لهخهونمدا
له ئهشکهوتی کوردستاندا
هاتو هاوار
تاکه کڵپەی "مەشعەل"ێکمان چاک دەتوانێ داگیرکەر
سەهۆڵبەندانی بێدادی و تۆپ و تانکت وەتوێنێ
ترس و سامی تۆ له "مەشعەل" هێنده زۆر بوو ترسەنۆک
لەرز و یاوته، بوومەلەرزە کۆشکەکەت دەڕووخێنێ
دڵڕەشی و زوڵمت تەنانەت سەد ئەوەندەی دیکه بێ
هەر هەموومان "مەشعەل"ین و کورد هەقی خۆی دەستێنێ
"مەشعەل"ی ئێمه له تاریکایی شەوگاری چەتوون
شەوچرای ڕێگەی نەجات بوو، کوا مەرگ دەیبەزێنێ
خۆر له ڕووناکی کەوێ "مەشعەل" له کڵپه ناکەوێ
تاکوو زۆرداری له ڕەگدا نەبڕێت و نەسووتێنێ
هەرگیز ڕۆژئاوای وڵاتم شەختەی پاییز نایپێکێ
چون شنەی هەناسەی "مەشعەل" کوردستان دەخەمڵێنێ
کوانێ ڕۆژئاوای وڵاتم ڕۆژی لێ ئاوا دەبێ
چون خۆره ئاواتی "مەشعەل" ڕووناکی دەخۆڵقێنێ
"مەشعەل"ی مه ئاگری نەورۆزی کوردان هەڵدەکا
مزگێنی بەهاری کوردی و ڕزگاری گەلم دێنێ
١٠/١٠/٢٠١١
ئۆپسالا. ئارام بوداغی
• نوسهر:ئارام بوداغی