لهخهونمدا
له ئهشکهوتی کوردستاندا
هاتو هاوار
یەکێک هەبو
یەکێک نەبو !
دەگێڕنەوە و دەڵێن
کە گۆلاوێک بو
پڕلە ئاو و گێانلەبەر بو
دەورو بەری گوڵ و گوڵزار
لەگ لەگ و کەروێشک بۆق دەگەڵ مار
لەم گۆلاوە ژینیان خۆش بو یەکجار
هونەرمەندی ئەم گۆلاوە
دەڵێن بۆقی ناوە !
قڕەقرو دەنگی خۆشی
هەمو ناوچەی دادەپۆشی !
بەڵام مار هەمو جەمێ
دەیانخوارد بۆقی مێرگ و چەمێ
بۆقیش لە ترسی مار
خۆیان دەشاردەوە زۆرجار !
بەڵام خۆ حەشاردان سودی نەبو
خواردنی بۆقان بەردەوام بوو !
بۆ ڕزگاری لەدەستی مار
بۆق پەنایان بردە لەگ لەگ ناچار !
لەگ لەگ هێرشیان کردە سەر ماران
لێیان خواردن بە هەزاران !
لەگ لەگ ماریان دەخوارد یەک یەک دو دو
لە ترسان مار هەڵاتن بێ سێ و دو !
چونکە لەگ لەگ مانەوە بێ خواردن
ئەمجار لە برسان بەربونە بۆق خواردن !
لەو ڕوداوەی کە ڕویدا
بۆقان هەمو سەریان سوڕما !
خۆزگەی هیندێک بە جاران
دوبەرەکی خستە ناویاران !
بەشێک لە سەر گەڕانەوی مار ڕێک کەوتن
هیندێکیش لە گەل لەگ لەگ کەوتن !
مار و لەگ لەگیش بە یەکەوە
بەربونە خواردنی بۆقەوە !
ئێستاکە بۆق پێیان وایە
کە خواردنی ئەوان ڕەوایە !
بەڵام شتێک لایان نەبو دیار
ئەوەی دەیان خوا دۆستە یا نەیار !؟
عەلی ئاشناگەر
• نوسهر:عەلی ئاشناگەر