوه له‌م به‌ستێنه‌دا خۆی بنوێنێ و قامکی بۆ رادێردرێ. هۆی چیه؟
یه‌کێک له گرینگ‌ترین هۆیه‌کانی نه‌بونی ده‌وله‌تی کوردیه. بونی ده‌وله‌ت له‌م ئیشانه‌دا کاردانه‌وه‌ی زۆره. ئه‌گه‌ر سروش کوردبا یه‌کێک ده‌بو وه‌ک مه‌ریوان وریا و ئه‌بوبه‌کر عه‌لی، نێوی نه‌ده‌چوه نێو لیسته نێو نه‌ته‌وه‌یه‌کان. هۆیه‌کی دیکه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ کۆمه‌لگای کورده‌واری. ئێمه‌ی کورد کۆمه‌لناس و کۆمه‌لناسیمان تێدا لاوازه، فه‌یله‌سوفمان هه‌ر نیه، حه‌وسه‌له‌ی فه‌لسه‌فه‌مان نیه، سه‌بور و گه‌رۆلی زانین نیین، ریسک ناکه‌ین و خولیای دۆزینه‌وه و وردبو‌نه‌وه نین. نه‌ک هه‌ر له بازنه‌ی بیر و ئه‌ندێشه‌دا، له کاروباری رۆژانه‌دا، له وه‌رزێری و کشت و کاڵ و سه‌نعه‌تکاری و...شدا ئه‌م ره‌خنه‌مان له‌سه‌ره. عاشقه ئه‌سپ و ئه‌سپ سوارین، خاوه‌نی باشترین نه‌ژادی ئه‌سپین، به‌لام شوێنێکی په‌روه‌رده‌کردن و چاکسازی ئه‌سپمان بۆ داناندرێ، نه‌ژادی ئه‌سپی کوردی خه‌ریکه له‌به‌ین ده‌چی ئه‌گه‌ر له‌به‌ین نه‌چووبێ. کانگای به‌یتو باو و حه‌یران و لاوکین چوار به‌یتمان بۆ کۆناکرێته‌وه، خوا ئوسکارمانی ئالمانی عه‌فو کا که نه‌ی هێشت به‌یته‌کانمان وه‌ک حه‌یران و لاوکه‌کانمان له ناو بچن. چه‌کدارێکی که فیشه‌کدانی راست و چه‌پ به‌ستوه، گۆرانی بێژێکی که هه‌رچی ده‌یلێ نایلێته‌وه، شاعیرێکی که به ده‌ست و پێ و ئیحساس و شیعر هه‌ستمان ده‌بزوێنێ( له گه‌ل رێز و حورمه‌تی زۆرم بۆو خۆشه‌ویستانه) لای ئێمه به‌رچاوتره، به حورمه‌ت تره له روناکبیرێک. سه‌یر ئه‌ویه ئه‌گه‌ر کۆر و کۆبونه‌وه‌یه‌کی روناکبیریش ده‌گیرێ له به‌ر نیسێی مۆسیقا و گۆرانیدا به‌ڕێوه ده‌چێ. حازرین رۆژانه چه‌ن کاته‌ژمێر هه‌لپه‌رین، گوێ له موسیقا راگرین، چاو له شاشه‌کان ببرین، به فیرۆ کات رابوێرین به‌لام چرکه ساتێک ناتوانین گوێ رایه‌لی وتارێکی روناکبیری بین یا کتێبێک بخوێنینه‌وه. مچورکێکمان پێدا نایا ئه‌گه‌ر ته‌واوی ژیانمان هه‌ر مه‌سره‌ف بکه‌ین، له خواردن و خواردنه‌وه، له سه‌یاره و کاره‌با، له بیر و بیرکردنه‌وه، و رۆژێک بۆلای به‌دیهێنان و ته‌ولید نه‌روێن. هه‌ر کۆمه‌لگایه‌ک زه‌وێکه که شیاوی شین بونی گول و به‌رهه‌مێکی تایبه‌ته. شوره‌کات هه‌ر شۆره‌ی لێ شین ده‌بێ.
ئایا کۆمه‌لگای کوردی شوره‌کاته؟ زه‌وێکی خانی و حاجی و نالی و ئیبنو خه‌له‌کان و بێتوشی و ئیبنولحاج و قزلجی و دینه‌وه‌ری و به‌تلیسی و ئامێدی و سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر و هه‌زاران به‌رهه‌می به‌نرخی پێشکه‌شی کۆمه‌لگای به‌شه‌ری کردبێ چۆنه بۆته شۆره‌کات. ئیمام موحه‌مه‌دی غه‌زالی یه‌ک له ده نوسه‌ری گه‌وره‌ی شارستانیه‌تی ئیسلامیه، وته‌یه‌کی به ده‌نگ و ناوی هه‌یه: ئایینی ئیسلام له سه‌ر سێ کۆڵه‌که وێستاوه، دینه‌وه‌ری – ئامێدی – شاره‌زوری. هه‌ر سێ کۆڵه‌که کوردن. نه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌ر سێ کۆڵه‌که‌ی شارستانییه‌تێک له سه‌ر خاکی ڕوابێ، چۆن بۆته شۆره‌کات؟ چۆن کردیانه شۆره‌کات و کێ کردیه شۆره‌کات؟ بۆ کرا به شۆره‌کات؟ چۆن ئه‌م زه‌ویه پر پیت و به‌ره‌که‌ته، بۆ بازنه‌ی شارستانیه‌ک له حه‌وت شارستانی گه‌وره‌ی جیهان، کرا به جاڕ؟ بۆ وایان کرد نه‌وه‌کانی ئه‌م که‌سایه‌تیه نێونه‌ته‌وه‌یانه، باب و باپیری خۆیان نه‌ناسن، ته‌نانه‌ت قیزیشیان لێیان هه‌ستێ؟ لێره‌دا جوابی ئه‌م به‌شه‌ی پرسیاره‌که دێته گۆڕێ که: به گشتی کاری روناکبیری کورد له به‌ستێنی سیاسه‌ت، فه‌رهه‌نگ و کۆمه‌لگادا چیه؟
به‌ر له هه‌مو شت به پێوه‌ستی ده‌زانم دوپاتی که‌مه‌وه روناکبیر جیاوازه له ته‌ک نوسه‌ر و شاعیر و مامۆستا و سیاسه‌توان و... .هه‌ر کۆمه‌لگایه‌ک چه‌شنی مه‌خروتێکه. خواره‌وی به‌ده‌نه‌ی کۆمه‌لگایه، لای سه‌ره‌وه‌ی که‌سایه‌تێکانی تایبه‌تن چه‌شنی نوسه‌ر و مامۆستای زانستگاکان و شاعیران و رۆژنامه نوسان و مامۆستایانی ئایینی هه‌لکه‌وتو و وه‌رگێران و... ، نوکی مه‌خروته‌که رۆشنبیرانن که تاقمێکی به شومار زۆر که‌من. مه‌خروتی کۆمه‌لناسی کوردستانی ئێران تاکو ئێستا نه‌کێشراوه‌ته‌وه.
روناکبیری کورد، له‌م به‌شه‌ی کوردستان، پێویسته له خوێندنه‌وه‌ی دوباره و چه‌ند باره‌ی کۆمه‌لگای خۆی ده‌س پێ بکا، خۆی بناسێ، یانی مه‌عریفه‌ی نیسبه‌ت به جیهان و مێژو و جڤات هه‌بێ، خۆی له ته‌قلید و لاساکردنه‌وه بپارێزێ، له گه‌ل که‌لک وه‌رگرتن له ته‌جروبه‌ی روناکبیرانی رۆژئاوا خۆی له هه‌یمه‌نه‌ی به هێزی ئه‌وان رزگار بکا، به تایبه‌ت له هه‌یمه‌نه‌ی چه‌پی مارکسی. خۆی له تێکه‌لاوی کاری سیاسی و حیزبایه‌تی و ده‌سه‌لات بپارێزێ، به چاوی ره‌خنه گرانه بروانێته گشت لایه‌کی سیاسی و فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌لایه‌تی و ئایینی و...، ره‌خنه گرێکی بێ به‌زه‌ییانه. بخوێنێته‌وه، هه‌ر بخوێنێته‌وه. خۆی له مه‌ر مێژو و کۆمه‌لگای کوردی به به‌رپرس دانێ، عاشق و خولیای خوێندنه‌وه و پرسیار و توێژین و لێکۆلین و ریسک کردن بێ، ترسه‌نۆک نه‌بێ و هاوکات به‌رده‌وام خۆفێکی له دل دابێ،نازانم بلێم خۆف له چی له هه‌له؟ له خه‌یانه‌ت؟ له هه‌لخلیسکان؟ له قه‌زاوه‌تی مێژو؟ له خودا؟؟؟
نازانم له مه‌ڕ چ کردنی روناکبیری کورد چی دیکه بنوسم. زۆر شت شک ده‌به‌م. به‌لام خۆ ناکرێ و ئه‌و توانایه‌شم نیه هه‌مو شته‌کان بێنمه سه‌ر کاغه‌ز....
پ: وه‌ک ده‌زانن ئه‌م ته‌وه‌ره زۆر باس هه‌لده‌گرێ، به‌لام له کۆتایی پرسیاره‌کانمدا ده‌مه‌وێ بپرسم، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له چه‌ن خالدا خه‌ساره‌کانی بزوتنه‌وه‌ی روناکبیری کورد ده‌سنیشان بکه‌ین، جه‌نابتان چۆن پێناسه‌ی ده‌که‌ن؟
هه‌ر وه‌ک جه‌نابت فه‌رموت ته‌وه‌ره‌ی روناکبیری و روناکبیران باسێکی قول و دورو درێژه. پێم وایه به یه‌ک جار و دو جار و نوسینی چه‌ن لاپه‌ره و بلاو کردنه‌وه‌ی وتارێک کۆتایی نایا. روناکبیری گرینگ‌ترین باسی ئه‌ورۆی کوردستان به تایبه‌ت کوردستانی ئێرانه. له به‌ر ئه‌وه‌ی کرانه‌وه‌ی ئه‌م باسه کرانه‌وه‌ی ده‌رگای راستێکانه. باسێکی خه‌ته‌رناکیشه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر باسه‌که به‌لارێدا بروا یان له رێگادا ون بێ کاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی کێشه‌کانی دیکه‌ی کورد ده‌بێ و ئه‌وانیش له رێگادا گوم ده‌کا یان به لاڕێیان ده‌با. ئه‌گه‌ر هه‌تاکو ئێستاش زۆربه‌ی کێشه‌کانی کورد ماونه‌ته‌وه یه‌کێ له هۆیه‌کانی بارو‌دۆخی رۆشنبیری کوردی بوه. به‌ڵام له‌و هه‌له که‌ڵک وه‌رده‌گرم و ئاماژه‌یه‌کی به په‌له به بیروڕای خۆم ده‌که‌م. خه‌سارناسی به مانای پاتۆلۆژی بزوتنه‌وه‌ی روناکبیری ده‌بێ له سێ ره‌هه‌نددا باس بکرێ. یه‌که‌م خه‌سارناسی روناکبیران، دوهه‌م خه‌سارناسی بزوتنه‌وه‌ی روناکبیری، سێهه‌م خه‌سارناسی گوێدێران و گوێ رایه‌ڵانی روناکبیران. دیاره ئه‌م باسه دوروو درێژه و له به‌ر گرینگی وتاره‌که پێویسته به تایبه‌تی وتووێژ و موجاده‌له‌ی له‌سه‌ر بکرێ. به‌ڵام ئاماژه به چه‌ن ره‌خنه له رۆشنبیر و رۆشنبیری ده‌که‌م که نیشانه‌یه‌کی خه‌سارناسی پێوه دیاره:
1- روناکبیری کورد خۆی به بزوتنه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ ناناسێ. چه‌شنی دیارده‌یه‌کی سه‌ر به‌خۆ موعامه‌له له ته‌ک خۆی ناکا. خۆی له قالبی شتانێکی دیکه ده‌رده‌خا. بۆ وێنه له شیعر، له هه‌لسورانی حیزبی، یان رۆژنامه‌نوسی خۆی پێناسه ده‌کا. له کوردستانی ئێران که‌سێکمان نیه که وه‌ک سروش یان ئه‌رکون یان ئیدوارد سه‌عید یان چامسکی شۆناسی روناکبیری ببێت. بۆیه‌ش جاری وایه به شاعیرێک ده‌کوتری روناکبیر که‌چی له دیوانه‌که‌یدا شیعری وا ده‌بینی که تاریکی لێ هه‌لده‌قولێ. یان هه‌لسوراوی ته‌شکیلاتێک که به روناکبیر ناسراوه و ناوی ده‌رکردۆ که‌چی هه‌لسو که‌وتی رامیاری و ته‌شکیلاتی وا ده‌گرێ سه‌رسورماو ده‌بین. هیوادارم له داهاتویه‌کی نیزیکدا له ناو خوێندکاران و حوجره‌کاندا تاقمی روناکبیری سه‌ربه‌خۆ و حیرفه‌ی هه‌لقولێ.
2- روناکبیری کورد روناکبیری ده‌ر هاته له وه‌رگێردراوه‌کانه. له کوردستان زانسته‌کانی ئینسانی و کۆمه‌لناسی و فه‌لسفی ئێجگارتر له ئێجگار لاوازه، یان هه‌ر نین. بۆیه‌ش روناکبیر په‌نا ده‌باته سه‌رچاوه وه‌رگێراوه‌کان(ته‌رجومه‌کان)، نه‌ک وه‌ک یاریده و ته‌جروبه، به‌لکه وه‌ک ته‌نیا سه‌رچاوه و زانستی فێربون. ئه‌م سه‌رچاوانه‌ش هه‌لقولاوی مێشکی کۆمه‌لناس یان فه‌یله‌سوفێکه که کۆمه‌لگاکه‌ی و ئینسانه‌کانی له ته‌ک کۆمه‌لگا و ئینسانی کورد جیاوازیان زۆره. کۆمه‌لگایه‌کی که تێره له سه‌ربه‌خۆیی و ئیش و ئازادی و مافی مروڤ و قه‌یرانه‌کان ته‌نگه‌یان پێ هه‌لنه‌چنیوه چۆن ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی کومه‌لگایه‌کی که به وته‌ی روناکبیرێکی نه‌ناسراوی کورد (به فار‌سی نامه‌ی عاشقانه ده‌نوسێ، به عه‌ره‌بی له‌به‌ر خوای ده‌پارێته‌وه، به تورکی موعامه‌لاتی ده‌کا) . نازانم چۆن نوسخه‌یه‌کی که روناکبیری فارس یان ئالمانی بۆ جنسی مێینه‌ی ده‌نوسێ بۆ ژنی کورد کارایی ده‌بێ. ده‌ره‌کی بونی سه‌رچاوه‌کانی فێربونی روناکبیری هه‌ر گه‌لێک خه‌سارێکی گه‌وره‌یه. ئه‌م ده‌ره‌کێش فه‌رق ناکا رۆژئاوایی بێ یان بۆچونی روناکبیره‌کانی فارس و تورک و عه‌ره‌ب. چۆن ده‌کرێ ئه‌زمونی خۆرئاوا له ماڵی کوردی‌دا، به ورد و درشتێه‌وه، دوپات بکرێته‌وه. روناکبیر کار له‌سه‌ر ئینسان و کۆمه‌لگا ده‌کا، ئینسان خۆ وزه و ئاسن و داروبه‌رد نیه.
3- روناکبیر له کوردستانی ئێران له‌سه‌ره‌تای له‌دایک بون تا مردنی ده‌لێی ته‌نیا یه‌ک باژێری هه‌یه که ده‌بێ پێیدا بروا. له خوێندنه‌وه‌ی چه‌ن کتێبی تایبه‌ت ده‌س پێده‌کا، هه‌وه‌ل فه‌له‌که و مه‌یدان که ده‌ی گاتێ دژایه‌تی له‌گه‌ل ئیسلامه. له حاله‌تێکدا 100% کوردی ئێران موسولمانن. له وێرا ده‌گاته باژێرێکی ئیدئولۆژیک و حیزبایه‌تی. به‌ر له روخانی دیواری به‌رلین ئیده‌ئۆلیژی مارکسی بو. باسی سوسیالیسم، ماتریالیسم، کرێکار، مافی گه‌لان، سۆڤیه‌ت، چین، ئیستالین، مائۆ و...دا‌غ بو. دوای روخانی دیواری به‌رلین باسی دمۆکراسی، مۆدرنیته، پۆست مۆدیرنیسم، هیرمنۆتیک، مافی مرۆڤ، مافی ژنان، فۆکۆ، هانتینگتۆن و... دا‌غ بۆه، هه‌ر چه‌ن له لای تاقمێک ئێستاش سۆسیالیسم و کرێکار گه‌رمایی هه‌ر ماوه. که فه‌له‌که‌ی پیری تێپه‌راند ده‌گاته باژێری باسی چڕ و پڕی کوردایه‌تی و بیره‌وه‌ری نوسین. دوای مه‌رگیش ئه‌گه‌ر له گه‌ل رێکخراوه‌که‌ی مابێت و دۆستانی وه‌فاداری ببێت و بارودۆخ ئیزن بدات سه‌ره‌خۆشی گه‌رمو گور و پڕ له وتار و شیعر و حه‌ماسه له مزگه‌وتێک بۆی داده‌ندرێ. ده‌نا به بێ ده‌نگی کۆتایی پێ دێت. ئه‌مه له باری ژیانی رۆژانه‌یه‌تی، له باری بیر و هزریش یه‌ک ره‌هه‌نده. له حالێک‌دا یه‌که‌م هێمای روناکبیری فره ره‌هه‌ندیه.
4- تاکه و یه‌کتر ته‌حه‌ممول ناکه‌ن. من پێموایه روناکبیری کورد ئه‌گه‌ر تێکه‌لاوی رێکخراوه‌یه‌کیش ده‌بێ هه‌ر تاکه(ره‌نگه یه‌کێک له ڕیشه‌کانی نه‌بونه یه‌کی رێکخراوه‌کان و هه‌ڵایسانی شه‌ڕه‌کانی براکوژی ئه‌مه بێ). بۆیه له ماوه‌ی نیزیک 30 سال که کاری حیزبی بڤه بۆت روناکبیران له کوردستانی ئێران به تاکی ماونه‌وه. هاتوو چۆی یه‌کتر ناکه‌ن، یه‌کتر ناناسن، بیروڕا ناگۆرنه‌وه، به یه‌کتری رازی نین. به ده‌گمه‌ن پێکه‌وه کۆ ده‌بنه‌وه. زوو توڕه ده‌بن و ده‌تۆرێن. دو کاته‌ژمێر ناتوانن پێکه‌وه موجاده‌له بکه‌ن. له کاتێکدا له به‌رامبه‌ر رۆژئاوا دوچاری خۆ به که‌م زانینێکی ترسناک بوونه‌ته‌وه و مه‌فتوونی هه‌موو شتێکی ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌لگایه، له به‌رامبه‌ر یه‌کتر و کۆمه‌لانی خه‌لک هه‌ست به به‌رزی خۆیان ده‌که‌ن.
5- سیاسه‌ت زه‌ده‌ن. وای لێ هاتوه روناکبیر ئه‌گه‌ر سیاسی نه‌بێ به روناکبیر ناناسرێ. به‌م هۆیه‌شه‌وه‌یه که و‌تاره‌کانی کۆمه‌لناسی و فه‌لسه‌فی و ... نامۆن. کۆبونه‌وه‌کانی سیاسی به ساکاری پێک دێن له هه‌مان کاتدا کۆبونه‌وه له مه‌ر مێژوناسی و باسی ئینسان و... هه‌ر پێک نایا. ئه‌گه‌ر باسی مافی ژنان یان مافی مرۆڤ ده‌کری باسه‌کان زۆرتر سیاسین تا ئیستراکچری. هه‌ر ئه‌م بۆشاییه‌ش بۆته هۆی ئه‌مه که روناکبیری کورد به هاسانی بۆ لای حیزبایه‌تی رابکێشرێ.
6- روناکبیری کورد ره‌خنه‌گر نیه. ره‌خنه‌گری هێمایه‌کی گرینگ و به‌رچاوی بزاڤی روناکبیریه. به بێ روحیه‌ی ره‌خنه‌گری تاک نابێته روناکبیر. پسپۆرێکه، شاعیرێکه، مامۆستایه‌کی زانستگا یان حوجره‌یه. ئه‌گه‌ر جاروباریش ره‌خنه ده‌گرێ، به تایبه‌ت له ئیسلام، ره‌خنه نیه زۆرتر هێرشه.
7- رۆشنبیری کوردستانی ئێران له فه‌زای گشتی دوره، نوسین به ئه‌رک نازانیه، خولقێنه‌ری بیر و هزر نیه، توانایی خویندنه‌وه‌ی واقیعی نیه، نیگه‌ران نیه، توانای ره‌خنه وه‌رگرتنی نیه، عه‌وداڵی زانین و گه‌ڕان و دۆزینه‌وه نیه(به تایبه‌ت له ڕابوردو و مێژوی خۆی) و..............
8- و 9 و 10 و....
• نوسه‌ر:ئاماده‌کردن: ئه‌فراسیاب گرامی