له‌خه‌ونمدا
له ئه‌شکه‌وتی کوردستاندا
هاتو هاوار
نه ده‌بێته هێمایه‌ک بۆ سه‌ر په‌نجه‌ره‌ی ماڵێک
نه ده‌شته ناو دیواری ژینگه‌ی هه‌ژارێک
سه‌ره‌و لێژه، به گوڕ و تین به‌ره‌و نه‌مان
ئه‌وه‌ی چیا بناسێ، نایگرێته خۆ، نایدات ئامان
به‌رەو دۆڵ ده‌ڕوا به‌تاو به گوڕ به هه‌ڵه‌داوان
شاکاری هه‌ر جوانی پردبازه له ناو ئاوان
یان له دۆڵێک دا له ژێر لم و خیزدا ون ده‌بێ
یا هه‌ر به‌ڕێوه نه‌ماوه، و هه‌پرون به هه‌پرون ده‌بێ
***
لقی داره به‌نێک که‌له ڕه‌گ و ڕیشه‌ی خۆی ده‌نگۆڕده بێ
زۆر نابا وشک هه‌ڵدێ و کرمۆڵ و پوچه‌ڵ ده‌بێ
یان به سه‌رداره‌وه، ژیانی به‌ده‌م باوه پڕ ئازاره
یاخود به ده‌ستی شوانه وێڵه سوتوی ئاورێکی هاره
ئه‌و نه دکرێته بێشکه‌یه‌ک بۆ منداڵێک
نه خۆی ڕاده گرێ بۆ پشوی هه‌ڵۆ جارێک
نه گه‌ڵایه به سه‌ریه‌وه سه‌ما ده‌کا
نه کوڵوکێک له سه‌رپۆپی خونچه ده‌کا
نه قزوانی ڕه‌نگینی ده‌نک و‌ردو خاڵ خاڵێ
ده‌کرێته ته‌سبێحی سەدده‌نکه‌ی سه‌ر به‌رماڵێ
نه وه‌ستایه‌ک تێکه‌ڵ به مێخه‌کی ده‌کا بۆ به‌رموور
نه ئاشقێک ده‌یکاته دیاری بۆ یاری ڕوو سوور
ورده‌ورده داده‌ڕزێ له بن لۆسکی پیره دار
شاکاری هه‌ره جوانی سه‌رپه‌نایه بۆ مشک ومار
***
خونچه گوڵێ که له لاسکی خۆی یاغی بێ
ئه‌وکاته‌یه سیس و داماو سه‌رشۆڕ ده‌بێ
ڕەنگ بزرکاو بێ بۆن‌و به‌رامه، بێ په‌ڕ، رووزه‌رد
وه‌ک قانگه‌لاشکه ده‌بێتە، بابرده‌ڵه‌ی ڕژد و هه‌رد
نە وەفای دوای مەرگ دەبێ، بۆ سەر مەزارێ
نە دیاری خۆشەویستیە، لە گراوێکەوە بۆ دڵدارێ
نە دەشتە ناوگوڵدانێک، لە گۆشەی ماڵێک
نە بە بۆنەوە دەکرێ، جارێک لە جێژوانێک
نە ساتە وەختێک خۆشبەخت دەبێ، کە لاوێک
هەڵیپسێنێ و بیدات، لە لاجانگی ئەگریجە خاوێک
نە هەنگێ بە سۆز‌و ئەشقەوە، تاو تاو و دەم دەم
بۆ مژینی تۆزێ ئارەق دەمی دەنێتە ناو دەم
بە سەر لاسکەوە بە لارەملی بۆ چەند ڕۆژێ
ئازار دەدرێ بە دەم باو باران و تیشکی ڕۆژێ
لاشەی دەکەوێتە سەر هەرد، بێ دەنگ و هەست
پێی ڕێبوارێک دەیکا وەردوخاش و پێپەست
زریان دەیبا و دەیهێنێ و دوور لە مەوتەنە
شاکاری جوانی، دەبێتە میوانی جاڵی جاڵوتەنە
23/12/2011
This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it
• نوسه‌ر:محەممەدی فەقێ عەلی