له‌خه‌ونمدا
له ئه‌شکه‌وتی کوردستاندا
هاتو هاوار
ئه‌مڕۆ زیاتر له هه‌موو ڕۆژه‌کانی دیکه تامه‌زرۆی دیدارتم
ده وه‌ره ببینه بزانه
ئه‌مڕۆ ئاویه‌ر و شاهۆ چۆن خۆیان ده‌دڕن و هاوار ده‌که‌ن
ئاڵا سووره‌که‌ت ده‌شه‌کێنن و سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ ده‌ڵێن
تۆ ئه‌ی هاورێم له کوێی؟
له کام لووتکه‌ی چیا سه‌رکه‌شه‌کانی ئه‌م دونیایه ڕاوه‌ستاوی؟
له کام ڕووباری لیخنی پڕ چه‌رمه سه‌ریدا خۆت حه‌شار داوه؟
بۆ کام چه‌وساوه‌و هه‌ژار خه‌ریکی سروودی ((سوسیالیزمه ئاسۆی ئاوات))ده‌خوێنی؟
هیوا به کام منداڵانی بێ نان و ئاو ده‌به‌خشی؟
له کام زیندانی سته‌مکارانی که وا شریخه‌ی قاقای پێکه‌نینیت و هیوات بۆ ئازادی ئینسانه‌کان ده‌گاته گوێی سته‌ملێکراوانی وڵاته‌که‌ت؟؟؟؟؟
ئای هاورێم
ده‌زانم...ده‌زانم
ده‌سته‌کانت که هه‌میشه ئالووده‌ی کار و کۆمه‌کی هه‌ژاران بوو هیچ کات ماندوو نابێ
چاوه‌کانت که موژده به‌خشی ئازادی و به‌رابه‌ری بوو هه‌رگیز کاڵ نابێته‌وه...له‌بیر ناکرێن
ته‌ماشاکه
تفه‌نگه‌که‌ت و جامانه‌که‌ت که هه‌ر له دووره‌وه چۆکی به دوژمن دا ده‌دا،
هه‌ر زیندوون و له‌ناوماندان
سرووده‌کانت که هه‌ر که‌س گوێی لێ ده‌بوو ته‌زوو به له‌شی دا ده‌هات،
ئێستاش ده‌نگی هاواری مرۆڤه ئازادیخوازه‌کانه
ووره‌و بیروباوه‌ڕه‌که‌ت،ڕێبازه‌که‌ت،ئاڕمانه‌که‌ت،هه‌ر هه‌مویان
ئه‌مڕۆش له دوای تێپه‌ر بوونی 33 ساڵ به‌سه‌ر کووژاندنه‌وه‌ی مۆمی ته‌مه‌نت یادت ده‌که‌ینه‌وه
ئازیزه‌که‌م....
ئێمه به‌ڵێنمان به تۆ و فواد و صدیق داوه درێژه پێده‌ری ئاسۆی ڕێبازتان بین
ئه‌مڕۆش له‌م که‌شه باراناویه‌دا به‌ڵێنتان له‌گه‌لدا تازه ده‌که‌ینه‌وه که
تا ئاخرین هه‌ناسه‌مان ڕێبواری ڕێگای پر له سه‌روه‌ریتانین
ئێوه‌ن 26 ڕێبه‌ندان ئێوه‌ن ئاڵای سوور ئێوه‌ن ئازادی
• نوسه‌ر:ته‌رزه عباسی