له‌خه‌ونمدا
له ئه‌شکه‌وتی کوردستاندا
هاتو هاوار
خه‌ونی کوردوستانی گه‌وره
به‌ڵێن بێ چیتر نه‌بینم
که له وه‌هم و یووتۆپی دا
به‌سه‌رچوو سه‌راپا ژینم
نه به‌زیوو و نه ته‌زیووم، وا ئه‌زانم
له هێمای سه‌رده‌م گه‌ییوم
***
سه‌رده‌می ئێستا و ئه‌مڕۆمان
"پۆست مۆدێڕنیزم" ناو نراوه،
ئه‌م سه‌رده‌مه به "گلۆبالیزاسیۆن" و "تۆله‌ڕانز" ئاراوه
سنووره‌کان یه‌ک له دوای یه‌ک کاڵ ده‌بنه‌وه و
سنووره‌کانی سه‌رزه‌وی من هه‌روا ماوه
چی ڕووی داوه،
گه‌لی منه دواکه‌وتووه و
له کاروانی ئازادبووندا له گه‌لانی تر جێ ماوه،
یان ده‌ورووبه‌ر گوێ گران و بینایی کز،
خۆی و ئێمه‌ی
له په‌راوێزی ئه‌م گه‌ردوونه گه‌وره‌یه‌دا وا داناوه؟
ژوولای 2011
که‌ماڵ عه‌لیدووست
• نوسه‌ر:که‌ماڵ عه‌لیدووست