له‌خه‌ونمدا
له ئه‌شکه‌وتی کوردستاندا
هاتو هاوار
کاتێ بۆ ئارامی ده‌روون ئه‌رۆمه گوێ جۆگه و چۆم
له ناکاو ئه‌که‌ومه به‌ر شه‌پۆلی باسی بومی ئه‌تۆم
کاتێ له مه‌یخانه‌م له په‌نای شوشه مه‌ی و تێشکی مۆم
پێش سه‌رخۆش بوون ئه‌که‌ومه ژێر چه‌تری بۆمی ئه‌تۆم
کاتێک ئه‌رۆمه سه‌ر شوێنی نووستنیی خۆم
چوارده‌ورم ئه‌گرن یاریچییانی شانۆی بۆمی ئه‌تۆم.
وێژه‌رانی (BBC) و تاران و ئیسرائیل و ئه‌مرێکا
ئه‌گرمێنن، ئه‌نه‌ڕێنن و ئه‌ڵێن: برۆ ده‌ر هه‌ر ئێستا -
جه‌نگی (ئه‌مریکا و ئیسرائیل) و ئێران ده‌س پێئه‌کا
ئه‌م جه‌نگه به‌ربڵاوه،،، هه‌موو جهان وێران ئه‌کا.
بۆ رازاندنه‌وه‌ی شانۆی 30ی ساڵه‌یان
رۆژێ سه‌رکوهی و گه‌نجی ئه‌خه‌نه زیندان
رۆژێ عبادی ئه‌که‌نه دادوه‌ری زه‌مان
رۆژێ که‌هروبی و موسه‌و‌ی ئێننه مه‌یدان
رۆژێ سێ گه‌ڕۆکی ئه‌مریکای
رۆژێ باڵویزخانه‌ی به‌ریتانیایی
ئه‌که‌ن به‌پێشپه‌رده‌ی ئه‌م شانۆ
تا سه‌رخۆش که‌ن ئه‌من و ئه‌تۆ
گه‌ر باسی مافی مرۆف و خوێنرێژی ده‌وڵه‌تی ئێرانه
خوێن نه‌ماوه تا ئه‌و بیڕێژێت - له‌م جهانه
پشتپه‌رده‌ی شانۆکه‌یان روونه له‌لای گشت
پاڵپشتی ده‌وڵه‌تی ئێرانن هه‌موویان، وردودرشت
سه‌عی سه‌قزی 1/12/2011
This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it
• نوسه‌ر:سه‌عی سه‌قزی